وەرزش

ئافرەتێک باسی ژیانی ڕۆژانەی کریستیانۆو خێزانەکەی دەکات

ئافرەتێک باسی ژیانی ڕۆژانەی کریستیانۆو خێزانەکەی دەکات :

ئافرەتێک کە ماڵەکەی تەنیشت ماڵەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوەنیدا باسی ژیانی ڕۆژانەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و خێزان و منداڵەکانی دەکات
لەم بارەیەوە ئەلزیابێس بۆریل ، کە کچی ئەستێرەی پێشوتری یۆڤانتۆسە ودوای مردنی باوکی هەر لەو خانووە دەژێیت کە بە تەک دوو ڤێلاکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوەیە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٧٧٤ مەتر دەبێت لە شوێنێکی نایابی شاری تۆرینۆیە ، ئەم ئافرەتە لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی (کۆرێری دیلا سێرا)ی ئیتاڵی ستایشی ڕۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت ئەو باشیرین دراوسێیە کە تە ئێستا هیچ کەسێک بە هیچ شتێکی تایبەت بە ئەوو ماڵەکەی تووشی بێزاربوون نەبوە لەبەر ئەوەی ماڵەکەی ئەو زۆر بێدەنگ و خامۆشە تا ئێستا نەمبینیوە هیچ ئاهەنگێک لە ماڵەکەی ئەودا بکرێت یان ئۆتۆمێلێکیان بە ئۆتۆمبێلەکەی ئێمەدا تێپەڕبێت هەرچەندە ئەو چەند جۆرێک ئۆتۆمبێلی نایابی هەیە
ئافرەتەکە دەڵێت ڕۆژانە کریستیانۆ دەبینم لەگەل پاسەوانە تایبەتییەکانی دەڕوات بەهامان شێوە جۆرجینای خۆشەویسی بەبێ پاسەوان ناڕواتە دەر هەمیشە بەخێوکەرێکی تایبەت بە منداڵەکانی لەگەڵ دایە وە هەروەها ماڵەکەی هەموشتێکی حەسانەوەی تێدایە باخچەیەکی سەرنج ڕکێشی تێدایە ئەوان زۆر بایەخ بە جوانی باخچەکەیان دەدەن
جێی ئاماژەیە لە نزیک ماڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ماڵی ئاندریا ئانیلی ماڵی چەندین ئەستێرەی دییکەی یانەی یۆڤانتۆس لەم گەڕەکەیە کە دەکەوێتە گرانبەهاترین شوێنی شاری تۆرینۆ.
پێشوو
“ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا”
داهاتوو
ئه‌و پێویستیانه‌ی‌ كه‌ زیانی زۆر به‌ مناڵه‌كه‌ت ئه‌گه‌یه‌نن چیین