كێك

ئاماده‌كردنی كێك به‌ نوتیلا

دوو کەوچکی گەورە نۆتێلا
½ یان یەک کوپ ئارد
سێ کەوچکی گەورە شەکر
یەک کەوچکی گەورە پیکن پاودەر
خوێ بەپێی پێویست
یەک هێلکە
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
یەک کوپ شیری شل
چۆنێتی ئامادەکردنی:نۆتێلای 
دەفرێکی شوشەی پایرێکس بهێنە و بە کاغەزی خواردن دایپۆشە و بەش بەش نۆتێلای لەسەر ریز بکە، هاوشێوەی پسکیت، پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک بیخەرە ساردکەرەوەوە.
دواتر لە دەفرێکدا ئارد و شەکر و پیکن پاودەر و خوێ و هێلکە و شیرەکە تێکەڵ بکە.
ئینجا لە تاوەیەکدا کەمێک زەیتی تێدابێت، بەش بەش هەویرەکەی تێبکە، دەتوانیت کەوچکی قوڵی شلە بەکاربهێنیت، دواتر پارچەیەک لە نۆتێلاکەی تێبکە و کەمێکی دیکە هەویر، ئینجا دیوەکەی دیکە سووربکەرەوە و پێشکەشی بکە، دەتوانیت کەمێک نۆتێلای بکەیتەوە
پێشوو
چۆنێتی ئاماده‌كردنی كێك به‌ شكولاته‌ وپرته‌قاڵ
داهاتوو
چۆنێتی دروستكردنی كونافه‌ به‌ چه‌ره‌زات