تەندروستی

ئاگاداری منداڵەکان بن لە جەژن

ئەو چەند خاڵەی لە خوارەوە باس کراوە هەمو جەژنەیەک لە نەخۆشخانەکان دوبارە دەبنەوە جا بۆ پاراستنی منداڵەکانتان رەچاوی ئەو خاڵانە بکەن. 

يەک/ زۆر گرنگە ئاگاداری منداڵە بچوکەکان بین بەتایبەتی ئەوانەی لە ساڵێک کەمترن لە #قوتدانی چەرەزات و گوێز و فستق و پارچەی لەعابەکاب چونکە زۆر جار منداڵ بەو هۆیەوە خنکاوە.
دوو/ سەبارەت بە یارییەکان پێویستە دایک و باوکان نەیەڵن منداڵەکانیان یاریە ئاگرینەکان بکڕن و بەکاربێنن چونکە زۆر جار بوەتە هۆی سوتانی منداڵان
وە هەروەها ڕێگە نەدەن بە بەکارھێنانی ئەو دەمانچەی کە گوللەی ڕەقی تێدایە چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو.
سێ/ چاودێری کردن و پاراستنی منداڵان لە شوێنی یاری کردن، بۆ ئەوەی دوور بێت لە کەوتن و بەربوونەوە لە شوێنی بەرز یان رووداوی نەخوازراو.
وە هەروەها سویجی ئۆتۆمبێل نەدرێتە دەستی هەرزەکار و  تازە پێگەیشتووان چونکە لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکە ببات و کارەسات دروست بکات.
چوار/ ئەو منداڵانەی ڕەبۆيان هەیە یان هەستیاریان هەیە بپارێزرێن لە دوکەڵی بخور و جگەرە و نێرگەلە و بۆن و بەرام بۆ ئەوەی توشی هەناسە تەنگی نەبن.
پێنج/ئەو منداڵانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئاگاداریان بین لە خواردنی شیرین زۆر و چاودێری رێژەی شەکرەکەیان و وەرگرتنی دەرمانەکانیان بین بە ڕێکی و لە کاتی خۆیدا نەبادا توشی بەرزبونەوەی لەناکاو و مەترسیداری شەکرە ببنەوە.
شەش/ منداڵەکەت بپارێزە لە سکچو و ڕشانەوە و وشک بونەوە بە چاودێری کردنی خواردنەکانی، زۆر خواردنی ناتەندروست لە جەژندا چەندان منداڵ دوچاری نەخۆشخانە دەکات.
حەوت/ بۆ ئەوەی دوور بن لە نەخۆشی کۆڕۆنا وا باشترە ئەو جەژنە تێکەڵی نەکرێت و ڕێنماییە خۆپارێزیەکانیش بەهەند وەربگیرێن.
#دکتۆر سۆران صابر عثمان
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
پێشوو
ئایا شیری کیسە گونجاوە بۆ منداڵ ؟
داهاتوو
دوعای سەرەخۆشی لێکردن (دعاء التَّعزية)