زانیاری گشتی

ئایا نهێنی هەڵدانی گوڵی دەستی بوک بۆ کچان چییه‌

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دیاردەی هەڵدانی گوڵی دەستی بوک بۆتە کەلتورێکی باو و گرنگیەکی تایبەتی هەیە، هەر کەسێکیش ئەو گوڵە بگرێتەوە مانای وایە لەماوەیەکی نزیکدا ژیانی سۆزداری و خۆشەویستی دروست دەکات و ئاسوودە دەبێت.
هاوکات لە هەندێک شوێنی دیکە پێیان وایە دوورکەوتنەوە ئەو گوڵە لە بوک و پێدانی بە کچێکی دیکە، دوورکەوتنەوەی خەم و بەختی خراپە لە بوکێ، بەڵام ئەو کچەی وەریدەگرێت بە زووترین کات هاوسەرگیری دەکات و پیاوی ژیانی دەدۆزێتەوە.
پێشتر لە کۆندا ئەمە تەنها لەلایەن چەند وڵاتێکی کەمەوە وەک فەرەنسا وئینگلتەرا ئەنجامدەدرا، بەڵام بە شێوەیەکی دیکە و کچان هەڵدەستان بە بردنی هەندێک کەلوپەلی بوک یان چڕنوقیان لە ئەژنۆی بوک یان بەشەکانی دیکە جەستەی دەگرد، هاوکات بەشێک لە عەزی بوکیان دەدڕاند و دەیانبرد بۆ ئەوەی بەختێکی باشیان هەبێت و لەدوای ئەو هاوسەرگیری بکەن.
بەڵام وردە وردە ئەم دیاردەیە گۆڕدرا، بەهۆی گرانبوونی نرخی عەزی بوکێنیەوە و دیاردەکە کرا بە هەڵدانی گوڵی دەستی بوک بۆ کچان لە دوای خۆیەوە، هەر کەسێکیش بیگرێتەوە مانایی وایە بەختی هەیە و ئه‌مه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كان ده‌بینین
بەڵام لەهەندێک ناوچەی دیکە کەلتوری جیاوازتر هەیە وەک تورکیا کە لەکاتی هاوسەرگیریدا بوک ناوی کۆمەڵێک کچ لەسەر بنی پێڵاوەکەی دەنوسێت، بۆ ئەوەی لەدوای بوک ڕاستەوخۆ ئەوانیش هاوسەرگیری بکەن كه‌ له‌ ئێستایه‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ كوردستانی خۆشمان بوه‌ به‌ دیارده‌ .
پێشوو
ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌كاربهێنه‌ تا به‌ درووستی بڕیار بده‌یت
داهاتوو
ئەو نھێنییه‌ شاراوانه‌ی‌ كه‌ پیاوان پێویسته‌ بیزانن ده‌رباره‌ی‌ خانمان چیین