پرسیاری زانستی

ئایا بیك بانگك چییه‌ و چۆن و له‌كوێ ڕووی داوه‌

نزیکەی 13.7 بلیۆن ساڵ پێش ئێستا، هەموو فەزا، زەمەن، وزە و مادە لەدایکبون، بە واتایەکی تر تەقینەوە، ئەم تەقینەوەیە وەک تۆپێکی ئاگرین هاتە دونیاوە.
ئیتر هەر لەگەڵ بیگ-بانگ دا، گەردون لە پرۆسەی کشاندایە، گالاکسییەکان، هەروەک ئەوەی خۆمان، کە نێوی رێچکەی شیرییە، لە خاشاکی ساردەوەبوو تۆپەڵ بوون و لەدایکبوون.
لە ساڵی 1916 دا، ئەلبێرت ئاینشتاین تیورییەکەی خۆی لەمەڕ کێشکردن، تیوری گشتی نسبییەتی، بەسەر گەورەترین تەنی کێشکردندا واریکرد، ئەو تەنەش گەردون بوو. تیورییەکە دەڵێت پێویستە گەردون لە جوڵەدا بێت. بەڵام باوەڕی وابوو گەردون ناگۆڕێت، پەیامی هاوکێشەکانی خۆی نەپێکا و گوێی نەگرت.
ئەلێکسندەر فرەیدمان، لە ساڵی 1922 دا، و جۆرج لێمەترا لە ساڵی 1927 دا، هەردوک سەربەخۆ لە یەکتر، هەقیقەتیان پێکا. گەردون ستاتیک نییە، بەڵكو لە( بیگ-بانگەوە)، لە جەرەیانی پەرەسەندندایە.
لە ساڵی 1929 دا، ئەدوین هەبڵ، رایگەیاند گەردون لە کشاندایە. ئەو گالاکسییانەی نزیکن لێمانەوە نزیک دەبنەوە، ئەوانەش لێمانەوە دوورن دووردەکەونەوە. خۆ هەتا دورتربن، بە خێراییەکی بەرزتر لێمان دوردەکەونەوە.
ئەگەر گالاکسییەکان لە یەکتر دوردەکەونەوە، ئەوا لە رابردوودا زیاتر لە یەکترەوە نزیک بوون. 13.7 بلیۆن ساڵ پێش ئێشتا ئەوەندە نزیک بوون لە یەکتر، بەسەر یەکدا کەڵەکە بووبوون، یەک تۆپەڵ بوون، ئەوە بیگ-بانگە.
کاتێک گەردون بچوکتربوو، گەرمتربوو، . بەمجۆرە بیگ-بانگ، بیگ-بانگێکی گەرم بوو.
لە 1948 دا، فرێد هۆیڵ، بۆندی و گۆڵد هەرسێکیان پێکەوە تیورییەکی رەقیبیان پێشکەشکرد، تیورییەکە ناوی ‘ تیوری حاڵەتی نەگۆڕ‌ بوو. گوتیان بەڵێ راستە گەردون لە کشاندایە، بەڵام مادەی نوێ هەمیشە لە لەدایکبون و دروسبوندایە، گەردون هەمیشە وەک خۆیەتی و ئەزەلییە.
فرێد هۆیڵ، لە سالی 1949 دا وەک قۆشمە وشەی بیگ-بانگی خستە نێوەندە ئەکادیمی و زانستییەکانەوە – کە خۆی هیچ باوەڕی بە تیوری بیگ-بانگ نەبوو- لە پرۆگرامێکی رادیۆی بی.بی.سی دا وشەکەی خستە سەر زاران و بە دونیادا بڵاوبوەوە.
سەرەتای ساڵانی 1960 کان، تەلەسکۆپە رادیۆییەکان، گەلێک کوەیزەریان لە مەوقیعە دورەکانی گەردوندا واڵاکرد. کە لە گەردونی ئەمڕۆدا بونیان نییە. ئەو گەردونەی ئەمڕۆ لە پرۆسەی پەرەسەنداندایە، پشگیری تیوری بیگ-بانگ دەکات.
لە 1965 دا، ئارنۆ پێنزایس و رۆبێرت ویڵسن، گەرمییەکیان کەشفکرد کە ئەنجامی راستەوخۆی تۆپی ئاگرینی دوای بیگ-بانگە – ئەم تیشکە پێی دەگوترێت تیشكی باکگراوندی کۆزمۆیی. بەمجۆرە تیوری بیگ-بانگ هەتا ئێستاش هەر لە سەرکەوتندایە و تیوری حاڵەتی نەگۆڕ تەسلیم بوو.
بیگ-بانگ لە کوێدا رویدا؟
وشەی بیگ-بانگ وێنەیەکی هەڵەی لە خەیاڵاتی ئنساندا کێشاوە، بە تایبەت، زۆربەی خەڵک وەک تەقینەوە تەسەوری دەکەن.
تەقینەوەیەکی داینەمایت لە جێگایەکدا رودەدات، بەڵام ناتوانین مەوقیعێک دیاری بکەین و بڵێین بیگ-بانگ ئا لێرەدا رویدا.
لە بیگ-بانگدا، فەزا دەتەقێتەوە و یەکسەریش لە هەموو جێگایەکدا دەست دەکات بە گەشەکردن. واتە لە هەموو شوێنێکدا لە هەمان کاتدا رودەدات.
تەسەورکە مێوژ لە نێو کێکێکدایە و کێکەکە هەڵدێت. ئەگەر هەر یەکێک لە مێوژەکان بگرین، ئەوا هەموو مێوژەکانی تر لێی دوردەکەونەوە، بەڵام ئێستا بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەگەر کێکەکە لە گەورەییدا ناکۆتا بێت و هیچ کەناریشی نەبێت!
گالاکسییەکان کە لە باوەشی فەزادان، لە کاتی کشانی فەزادا هەروەک مێوژەکان وەهان. لە چاوی هەر گالاکسییەکەوە هەموو گالاکسییەکانی تر لێی دوردەکەونەوە.
بەمجۆرە، لە گەردونێکدا کە لە پرۆسەی کشاندایە، هەر کەسێک دەگریت، ئەوا بە هەمان شێوە پێگەی خۆی دەبینێت. واتە هەموو کەسێک، وا دەزانێت لە چەقی تەقینەوەکەدایە (هەرچەندە کەسیش لە چەقدا نییە.)
لە تەقینەوەی داینەمایتدا، پڕیشکەکان لە فەزایەکی پێشینەدا دەتەقنەوە. بەڵام لە بیگ-بانگدا، گەردونی پێشینە بونی نەبووە.
بیگ-بانگ بە هیچدا نەتەقییەوە، بەڵگو لەگەڵ خۆیدا فەزا لەدایکبوو و هەموو شتێک بە دورکەوتنەوە لە یەکتر دەستیان کرد بە کشان.
دیسانەوە بیر لە کێکێکی ناکۆتای گەورە بکەرەوە. ئەگەر ناکۆتایە، ئەوا دەرەوە بونی نییە هەتا بە باوەشیدا بکشێت. مەبەست لە کشان ئەوەیە هەموو شتەکان لە ناوەوە گەشەدەکەن و پەرەدەستێنن.
هەرگیز ناتوانین بە شمولی بیگ-بانگ ئەزم بکەین و لە سیمای ئەبەدییەتی حاڵی ببین. تەنها تیوری گشتی نسبییەتی ئاینشتاین دەتوانێت لە روی ماتماتیکییەوە بەرجەستەی بکات.
چۆن دەزانین بیگ-بانگ رویداوە؟
چونکە گەردون لە کشاندایە، ئەوا دەبێت لە رابردودا بچکۆلەتر بووبێت. تەنها تەفسیر بۆ هەبوونی هیلیۆم (10%ی ئەتۆم پێکدەهێنێت ) لە گەردوندا بریتییە لە فڕنە گەرمەکەی بیگ-بانگ و لەو ناوەندەدا دروستبووە.
بەڵگەی رۆژانە سەبارەت بەم پرسە: لە 1% ئەو تەشویشە سپییەی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆندا (بێگومان تەلەفزیٶنی ئەنەلۆگ) دروست دەبێت راستەوخۆ لە بیگ-بانگەوە دێت.
تۆپە ئاگرینەکەی بیگ-بانگ وەک بۆمبای هایدرۆجینی وایە. بەڵام گەرمای هایدرۆجینی بە دەوروبەرەکەدا پەرش و بڵاو دەبێتەوە، ئەوەی بیگ-بانگ نەخێر.
گەرمای بیگ-بانگ شوێنی نییە بۆی بچێت. گەردون وەک بوتڵێک وابوو، ئەوەی هەبوو لە بوتڵەکەدا بوو.
گەرمای بیگ-بانگ هێشتا ماوە، بەلام لە 13.7 بلیۆن ساڵی رابردوودا بە هۆی کشانی گەردونەوە ساردبووەتەوە. ئێستا گەرماکەی لە سێ پلە لە سەروو سفری رەهاوەیە( -270 سەدی).
لە بری ئەوەی وەک روناکییەکی بەرچاو دەرکەوێت، شەفەقی بیگ-بانگ وەک تیشکی مایکرۆیڤی وەک روناکییەکی نەبیراو لە لایەن تەلەفزیۆنەوە وەردەگیرێت.
بەر لەوەی خۆی بە ئالێری تەلەفزینەکاندا بکێشیت، تیشکی مایکرۆیڤی بیگ-بانگ 13.7 بلیۆن ساڵی بڕیوە. لە 99.9% ی سەرتاپای فۆتۆنەکانی(تەنۆلکەی روناکی) گەردون لە ئەستێرە و گالاکسییەکانەوە نایەن، بەڵکو لە شەفەقی بیگ-بانگەوە دێن.
ئەگەر لە دەرەوە سەیری گەردون بکەین، ئەوا زەقترین دیاردە بریتی دەبێت لە شەفەقی دوای ئەفراندان. هەموو گەردون وەک ناوەوەی گڵۆپیک دێتە بەرچاو.
هەم ئەتمۆسفێر و هەم هەموو شتێکی سارد (تەنانەت تۆش) بە تیشکی مایکرۆیڤی درەوشاوەیە، بەمجۆرە ئەم روناکییە ئەوەندە زاڵە و فەزای تەنیوە کە زەحمەتە ببینرێت.
تیشکی باکگراوندی کۆزمۆیی لە ساڵی 1965 بە رێکەوت لە لایەن دوو ئەندازیاری ئەسترۆنۆمی رادیۆییەوە لە بنکەی تاقیگەکانی ‘بێڵ‌ لە نیوجێرسی دۆزرایەوە. سەرەتا وایان زانی ئەو خشە خشەی ئەنتێناکەیان پێکاویەتی هی کۆتر و هێلانەی کۆترە لە نێو ئەنتێنەکەدا. دوایی دەرکەوت نەخێر ئەمە سیگنالی تیشكی ساتەوەختی دوای تەقینەوەی هەرە مەزن بیگ-بانگە و هێشتا ئەسەرەکەی لە گەردوندا ماوە. ئەم دوو ئەندازیارە، کە ناویان ئارنۆ پێنزایس و رۆبێرت ویڵسن بوو، لەسەر ئەم دۆزینەوەیە، لە ساڵی 1978 دا خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان وەرگرت(هەتا بڵێی رۆژێکی ناخۆش بوو بۆ رۆبێرت دایک، چونکە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە بۆ ئەم تیشکە دەگەڕا).
ئەم تیشکە لەگەڵ خۆیدا ‘فۆتۆی کۆرپەلەی‌ گەردونمان بۆ نمایش دەکات کاتێک تەمەنی گەردون تەنها 380000 ساڵ بووە. پێگەی ناوچە گەرم و ساردەکانی ئەم درەوشانەوەیە تۆپەڵبوونی مادەمان ‘تۆوی گالاکسییەکان‌ دوای بیگ-بانگ بۆ واڵادەکات.
لە ساڵی 2006 دا، دوای دۆزینەوەی ‘تۆوەکان‌ یەکەم بونیاتی کۆزمۆیی، هەردوو فیزیکناس، جۆن ماتەر و جۆرج سمووت خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت
زانستی هۆوکین: گەردونی کوانتەمی
هۆوکین لە ناوەڕاستی ساڵانی 1970 کانەوە رویکردە بایەخدان بە چەمکی سینگولارەتی لە سەروبەندی لەدایکبونی زەمەندا، ویستی بزانێت ئایا دەتوانێت لەم دیاردەیە خۆی لابدات یان نە‌و، بۆ ئەم مەبەستە، بە هەمان شێوە رۆڵی کاریگەری کوانتەمی هێنایە مەیدانەوە.
پێگەی فیزیکی کوانتەمی لە نێو تیورییە زانستییەکاندا نایابە چونکە جۆرەها تەفسیرات هەیە سەبارەت بەوەی مەبەست و مانەکە چییە. ئەم تەفسیرانە هەمان وەڵام پێشکەش دەکەن کاتێک دێتە سەر چاره‌سه‌ركردنی هاوکێشەکان لە مانای دونیای کوانتەمی، پاشان هەموو ئەو حساباتە لەگەڵ تاقیکردنەوەدا تەریبە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سنورێک بۆ قودرەتی دیاریکراوی خەیالاتی ئێمەی ئنسان دەکێشێت چی رودەدات ئەوەی دەزانین بریتییە لەو راستییەی هاوکێشەکان کاری خۆیان بە جوانی دەکەن و راستن. ئەو تەفسیرە زۆر تایبەتەی لە لایەن هۆوکینەوە بەگەڕهات لە ئەسڵدا لە لایەن ریچارد فینمانەوە پەرەپێدرا
ئەگەر بمانەوێت ئایدیاکەی فینمان باس بکەین ئەوا مۆدڵی کلاسیکی مەتەڵەکەی فیزیکی کوانتەم باشترین رێگایە، ئەوەی پێێ دەڵێین ”تاقیکردنەوەی دوو کون”. لە فۆرمە ئەسڵییەکەی ئەم تەجروبەیەدا، کە لە ژورێکی نوتەکدا ئەنجام دەدرێت، بەوجۆرەیە کاتێک تیشکی روناکی دوو دەلاقە دەبڕێت و دەدات بە شاشەیەکدا( شاشەکە با بڵێین سادەبێت وەک پەڕەیەک) و لەوێشەوە دیسان دەکەون بەسەر شاشەیەکی تردا(واتە پەڕەیەکی تر). کاتێک روناکییەکە دەکەوێتە سەر شاشەی دووەم زەخرەفەیەکی خەت-خەتی تاریک و روناک دروست دەکات، تەفسیری ئەمەش ئەوەیە کە روناکییەکە کاتێک بە نێو دوو کونەکەدا سەفەرەکەی ئەنجام دەدات سیمای شەپۆلی هەیە و نەرمە-شەپۆلیش پێکدەهێنێت کە لەودیو بڵاودەبێتەوە و بە نێو یەکدا دەچن، لە هەندێک مۆڵگەدا یەکتر دەسڕنەوە و لە هەندێک جێگەی تردا یەکدەگرن. دەتوانین هاوشێوەی هەمان زەخرەفەی بەیەکداچونی دوو شەپۆل بەرهەم بهێنین، ئەویش ئەگەر لە هەمان کاتدا دوو بەردی بچکۆلە فڕێ بدەینە گۆلێکی مەندەوە، بە هەمان شێوە، هەمان ئەنجاممان دەست دەکەوێت. عادەتەن ئەم تەجروبە ساکارە لە قوتابخانەدا بەکاردەهێنرێت بۆ ”سەلماندنی” روناکی کە شەپۆلە. بەڵام دەتوانین هەر هەمان شت لەگەڵ ئەلکترۆندا ئەنجام بدەین، لە تاقیکردنەوەکەدا لە هەمان ساتەوەختدا بە دوو رەوتی جیاوازدا رەتیان بکەین. کاتێک ئەمە دەکەین، هەر یەک لە ئەلکترۆنەکان دەگەنە شاشە کەشفکەرەکە(لەم حاڵەتەدا شاشەکە دەکرێت تەلەفزیۆن یان شاشەی کۆمپیوتەربێت.) و تاقە نوقتەیەکی روناکی دروست دەکەن، ئەو زەخرەفەیەی لەسەر شاشەکە دروست دەبێت، هەر هەمان زەخرەفەی بەیەکداچوونە کە ئەوە دەسەلمێنێت شەپۆلن. تەفسیرەکەی فینمان ئەوەیە لەم حاڵەتە سادەیەدا دوو ”مێژوو” بۆ هەر یەک لە ئەلکترۆنەکان هەیە، لە یەکێکیاندا ئەوەیە کە لە رێی تاقیکردنەوەکەوە بە رەوتێکدا دەڕوات و لەوی تریاندا بە رەوتێکی ئەڵتەرنەتیڤد(بەدیلیدا) دەڕووات. هەردوو مێژووەکە یەک لەگەڵ یەکتردا بەکدادەچن (باشترین شت ئەوەیە پرسیارنەکەین بۆچی)، ئنجا ئەمە زەخرەفە خەت-خەتەکە دروست دەکات. لێرەدا ” sum-over- histories” تەنها دوو مومکین لەخۆدەگرێت، بەڵام مەخابن لە مەدایەکی گەورەدا لە ئاسابەدەر ئاڵۆزدەبێت، چونکە وا ئیجاب دەکات هەموو تەنۆڵکەیەک وەها وێنا بکەین کاتێک لە ئەی(A) دەچێت بۆ بی(B)، ئەوا بە هەموو رەوتێکی مومکیندا سەفەردەکات، پاشانیش لەگەڵ خۆیدا بەیەکداچون ئەنجام دەدات. بەڵام ئەمە هیچ هۆوکینی ساردنەکردەوە لە شرۆڤەکردن، بە یارمەتی جەیمس هارتل، لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بۆ ئەوەی لە سەرتاپای گەردون حاڵی بێت.
بە دڵنیاییەوە ئەوان ئەو بیرۆکەیەیان خستەگەڕ کە تیوری گشتی نسبییەت بە هەقەت پێشکەشی دەکات، ئەویش ئەوەیە ریزێک فەزا-زەمەنی چەماوەی جیاوازمان دەخاتە بەردەم، کە سەرەنجام تەمسیلی مۆدڵی جیاوازی گەردون دەکەن (یاخود گەردونی جیاواز، لێرەدا تۆخمان داناوە بۆ جیاکردنەوەی لە گەردونی راستەقینە). هەندێکیان لە بیگ-بانگەوە دەست پێدەکەن و هەتا هەتایە هەر لە پرۆسەی کشاندان، هەندێکی تریان هەتا قەبارەیەکی دیاریکراو گەشەدەکەن و ئنجا بەرەو سینگولارەتی هەرەس دەهێنن، هەندێکی تریش ”هەڵدەبەزنەوە”، ئیتر بەمجۆرە. دەتوانین سەرتاپای مێژوی تاکە یەک گەردون وەها سەیربکەین کە یەکسانە بە رەوتی تاکە تەنۆلکەیەک لە مۆدڵی فیزیکی کوانتەمی فینماندا، بەمجۆرە کۆکردنەوەی ئەم مێژووانە پێکەوە بە رێگایەکی راست دەبێت شتێکمان پێ بڵێت سەبارەت بەو گەردونەی تێیدا دەژین. تەکنیکەکە بەسەر هەموو گەردونە مومکینەکانی تیوری گشتی نسبییەتدا راڤەناکرێت و کارناکات، بەڵام لە 1983 دا بوو هۆوکین و هارتل کۆمەڵە مۆدڵێکیان دۆزییەوە کە دەکرێت بە شێوەیەکی راست گەڵاڵەبکرێت و شتێکی لێ ”دروست بکرێت” کە لەو گەردونە بچێت ئێمەی تێدا دەژین. لە ساڵی 1987، لە کۆڕێکدا لە کامریج، بە بۆنەی سێ سەد ساڵەی بڵاوبونەوەی شاکارەکەی نیوتن،”پرینسیپا”وە رێکخرابوو، گوێم لێبوو وەسفی ئایدیاکەی کرد. خوێنەری هێژا دەتوانیت نوسخەیەکی موحازەرەکەی هۆوکین لە کتێبەکەیدا ”چاڵە رەشەکان و گەردونە کۆرپەییەکان” بخوێنیتەوە.
هۆوکین و هارتل، بە خستنەگەڕی هاوکێشە تەقلیدییەکانی تیوری گشتی نسبییەت، ئەو گەردونەی تاووتوێیان کرد، سەرتاپا هەر هەمویان لە سینگولارەتییەوە دەستیان پێکردووە، ئنجا بۆ قەبارەیەکی دیاریکراو گەشەدەکەن، پاشان دیسانەوە بەرەو سینگولارەتی هەرەس دەهێننەوە – لە بیگ-بانگەوە بۆ کرتەی مەزن( big crunch). وەک دەڵێن داخراوە، هەر بە هەمان مانا کە دەبینین روی زەوی داخراوە. روی زەوی روبەڕێکی سنورداری هەیە، دەتوانین بە دوو رەهەند گەشت بە دەوریدا بکەین. واتە گەردونی داخراو گەردونێکە قەبارەیەکی سنورداری هەیە (هەرچەندە قەبارەکە دەگۆڕێت ئەگەر بچێتە پرۆسەی کشان یان چونەیەکەوە (contract)، بەڵام قەبارەکەی هەمیشە سنوردارە)، دەکرێت سەفەرەکەمان بە دەوریدا سێ رەهەندیش بێت. جیاوزییەکە بریتییە لەو سینگولارەتیانەی لە بیگ-بانگ و کرتە-مەزنەکاندا هەن، ئەوەی هۆوکین پێێ دەڵێت”کەنارەکانی” زەمەن. ئنجا هێنانەناوەوەی فیزیکی کوانتەمی و ئاوێتەکردنی، بە بەکارهێنانی تەکنیکی (sum-over- histories) فینمان، کەنارەکان وەلادەخات و وەسفێکی گەردونمان بۆ دەمێنێتەوە کە بە هیچ جۆرێک سنوری نییە. سیمای سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کاریگەرییەکانی کوانتەمی رەهەندی زەمەن دەکەن بە رەهەندی چوارەمی فەزا لە بیگ-بانگ و کرتەی-مەزندا. بەخابن، لە بێبەختی بژاردەکەدا، ئەمە پێێ دەگوترێت ”زەمەنی خەیاڵی”، کە هەر دەڵێی بۆ خۆشی ئەمەمان داهێناوە. بەڵام ناوەکەی وەهایە چونکە حساباتەکە ئەو ژمارانە لە خۆدەگرێت کە ماتماتیکناسان پێیان دەڵێن” ژمارە خەیاڵییەکان”، ئەو ژمارانەی رەگی دوجای (-1) ی تێدایە. ژمارە خەیاڵییەکان سەرتاپا پێگەیەکی گەورەیان هەیە، لە حسابکردنی جوڵەی خولیدا بەکاردەهێنرێن، وەکو شەپۆلەکانی ئاو و تەزووی کارەبایی ئەڵتەرنێڤدا رۆڵیان هەیە. لە مۆدڵەکەی هۆوکین-هارتڵدا، زەمەن پێش بیگ-بانگ بوونی نییە و دوای کرتە-مەزنەکەش زەمەن بوونی نییە، بەڵام هیچ کەنارێکی زەمەنیش بوونی نییە. ئەگەڕ روی زەوی وەک نمونەیەکی مرادیف بهێنینەوە ئەوا لێرەدا و لە پرسەکەدا یارمەتیمان دەدات. عەرد دوو جەمسەری هەیە، باکور و باشور. لە دوای جەمسەری باکور چیتر باکور بونی نییە، بە هەمان شێوەش، لە دوای جەمسەری باشوریش چیتر باشور بونی نییە. بەڵام لە هەردوو جەمسەرەکەشدا کەنار بونی نییە. لەسەر زەوی، باشوری جەمسەری باشور بوونی نییە، ئەوەی هەیە، هەموو ئاڕاستەکان بەرەو باکورن. ئەگەر لای سەهۆڵەکەی جەمسەری باشورەوە وەستایت و بەرەو باشور کەوتیتەڕێ، ئەو گەشتەی تۆ ئەنجامی دەدەیت وا دەردەکەوێت بە راستە هێڵێک لەسەر رویەکی چەماوەی سەر زەوییە، دوای تۆزێک سەیردەکەیت بە ئاڕاستەی باکور مل دەنێیت و هەنگاو هەڵدەگریت، بێ هیچ ماندوبونێک جەمسەرەکەت بڕیووە. لای هۆوکین، ئەگەر لە زەمەندا بە نێو فەزا-زەمەنێکی چەماوەدا بگەڕێیتەوە و بەردەوام بیت لە گەشتەکەتدا بەرەو بیگ-بانگ، دوایی سەیردەکەیت لە زەمەندا بە ئاڕاستەی پێشەوە بەرەو کشانی گەردون هەنگاودەنێیت، بێ ئەوەی هەرگیز ئەو زەحمەتە ناقۆڵایە بکێشیت و بە سینگولارەتیدا تێپەڕیت. لە سەرەتای گەردوندا، رابردوو بونی نەبوو، هەرچی زەمەن بوو لە پێشمانەوە لە ئایندەدایە. هەروەک هۆوکین لە ساڵی 1987 خستیەڕوو،” ئەو روداوەی دەمانەوێت ‘مۆری سەرەتای گەردونی لە زەمەنی خەیاڵیدا لێ بدەین‌ ئەوە نوقتەیەکی ئاسایی فەزا-زەمەنە، زیاتر وەک هەر نوقتەیەکی تر. یاساکانی زانست، هەروەک هەموو شووێنێکی تر دەوەستن.”
ئەو کاتەی هۆوکین ئەو موحازەرەیەی پێشكەشکرد، کۆزمۆلۆژی پێشكەوتنێکی بەرچاوی تری بەخۆوە دیبوو، ئەویش، واتە هۆوکین، زۆر بە پەرۆشەوە کردییە هاوبەشی ژیانی خۆی و لە کارەکەیدا تەبەننای کرد. ئەو پێشکەوتنە تیوری ”هەڵئاوسان” بوو، کە مامەڵەی لەگەڵ یەکەم کەرتەکانی چرکەیەکدا دەکرد دوای لەدایکبونی زەمەن و پێش ئەو قۆناغەی تەقلیدییەکان بە بیگ-بانگ ناویان دەبرد، کاتێک تۆپە گڕاوییەکە سەیهەڵداوە و ئنجا هایدرۆجین و هیلیۆم دەرکەوتوون بۆ ئەوەی ئەستێرە و گالاکسییەکان دروست بکەن.
کاتێک بەڵگەکان هاتنەئاراوە بە هەقەت باوەڕبوون بەوەی بیگ-بانگ بونی هەبووە گەشەیکرد، لە ساڵانی 1970 کاندا، کۆزمۆلۆژیستان زیاتر بایەخیاندا بە دوو خەسڵەتی گەردون. یەکەم بۆچی گەردون ساف و رێکە؟ لە مەدای ئەستێرە و گالاکسییەکاندا ئەوەندە ساف دیارنییە. بەڵام لە مەدایەکی گەورەتردا، بەڵێ ساف دەردەکەوێت. مەتەڵەکە بە پڕی لە پاشخانی تیشکدانەوەدا خرایەڕوو. لە هەموو ئاڕاستەکانی ئاسمانەوە بەرەو لای ئێمە دێن، ئەگەر بە هەر ئاڕاستەیەکی ئاسماندا بڕوانین و تەلەسکۆپە رادیۆییەکانمان وەرچەرخێنین ئەوا بە هەمان پلەی گەرمییەوە دێن بۆ لامان – بێگومان ئەمە هەر هیچ نەبێت، هەتا ئەو مەوقیعەی رادیۆ تەلەسکۆپییەکانمان دەیان گاتێ و لەبەر دەستدایە و لە ساڵانی شەستەکان و هەفتاکانی سەدەی رابڕدوودا پێوانەیان کردووە. باشە بۆچی هەندێک دەڤەری ئاسمان گەرمتر نییە لە هەندێک دەڤەری تر؟ دووەمیش، باشە بۆچی گەردون بە شێوەیەکی راست لە باری کێشكردنەوە لە سنوری نێوان کشانی هەتاهەتایی گەردون و دیسانەوە داڕمانی بەرەو بیگ-بانگ هاوسەنگە؟ بە زمانی تەکنیکی کۆزمۆلۆژییانە، گەردون بۆچی ”تەختە”؟ تیوری گشتی بوار دەدات بە هەبوونی گەردون کە زۆر زیاتر فەزا-زەمەنێکی چەماوەیی بێت، ئەو گەردونەی تەنها تۆزێک دوای بیگ-بانگ دەچێتە کشانەوە بەر لە هەرەسهێنانی، یاخود گەردونێک کە زۆر زیاتر کراوەیە و بۆ هەتاهەتایی دەکشێت، هەموو ئیحتیمالێک لە نێوانیاندا هەیە. گەردونەکەی ئێمە تەواو لەسەر هێڵی جیاکەرەوەیە. ئنجا مەتەڵێکی تریش هەیە کە پەیوەستە بە سافێتی گەردونەوە، ئەوەی هۆوکین لەم توێژینەوەیەدا گفتوگۆی لەسەر کردووە. لە گەردونێکی زۆر سافدا، باشە هەموو ئەو ناڕێکوپێکییەی لە دەورماندا هەیە، گالاکسییەکان و هەموو ئەوانی تر کە ئاوان، لە کوێوە هاتووە؟ هەر دەبێت شتێک لە ناڕیکوپێکی لە بیگ-بانگدا هەبێت بۆ ئەوەی ئەو تۆوە بخاتەوە کە شتی ئاوا دروست ببێت. ئەوان چی بوون، بەڵگەکانیش لە کوێدان؟
ئەو بازدانەی حلێکی بۆ هەموو ئەم مەتەڵانە پێبوو لە لایەن ئالان گەتەوە پێشکەشکران، کە توێژەرێک بوو لە زانکۆی کۆرنێڵ. لە کۆتایی 1979 دا بوو، بەڵام گەڵاڵە گشتییەکەی بە فەرمی لە ساڵی 1981 بڵاوکردەوە، سەرباری ئەوەی هەتا ئەو کاتە هەواڵەکە لە نێو کۆزمۆلۆژیستاندا بڵاوبوبوەوە. گەت لە فیزیکی کوانتەمی/تەنۆڵکەییدا پاشینەیەکی هەبوو، ئەوەی دەرکی پێکرد ئەوەبوو کە چڕی و وزە زۆر لەوەی مادەی ناوکی گەورەترە (بە مانایەکی تر، بەر لە بیگ-بانگی تەقیلدی، واتە بەو شێوە تەقلیدییەی خوێندومانە، لە یەکەم سەد-هەزارەمی چرکەیەکدا) پێدەچێت دیاردەیەک روبدات، ئەو دیاردەیە بە بە ”قۆناغی گواستنەوەی کوانتەمی” ناودەبرێت. لە دونیای رۆژانەدا کاتێک گواستنەوەی قۆناغێک رودەدات کە مادەیەک لە شلەوە دەبێت بە رەق، یاخود لە شلەوە دەبێت بە هەڵم، ئەمە بە هەر ئاڕاستەیەک بێت. بۆ نمونە، بۆ ئەوەی ئاو لە 100 ی سەدییەوە ببێت بە هەڵم ئەوا پێویستمان بە وزە هەیە، بە هەمان شێوە، هەر لە هەمان پلەی گەرمیدا، ئەگەر هەڵم خەست بێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە ئاو ئەوا پێویستمان بە پەخشکردنی گەرمی هەیە(وەک گەلێک شتی تر، ئەمە ئەو وزەیەیە کە دەبێت بە هۆی دروستبونی گەردەلول). گەت بۆی دەرکەوت ئەم قۆناغە، قۆناغی گواستنەوەی کوانتەمی لە سەرەتا هەرە زووەکانی گەردوندا رودەدات، ئنجا بووە بە هۆی پەخشکردنی وزەیەکی ئەمەندە بێشوومار کە ئەمیش بووە بە هۆی کشانی گەردون بە شێوەیەکی لە ئاسابەدەر خێرا(سوپەر-خێرا)، ئەو ساتەی ئەم پرۆسەیە رویداوە تەنها کەرتێکی بچکۆلەی چرکەی خایاندووە. دەڤەرێکی فەزایی زۆر بچکۆلەتر لە قەبارەی پرۆتۆنەوە فوی پێداکراوە و بووە بە تۆپێکی ئاگرینی وزە گەرم کە قەبارەکەی هێندەی سندییەک بووە، هەموو ئەو وزە-بارستاییەی گەردونی بەرچاوی لە خۆگرتووە، بێگومان لە کەرتێکی بچکۆلەی چرکەیەکدا ئەمە رویداوە. دوایی، هەڵئاوسانەکە کۆتایی هات، گۆیەکی وزەیی قەبارە سندی دروستکرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زیاتر رێک و گونجاو لە بیگ-بانگدا بچێتە دۆخی کشانەوە. بەمجۆرە، ئا لە رێژەیەدا، واتە ل ە رێژەی کشانی گەردوندا، دوو خاڵ دەستیان پێکردووە، ئەم خاڵە بە دووری تیرەی ئەتۆمێک جیابوونەوە، لە چاو تروکانێدا جیابوونەوە کە چەندین ساڵی روناکی پێویست بوو بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی بەوجۆرەبێت، بێگومان ئەمە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، بۆ خۆی تەواو لە سەروو ئاسۆی بینینی ئیمەی ئنسانەوەیە.
ئەمە بۆ خۆی تەفسیری ئەوەمان بۆ دەکات کە بۆچی گەردون ئەوەندە ساف و رێکە. بە پێی تیوری هەڵئاوسان، هەموو ئەو شتانەی لەبەر چاومانە، سەرتاپای گەردون، بناوانەکەی تۆوێکە بچکۆلەترە لە پرۆتۆن، ئەوەندە بچکۆلەیە، لە ناوەوەیدا هیچ بۆشاییەک بوونی نییە بۆ دروستبوونی هیچ ناڕێکییەک. بەڵام لەو ساتەدا، بەر لەوەی هەڵئاوسان کۆتایی بێت، بۆشایی لە ناوەوەدا هەیە بۆ ناڕێکییەکی بچکۆلە بۆ ئەوەی کاریگەری کوانتەمی روبدات، لەگەڵ هەندێک دەڤەر لە نێو گەردونی سندییەکەدا کە تۆزێک گەرمترە لە هەندێک دەڤەری تر کە ئەویش تۆزێک لە ئاسایی فێنکتربوو. وەک ئەنجامێک ئەمەش بوو بە هۆی دروستکردنی جیاوازی لە چڕی ئەو گازەی، بێگومان یەکسەر دوای پرۆسەی بیگ-بانگ، گەردونی داپۆشیبوو، ئەو دەڤەرانەش کە چڕتربوون گەشەیان کرد بۆ دروستبوونی تەنی وەکو گالاکسییەکان. لە رەوتەکەیدا، ئەم پرۆسە کوانتەمییانە جۆرە ئەسەرێکی تایبەتی لە کڵێشەی پەڵەی گەرم و سارد لەسەر باکگراوندی تیشکدانەوەکە جێهێشتووە. ئەم زەخرەفانە بە هۆی ئامرازێکەوە دۆزرانەوە کە زۆر هەستیارتربوون لە تەلەسکۆپە رادیۆییە سەرەتاییەکان، ئەم ئامرازانە لەو سەتەلایتانە بەسترابوون کە بۆ مەبەستی خوێندن و توێژینەوەی وردی تیشکی پاشخانی گەردونی نێردرابوونە فەزا.
جگە لەوەش، هەڵئاوسان گەردونی ”تەخت” کرد. گەردونێکی زۆر چەماوە هاوشێوەی تۆپێکی بچکۆلەیە کە چەماوەکەی زۆر ئاشکرایە، هەروەک هەڵماتێک. بەڵام ئەگەر ئەو هەڵماتە بچکۆلەیە چووە دۆخی کشانەوە و هێندەی قەبارەی زەوی گەورەبوو، ئەو رووەکەی بۆ ئنسانێک کە پیاسەی پێدادەکات تەخت دێتە بەرچاو. بە زمانی نسبی، هەڵئاوسانی ”تۆپێک” بچوکترە لە پرۆتۆن بۆ قەبارەیەکی وەکو سندی زۆر گەورەترە لەوەی هەڵماتێک فوو پێدابکەین و قەبارەکەی هێندەی قەبارەی زەوی لێ بکەین، پاشان دەبێت بە هۆی تەختکردنی فەزا-زەمەن بە تەرزێکی درامایی.
لێرەدا پێویستە ئەو پێوانە وردەکارییانە بەرز رابگرین کە سەتەلایتەکان لەسەر تیشکی پاشخانی گەردونی ئەنجامیانداوە، ئێستا دەزانین گەردون لە ناوەوە %0.5 تەختە، پاشان هەتا یەک لە سەد هەزاریش ساف و رێکە (هۆمۆجینیەس و ئایزۆترۆپیکە)، ئەمیش بۆ خۆی لەگەڵ پێشبینییەکانی کۆزمۆلۆژیای هەڵئاوساندا تەبایە. بەڵام لێرەدا خەسڵەتێک لە بوخچەکەدا package هەیە عادەتەن وەک لای خەڵکانێک کە فیزیکناس نین وەک مەتەڵیک وایە. باشە ئەگەر گەردون لە تۆپێکەوە دەستی پێکردووە کە بچوکتر بووە لە پرۆتۆن، ئەی ئەو هەموو وزەیە لە کوێوە هاتووە بۆ ئەوەی ئەستێرە و گالاکسییەکان بخوڵقێنێت؟ لێرەدا، وەڵامی فزولی ئەوەیە کە کۆی وزە لە گەردوندا سفرە! سەرباری ئەوەی، بە پێی هاوکێشەکەی ئاینشتاین، بارستایی یەکسانە بە وزە، کێشکردن وزەی نێگەتیڤی هەیە، بارستایی-وزەی شتێکیش، کە بارستاییەکەی m تەواو هاوسەنگ دەبێت بە هۆی وزەی نێگەتیڤی ئەو کایەی کێشکردنەوە یاوەری بارستایی m کەیە. مومکینە تۆوی گەردونێکی وەک ئەوەی لەمەڕ خۆمان سەرتاپا لە هیچەوە سەرهەڵبدات، هەروەک تەنۆڵکە روکەشەکان کە بواردەدەن بە چاڵە-رەشەکان ببنە هەڵم. خۆ ئەگەر بە هۆی هەڵئاوسانەوە نەبوایە، ئەوا گەردونی کوانتەمی لەمجۆرە یەکسەر بوونی خۆی مەحپ دەکردەوە و دیسانەوە لە چاوان بزر دەبوو، هەروەک جوتە تەنۆڵکە و دژە-تەنۆڵکە کاتێک یەکتر تێکدەشکێنن، بەڵام هەڵئاوسان فووی پێدا دەکات و دەیخاتە سەر رەوتی پرۆسەی کشان بەر لەوەی کێشكردن بێت و دیسانەوە بۆ لای یەکتر کێشیان بکاتەوە. هەروەک ئالان گەت خۆی ئیشارەی پێداوە،” گەردون دوا خوانی خۆڕاییە”. ئەمە تەنها لەوانەیە ببێت بە هۆی دواخستنی ئەوەی پێویستە روبدات. ئنجا ئەگەر ئایدیاکەی هۆوکین ” بێ-کەنار” راست بێت، ئەوا گەردون پێویستە رۆژێک دیسانەوە هەرەس بهێنێت و ئاوابێت. ئەمە راڤەکاری بایەخ و سەرنجڕاکێشی خۆی هەیە بۆ تێگەیشتنمان سەبارەت بە سروشتی زەمەن، ئەوەی هۆوکینی کێشکرد بۆ ئەو مەتەڵەی کە ئایا دەکرێت زەمەن بە ئاڕاستەی دواوە ببرێت، پاشانیش ئایا گەشتی زەمەنی time travel مومکینە.
ئایا بیك بانگك چییه‌ و چوَن و له‌كوێ ڕووی داوه‌ ؟
97. بیگ-بانگ چییه‌؟
نزیکەی 13.7 بلیۆن ساڵ پێش ئێستا، هەموو فەزا، زەمەن، وزە و مادە لەدایکبون، بە واتایەکی تر تەقینەوە، ئەم تەقینەوەیە وەک تۆپێکی ئاگرین هاتە دونیاوە.
ئیتر هەر لەگەڵ بیگ-بانگ دا، گەردون لە پرۆسەی کشاندایە، گالاکسییەکان، هەروەک ئەوەی خۆمان، کە نێوی رێچکەی شیرییە، لە خاشاکی ساردەوەبوو تۆپەڵ بوون و لەدایکبوون.
لە ساڵی 1916 دا، ئەلبێرت ئاینشتاین تیورییەکەی خۆی لەمەڕ کێشکردن، تیوری گشتی نسبییەتی، بەسەر گەورەترین تەنی کێشکردندا واریکرد، ئەو تەنەش گەردون بوو. تیورییەکە دەڵێت پێویستە گەردون لە جوڵەدا بێت. بەڵام باوەڕی وابوو گەردون ناگۆڕێت، پەیامی هاوکێشەکانی خۆی نەپێکا و گوێی نەگرت.
ئەلێکسندەر فرەیدمان، لە ساڵی 1922 دا، و جۆرج لێمەترا لە ساڵی 1927 دا، هەردوک سەربەخۆ لە یەکتر، هەقیقەتیان پێکا. گەردون ستاتیک نییە، بەڵكو لە( بیگ-بانگەوە)، لە جەرەیانی پەرەسەندندایە.
لە ساڵی 1929 دا، ئەدوین هەبڵ، رایگەیاند گەردون لە کشاندایە. ئەو گالاکسییانەی نزیکن لێمانەوە نزیک دەبنەوە، ئەوانەش لێمانەوە دوورن دووردەکەونەوە. خۆ هەتا دورتربن، بە خێراییەکی بەرزتر لێمان دوردەکەونەوە.
ئەگەر گالاکسییەکان لە یەکتر دوردەکەونەوە، ئەوا لە رابردوودا زیاتر لە یەکترەوە نزیک بوون. 13.7 بلیۆن ساڵ پێش ئێشتا ئەوەندە نزیک بوون لە یەکتر، بەسەر یەکدا کەڵەکە بووبوون، یەک تۆپەڵ بوون، ئەوە بیگ-بانگە.
کاتێک گەردون بچوکتربوو، گەرمتربوو، . بەمجۆرە بیگ-بانگ، بیگ-بانگێکی گەرم بوو.
لە 1948 دا، فرێد هۆیڵ، بۆندی و گۆڵد هەرسێکیان پێکەوە تیورییەکی رەقیبیان پێشکەشکرد، تیورییەکە ناوی ‘ تیوری حاڵەتی نەگۆڕ‌ بوو. گوتیان بەڵێ راستە گەردون لە کشاندایە، بەڵام مادەی نوێ هەمیشە لە لەدایکبون و دروسبوندایە، گەردون هەمیشە وەک خۆیەتی و ئەزەلییە.
فرێد هۆیڵ، لە سالی 1949 دا وەک قۆشمە وشەی بیگ-بانگی خستە نێوەندە ئەکادیمی و زانستییەکانەوە – کە خۆی هیچ باوەڕی بە تیوری بیگ-بانگ نەبوو- لە پرۆگرامێکی رادیۆی بی.بی.سی دا وشەکەی خستە سەر زاران و بە دونیادا بڵاوبوەوە.
سەرەتای ساڵانی 1960 کان، تەلەسکۆپە رادیۆییەکان، گەلێک کوەیزەریان لە مەوقیعە دورەکانی گەردوندا واڵاکرد. کە لە گەردونی ئەمڕۆدا بونیان نییە. ئەو گەردونەی ئەمڕۆ لە پرۆسەی پەرەسەنداندایە، پشگیری تیوری بیگ-بانگ دەکات.
لە 1965 دا، ئارنۆ پێنزایس و رۆبێرت ویڵسن، گەرمییەکیان کەشفکرد کە ئەنجامی راستەوخۆی تۆپی ئاگرینی دوای بیگ-بانگە – ئەم تیشکە پێی دەگوترێت تیشكی باکگراوندی کۆزمۆیی. بەمجۆرە تیوری بیگ-بانگ هەتا ئێستاش هەر لە سەرکەوتندایە و تیوری حاڵەتی نەگۆڕ تەسلیم بوو.
بیگ-بانگ لە کوێدا رویدا؟
وشەی بیگ-بانگ وێنەیەکی هەڵەی لە خەیاڵاتی ئنساندا کێشاوە، بە تایبەت، زۆربەی خەڵک وەک تەقینەوە تەسەوری دەکەن.
تەقینەوەیەکی داینەمایت لە جێگایەکدا رودەدات، بەڵام ناتوانین مەوقیعێک دیاری بکەین و بڵێین بیگ-بانگ ئا لێرەدا رویدا.
لە بیگ-بانگدا، فەزا دەتەقێتەوە و یەکسەریش لە هەموو جێگایەکدا دەست دەکات بە گەشەکردن. واتە لە هەموو شوێنێکدا لە هەمان کاتدا رودەدات.
تەسەورکە مێوژ لە نێو کێکێکدایە و کێکەکە هەڵدێت. ئەگەر هەر یەکێک لە مێوژەکان بگرین، ئەوا هەموو مێوژەکانی تر لێی دوردەکەونەوە، بەڵام ئێستا بیهێنە بەرچاوی خۆت ئەگەر کێکەکە لە گەورەییدا ناکۆتا بێت و هیچ کەناریشی نەبێت!
گالاکسییەکان کە لە باوەشی فەزادان، لە کاتی کشانی فەزادا هەروەک مێوژەکان وەهان. لە چاوی هەر گالاکسییەکەوە هەموو گالاکسییەکانی تر لێی دوردەکەونەوە.
بەمجۆرە، لە گەردونێکدا کە لە پرۆسەی کشاندایە، هەر کەسێک دەگریت، ئەوا بە هەمان شێوە پێگەی خۆی دەبینێت. واتە هەموو کەسێک، وا دەزانێت لە چەقی تەقینەوەکەدایە (هەرچەندە کەسیش لە چەقدا نییە.)
لە تەقینەوەی داینەمایتدا، پڕیشکەکان لە فەزایەکی پێشینەدا دەتەقنەوە. بەڵام لە بیگ-بانگدا، گەردونی پێشینە بونی نەبووە.
بیگ-بانگ بە هیچدا نەتەقییەوە، بەڵگو لەگەڵ خۆیدا فەزا لەدایکبوو و هەموو شتێک بە دورکەوتنەوە لە یەکتر دەستیان کرد بە کشان.
دیسانەوە بیر لە کێکێکی ناکۆتای گەورە بکەرەوە. ئەگەر ناکۆتایە، ئەوا دەرەوە بونی نییە هەتا بە باوەشیدا بکشێت. مەبەست لە کشان ئەوەیە هەموو شتەکان لە ناوەوە گەشەدەکەن و پەرەدەستێنن.
هەرگیز ناتوانین بە شمولی بیگ-بانگ ئەزم بکەین و لە سیمای ئەبەدییەتی حاڵی ببین. تەنها تیوری گشتی نسبییەتی ئاینشتاین دەتوانێت لە روی ماتماتیکییەوە بەرجەستەی بکات.
چۆن دەزانین بیگ-بانگ رویداوە؟
چونکە گەردون لە کشاندایە، ئەوا دەبێت لە رابردودا بچکۆلەتر بووبێت. تەنها تەفسیر بۆ هەبوونی هیلیۆم (10%ی ئەتۆم پێکدەهێنێت ) لە گەردوندا بریتییە لە فڕنە گەرمەکەی بیگ-بانگ و لەو ناوەندەدا دروستبووە.
بەڵگەی رۆژانە سەبارەت بەم پرسە: لە 1% ئەو تەشویشە سپییەی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆندا (بێگومان تەلەفزیٶنی ئەنەلۆگ) دروست دەبێت راستەوخۆ لە بیگ-بانگەوە دێت.
تۆپە ئاگرینەکەی بیگ-بانگ وەک بۆمبای هایدرۆجینی وایە. بەڵام گەرمای هایدرۆجینی بە دەوروبەرەکەدا پەرش و بڵاو دەبێتەوە، ئەوەی بیگ-بانگ نەخێر.
گەرمای بیگ-بانگ شوێنی نییە بۆی بچێت. گەردون وەک بوتڵێک وابوو، ئەوەی هەبوو لە بوتڵەکەدا بوو.
گەرمای بیگ-بانگ هێشتا ماوە، بەلام لە 13.7 بلیۆن ساڵی رابردوودا بە هۆی کشانی گەردونەوە ساردبووەتەوە. ئێستا گەرماکەی لە سێ پلە لە سەروو سفری رەهاوەیە( -270 سەدی).
لە بری ئەوەی وەک روناکییەکی بەرچاو دەرکەوێت، شەفەقی بیگ-بانگ وەک تیشکی مایکرۆیڤی وەک روناکییەکی نەبیراو لە لایەن تەلەفزیۆنەوە وەردەگیرێت.
بەر لەوەی خۆی بە ئالێری تەلەفزینەکاندا بکێشیت، تیشکی مایکرۆیڤی بیگ-بانگ 13.7 بلیۆن ساڵی بڕیوە. لە 99.9% ی سەرتاپای فۆتۆنەکانی(تەنۆلکەی روناکی) گەردون لە ئەستێرە و گالاکسییەکانەوە نایەن، بەڵکو لە شەفەقی بیگ-بانگەوە دێن.
ئەگەر لە دەرەوە سەیری گەردون بکەین، ئەوا زەقترین دیاردە بریتی دەبێت لە شەفەقی دوای ئەفراندان. هەموو گەردون وەک ناوەوەی گڵۆپیک دێتە بەرچاو.
هەم ئەتمۆسفێر و هەم هەموو شتێکی سارد (تەنانەت تۆش) بە تیشکی مایکرۆیڤی درەوشاوەیە، بەمجۆرە ئەم روناکییە ئەوەندە زاڵە و فەزای تەنیوە کە زەحمەتە ببینرێت.
تیشکی باکگراوندی کۆزمۆیی لە ساڵی 1965 بە رێکەوت لە لایەن دوو ئەندازیاری ئەسترۆنۆمی رادیۆییەوە لە بنکەی تاقیگەکانی ‘بێڵ‌ لە نیوجێرسی دۆزرایەوە. سەرەتا وایان زانی ئەو خشە خشەی ئەنتێناکەیان پێکاویەتی هی کۆتر و هێلانەی کۆترە لە نێو ئەنتێنەکەدا. دوایی دەرکەوت نەخێر ئەمە سیگنالی تیشكی ساتەوەختی دوای تەقینەوەی هەرە مەزن بیگ-بانگە و هێشتا ئەسەرەکەی لە گەردوندا ماوە. ئەم دوو ئەندازیارە، کە ناویان ئارنۆ پێنزایس و رۆبێرت ویڵسن بوو، لەسەر ئەم دۆزینەوەیە، لە ساڵی 1978 دا خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان وەرگرت(هەتا بڵێی رۆژێکی ناخۆش بوو بۆ رۆبێرت دایک، چونکە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە بۆ ئەم تیشکە دەگەڕا).
ئەم تیشکە لەگەڵ خۆیدا ‘فۆتۆی کۆرپەلەی‌ گەردونمان بۆ نمایش دەکات کاتێک تەمەنی گەردون تەنها 380000 ساڵ بووە. پێگەی ناوچە گەرم و ساردەکانی ئەم درەوشانەوەیە تۆپەڵبوونی مادەمان ‘تۆوی گالاکسییەکان‌ دوای بیگ-بانگ بۆ واڵادەکات.
لە ساڵی 2006 دا، دوای دۆزینەوەی ‘تۆوەکان‌ یەکەم بونیاتی کۆزمۆیی، هەردوو فیزیکناس، جۆن ماتەر و جۆرج سمووت خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت.
زانستی هۆوکین: گەردونی کوانتەمی
هۆوکین لە ناوەڕاستی ساڵانی 1970 کانەوە رویکردە بایەخدان بە چەمکی سینگولارەتی لە سەروبەندی لەدایکبونی زەمەندا، ویستی بزانێت ئایا دەتوانێت لەم دیاردەیە خۆی لابدات یان نە‌و، بۆ ئەم مەبەستە، بە هەمان شێوە رۆڵی کاریگەری کوانتەمی هێنایە مەیدانەوە.
پێگەی فیزیکی کوانتەمی لە نێو تیورییە زانستییەکاندا نایابە چونکە جۆرەها تەفسیرات هەیە سەبارەت بەوەی مەبەست و مانەکە چییە. ئەم تەفسیرانە هەمان وەڵام پێشکەش دەکەن کاتێک دێتە سەر چاره‌سه‌ركردنی هاوکێشەکان لە مانای دونیای کوانتەمی، پاشان هەموو ئەو حساباتە لەگەڵ تاقیکردنەوەدا تەریبە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سنورێک بۆ قودرەتی دیاریکراوی خەیالاتی ئێمەی ئنسان دەکێشێت چی رودەدات ئەوەی دەزانین بریتییە لەو راستییەی هاوکێشەکان کاری خۆیان بە جوانی دەکەن و راستن. ئەو تەفسیرە زۆر تایبەتەی لە لایەن هۆوکینەوە بەگەڕهات لە ئەسڵدا لە لایەن ریچارد فینمانەوە پەرەپێدرا
ئەگەر بمانەوێت ئایدیاکەی فینمان باس بکەین ئەوا مۆدڵی کلاسیکی مەتەڵەکەی فیزیکی کوانتەم باشترین رێگایە، ئەوەی پێێ دەڵێین ”تاقیکردنەوەی دوو کون”. لە فۆرمە ئەسڵییەکەی ئەم تەجروبەیەدا، کە لە ژورێکی نوتەکدا ئەنجام دەدرێت، بەوجۆرەیە کاتێک تیشکی روناکی دوو دەلاقە دەبڕێت و دەدات بە شاشەیەکدا( شاشەکە با بڵێین سادەبێت وەک پەڕەیەک) و لەوێشەوە دیسان دەکەون بەسەر شاشەیەکی تردا(واتە پەڕەیەکی تر). کاتێک روناکییەکە دەکەوێتە سەر شاشەی دووەم زەخرەفەیەکی خەت-خەتی تاریک و روناک دروست دەکات، تەفسیری ئەمەش ئەوەیە کە روناکییەکە کاتێک بە نێو دوو کونەکەدا سەفەرەکەی ئەنجام دەدات سیمای شەپۆلی هەیە و نەرمە-شەپۆلیش پێکدەهێنێت کە لەودیو بڵاودەبێتەوە و بە نێو یەکدا دەچن، لە هەندێک مۆڵگەدا یەکتر دەسڕنەوە و لە هەندێک جێگەی تردا یەکدەگرن. دەتوانین هاوشێوەی هەمان زەخرەفەی بەیەکداچونی دوو شەپۆل بەرهەم بهێنین، ئەویش ئەگەر لە هەمان کاتدا دوو بەردی بچکۆلە فڕێ بدەینە گۆلێکی مەندەوە، بە هەمان شێوە، هەمان ئەنجاممان دەست دەکەوێت. عادەتەن ئەم تەجروبە ساکارە لە قوتابخانەدا بەکاردەهێنرێت بۆ ”سەلماندنی” روناکی کە شەپۆلە. بەڵام دەتوانین هەر هەمان شت لەگەڵ ئەلکترۆندا ئەنجام بدەین، لە تاقیکردنەوەکەدا لە هەمان ساتەوەختدا بە دوو رەوتی جیاوازدا رەتیان بکەین. کاتێک ئەمە دەکەین، هەر یەک لە ئەلکترۆنەکان دەگەنە شاشە کەشفکەرەکە(لەم حاڵەتەدا شاشەکە دەکرێت تەلەفزیۆن یان شاشەی کۆمپیوتەربێت.) و تاقە نوقتەیەکی روناکی دروست دەکەن، ئەو زەخرەفەیەی لەسەر شاشەکە دروست دەبێت، هەر هەمان زەخرەفەی بەیەکداچوونە کە ئەوە دەسەلمێنێت شەپۆلن. تەفسیرەکەی فینمان ئەوەیە لەم حاڵەتە سادەیەدا دوو ”مێژوو” بۆ هەر یەک لە ئەلکترۆنەکان هەیە، لە یەکێکیاندا ئەوەیە کە لە رێی تاقیکردنەوەکەوە بە رەوتێکدا دەڕوات و لەوی تریاندا بە رەوتێکی ئەڵتەرنەتیڤد(بەدیلیدا) دەڕووات. هەردوو مێژووەکە یەک لەگەڵ یەکتردا بەکدادەچن (باشترین شت ئەوەیە پرسیارنەکەین بۆچی)، ئنجا ئەمە زەخرەفە خەت-خەتەکە دروست دەکات. لێرەدا ” sum-over- histories” تەنها دوو مومکین لەخۆدەگرێت، بەڵام مەخابن لە مەدایەکی گەورەدا لە ئاسابەدەر ئاڵۆزدەبێت، چونکە وا ئیجاب دەکات هەموو تەنۆڵکەیەک وەها وێنا بکەین کاتێک لە ئەی(A) دەچێت بۆ بی(B)، ئەوا بە هەموو رەوتێکی مومکیندا سەفەردەکات، پاشانیش لەگەڵ خۆیدا بەیەکداچون ئەنجام دەدات. بەڵام ئەمە هیچ هۆوکینی ساردنەکردەوە لە شرۆڤەکردن، بە یارمەتی جەیمس هارتل، لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بۆ ئەوەی لە سەرتاپای گەردون حاڵی بێت.
بە دڵنیاییەوە ئەوان ئەو بیرۆکەیەیان خستەگەڕ کە تیوری گشتی نسبییەت بە هەقەت پێشکەشی دەکات، ئەویش ئەوەیە ریزێک فەزا-زەمەنی چەماوەی جیاوازمان دەخاتە بەردەم، کە سەرەنجام تەمسیلی مۆدڵی جیاوازی گەردون دەکەن (یاخود گەردونی جیاواز، لێرەدا تۆخمان داناوە بۆ جیاکردنەوەی لە گەردونی راستەقینە). هەندێکیان لە بیگ-بانگەوە دەست پێدەکەن و هەتا هەتایە هەر لە پرۆسەی کشاندان، هەندێکی تریان هەتا قەبارەیەکی دیاریکراو گەشەدەکەن و ئنجا بەرەو سینگولارەتی هەرەس دەهێنن، هەندێکی تریش ”هەڵدەبەزنەوە”، ئیتر بەمجۆرە. دەتوانین سەرتاپای مێژوی تاکە یەک گەردون وەها سەیربکەین کە یەکسانە بە رەوتی تاکە تەنۆلکەیەک لە مۆدڵی فیزیکی کوانتەمی فینماندا، بەمجۆرە کۆکردنەوەی ئەم مێژووانە پێکەوە بە رێگایەکی راست دەبێت شتێکمان پێ بڵێت سەبارەت بەو گەردونەی تێیدا دەژین. تەکنیکەکە بەسەر هەموو گەردونە مومکینەکانی تیوری گشتی نسبییەتدا راڤەناکرێت و کارناکات، بەڵام لە 1983 دا بوو هۆوکین و هارتل کۆمەڵە مۆدڵێکیان دۆزییەوە کە دەکرێت بە شێوەیەکی راست گەڵاڵەبکرێت و شتێکی لێ ”دروست بکرێت” کە لەو گەردونە بچێت ئێمەی تێدا دەژین. لە ساڵی 1987، لە کۆڕێکدا لە کامریج، بە بۆنەی سێ سەد ساڵەی بڵاوبونەوەی شاکارەکەی نیوتن،”پرینسیپا”وە رێکخرابوو، گوێم لێبوو وەسفی ئایدیاکەی کرد. خوێنەری هێژا دەتوانیت نوسخەیەکی موحازەرەکەی هۆوکین لە کتێبەکەیدا ”چاڵە رەشەکان و گەردونە کۆرپەییەکان” بخوێنیتەوە.
هۆوکین و هارتل، بە خستنەگەڕی هاوکێشە تەقلیدییەکانی تیوری گشتی نسبییەت، ئەو گەردونەی تاووتوێیان کرد، سەرتاپا هەر هەمویان لە سینگولارەتییەوە دەستیان پێکردووە، ئنجا بۆ قەبارەیەکی دیاریکراو گەشەدەکەن، پاشان دیسانەوە بەرەو سینگولارەتی هەرەس دەهێننەوە – لە بیگ-بانگەوە بۆ کرتەی مەزن( big crunch). وەک دەڵێن داخراوە، هەر بە هەمان مانا کە دەبینین روی زەوی داخراوە. روی زەوی روبەڕێکی سنورداری هەیە، دەتوانین بە دوو رەهەند گەشت بە دەوریدا بکەین. واتە گەردونی داخراو گەردونێکە قەبارەیەکی سنورداری هەیە (هەرچەندە قەبارەکە دەگۆڕێت ئەگەر بچێتە پرۆسەی کشان یان چونەیەکەوە (contract)، بەڵام قەبارەکەی هەمیشە سنوردارە)، دەکرێت سەفەرەکەمان بە دەوریدا سێ رەهەندیش بێت. جیاوزییەکە بریتییە لەو سینگولارەتیانەی لە بیگ-بانگ و کرتە-مەزنەکاندا هەن، ئەوەی هۆوکین پێێ دەڵێت”کەنارەکانی” زەمەن. ئنجا هێنانەناوەوەی فیزیکی کوانتەمی و ئاوێتەکردنی، بە بەکارهێنانی تەکنیکی (sum-over- histories) فینمان، کەنارەکان وەلادەخات و وەسفێکی گەردونمان بۆ دەمێنێتەوە کە بە هیچ جۆرێک سنوری نییە. سیمای سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کاریگەرییەکانی کوانتەمی رەهەندی زەمەن دەکەن بە رەهەندی چوارەمی فەزا لە بیگ-بانگ و کرتەی-مەزندا. بەخابن، لە بێبەختی بژاردەکەدا، ئەمە پێێ دەگوترێت ”زەمەنی خەیاڵی”، کە هەر دەڵێی بۆ خۆشی ئەمەمان داهێناوە. بەڵام ناوەکەی وەهایە چونکە حساباتەکە ئەو ژمارانە لە خۆدەگرێت کە ماتماتیکناسان پێیان دەڵێن” ژمارە خەیاڵییەکان”، ئەو ژمارانەی رەگی دوجای (-1) ی تێدایە. ژمارە خەیاڵییەکان سەرتاپا پێگەیەکی گەورەیان هەیە، لە حسابکردنی جوڵەی خولیدا بەکاردەهێنرێن، وەکو شەپۆلەکانی ئاو و تەزووی کارەبایی ئەڵتەرنێڤدا رۆڵیان هەیە. لە مۆدڵەکەی هۆوکین-هارتڵدا، زەمەن پێش بیگ-بانگ بوونی نییە و دوای کرتە-مەزنەکەش زەمەن بوونی نییە، بەڵام هیچ کەنارێکی زەمەنیش بوونی نییە. ئەگەڕ روی زەوی وەک نمونەیەکی مرادیف بهێنینەوە ئەوا لێرەدا و لە پرسەکەدا یارمەتیمان دەدات. عەرد دوو جەمسەری هەیە، باکور و باشور. لە دوای جەمسەری باکور چیتر باکور بونی نییە، بە هەمان شێوەش، لە دوای جەمسەری باشوریش چیتر باشور بونی نییە. بەڵام لە هەردوو جەمسەرەکەشدا کەنار بونی نییە. لەسەر زەوی، باشوری جەمسەری باشور بوونی نییە، ئەوەی هەیە، هەموو ئاڕاستەکان بەرەو باکورن. ئەگەر لای سەهۆڵەکەی جەمسەری باشورەوە وەستایت و بەرەو باشور کەوتیتەڕێ، ئەو گەشتەی تۆ ئەنجامی دەدەیت وا دەردەکەوێت بە راستە هێڵێک لەسەر رویەکی چەماوەی سەر زەوییە، دوای تۆزێک سەیردەکەیت بە ئاڕاستەی باکور مل دەنێیت و هەنگاو هەڵدەگریت، بێ هیچ ماندوبونێک جەمسەرەکەت بڕیووە. لای هۆوکین، ئەگەر لە زەمەندا بە نێو فەزا-زەمەنێکی چەماوەدا بگەڕێیتەوە و بەردەوام بیت لە گەشتەکەتدا بەرەو بیگ-بانگ، دوایی سەیردەکەیت لە زەمەندا بە ئاڕاستەی پێشەوە بەرەو کشانی گەردون هەنگاودەنێیت، بێ ئەوەی هەرگیز ئەو زەحمەتە ناقۆڵایە بکێشیت و بە سینگولارەتیدا تێپەڕیت. لە سەرەتای گەردوندا، رابردوو بونی نەبوو، هەرچی زەمەن بوو لە پێشمانەوە لە ئایندەدایە. هەروەک هۆوکین لە ساڵی 1987 خستیەڕوو،” ئەو روداوەی دەمانەوێت ‘مۆری سەرەتای گەردونی لە زەمەنی خەیاڵیدا لێ بدەین‌ ئەوە نوقتەیەکی ئاسایی فەزا-زەمەنە، زیاتر وەک هەر نوقتەیەکی تر. یاساکانی زانست، هەروەک هەموو شووێنێکی تر دەوەستن.
ئەو کاتەی هۆوکین ئەو موحازەرەیەی پێشكەشکرد، کۆزمۆلۆژی پێشكەوتنێکی بەرچاوی تری بەخۆوە دیبوو، ئەویش، واتە هۆوکین، زۆر بە پەرۆشەوە کردییە هاوبەشی ژیانی خۆی و لە کارەکەیدا تەبەننای کرد. ئەو پێشکەوتنە تیوری ”هەڵئاوسان” بوو، کە مامەڵەی لەگەڵ یەکەم کەرتەکانی چرکەیەکدا دەکرد دوای لەدایکبونی زەمەن و پێش ئەو قۆناغەی تەقلیدییەکان بە بیگ-بانگ ناویان دەبرد، کاتێک تۆپە گڕاوییەکە سەیهەڵداوە و ئنجا هایدرۆجین و هیلیۆم دەرکەوتوون بۆ ئەوەی ئەستێرە و گالاکسییەکان دروست بکەن.
کاتێک بەڵگەکان هاتنەئاراوە بە هەقەت باوەڕبوون بەوەی بیگ-بانگ بونی هەبووە گەشەیکرد، لە ساڵانی 1970 کاندا، کۆزمۆلۆژیستان زیاتر بایەخیاندا بە دوو خەسڵەتی گەردون. یەکەم بۆچی گەردون ساف و رێکە؟ لە مەدای ئەستێرە و گالاکسییەکاندا ئەوەندە ساف دیارنییە. بەڵام لە مەدایەکی گەورەتردا، بەڵێ ساف دەردەکەوێت. مەتەڵەکە بە پڕی لە پاشخانی تیشکدانەوەدا خرایەڕوو. لە هەموو ئاڕاستەکانی ئاسمانەوە بەرەو لای ئێمە دێن، ئەگەر بە هەر ئاڕاستەیەکی ئاسماندا بڕوانین و تەلەسکۆپە رادیۆییەکانمان وەرچەرخێنین ئەوا بە هەمان پلەی گەرمییەوە دێن بۆ لامان – بێگومان ئەمە هەر هیچ نەبێت، هەتا ئەو مەوقیعەی رادیۆ تەلەسکۆپییەکانمان دەیان گاتێ و لەبەر دەستدایە و لە ساڵانی شەستەکان و هەفتاکانی سەدەی رابڕدوودا پێوانەیان کردووە. باشە بۆچی هەندێک دەڤەری ئاسمان گەرمتر نییە لە هەندێک دەڤەری تر؟ دووەمیش، باشە بۆچی گەردون بە شێوەیەکی راست لە باری کێشكردنەوە لە سنوری نێوان کشانی هەتاهەتایی گەردون و دیسانەوە داڕمانی بەرەو بیگ-بانگ هاوسەنگە؟ بە زمانی تەکنیکی کۆزمۆلۆژییانە، گەردون بۆچی ”تەختە”؟ تیوری گشتی بوار دەدات بە هەبوونی گەردون کە زۆر زیاتر فەزا-زەمەنێکی چەماوەیی بێت، ئەو گەردونەی تەنها تۆزێک دوای بیگ-بانگ دەچێتە کشانەوە بەر لە هەرەسهێنانی، یاخود گەردونێک کە زۆر زیاتر کراوەیە و بۆ هەتاهەتایی دەکشێت، هەموو ئیحتیمالێک لە نێوانیاندا هەیە. گەردونەکەی ئێمە تەواو لەسەر هێڵی جیاکەرەوەیە. ئنجا مەتەڵێکی تریش هەیە کە پەیوەستە بە سافێتی گەردونەوە، ئەوەی هۆوکین لەم توێژینەوەیەدا گفتوگۆی لەسەر کردووە. لە گەردونێکی زۆر سافدا، باشە هەموو ئەو ناڕێکوپێکییەی لە دەورماندا هەیە، گالاکسییەکان و هەموو ئەوانی تر کە ئاوان، لە کوێوە هاتووە؟ هەر دەبێت شتێک لە ناڕیکوپێکی لە بیگ-بانگدا هەبێت بۆ ئەوەی ئەو تۆوە بخاتەوە کە شتی ئاوا دروست ببێت. ئەوان چی بوون، بەڵگەکانیش لە کوێدان؟
ئەو بازدانەی حلێکی بۆ هەموو ئەم مەتەڵانە پێبوو لە لایەن ئالان گەتەوە پێشکەشکران، کە توێژەرێک بوو لە زانکۆی کۆرنێڵ. لە کۆتایی 1979 دا بوو، بەڵام گەڵاڵە گشتییەکەی بە فەرمی لە ساڵی 1981 بڵاوکردەوە، سەرباری ئەوەی هەتا ئەو کاتە هەواڵەکە لە نێو کۆزمۆلۆژیستاندا بڵاوبوبوەوە. گەت لە فیزیکی کوانتەمی/تەنۆڵکەییدا پاشینەیەکی هەبوو، ئەوەی دەرکی پێکرد ئەوەبوو کە چڕی و وزە زۆر لەوەی مادەی ناوکی گەورەترە (بە مانایەکی تر، بەر لە بیگ-بانگی تەقیلدی، واتە بەو شێوە تەقلیدییەی خوێندومانە، لە یەکەم سەد-هەزارەمی چرکەیەکدا) پێدەچێت دیاردەیەک روبدات، ئەو دیاردەیە بە بە ”قۆناغی گواستنەوەی کوانتەمی” ناودەبرێت. لە دونیای رۆژانەدا کاتێک گواستنەوەی قۆناغێک رودەدات کە مادەیەک لە شلەوە دەبێت بە رەق، یاخود لە شلەوە دەبێت بە هەڵم، ئەمە بە هەر ئاڕاستەیەک بێت. بۆ نمونە، بۆ ئەوەی ئاو لە 100 ی سەدییەوە ببێت بە هەڵم ئەوا پێویستمان بە وزە هەیە، بە هەمان شێوە، هەر لە هەمان پلەی گەرمیدا، ئەگەر هەڵم خەست بێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە ئاو ئەوا پێویستمان بە پەخشکردنی گەرمی هەیە(وەک گەلێک شتی تر، ئەمە ئەو وزەیەیە کە دەبێت بە هۆی دروستبونی گەردەلول). گەت بۆی دەرکەوت ئەم قۆناغە، قۆناغی گواستنەوەی کوانتەمی لە سەرەتا هەرە زووەکانی گەردوندا رودەدات، ئنجا بووە بە هۆی پەخشکردنی وزەیەکی ئەمەندە بێشوومار کە ئەمیش بووە بە هۆی کشانی گەردون بە شێوەیەکی لە ئاسابەدەر خێرا(سوپەر-خێرا)، ئەو ساتەی ئەم پرۆسەیە رویداوە تەنها کەرتێکی بچکۆلەی چرکەی خایاندووە. دەڤەرێکی فەزایی زۆر بچکۆلەتر لە قەبارەی پرۆتۆنەوە فوی پێداکراوە و بووە بە تۆپێکی ئاگرینی وزە گەرم کە قەبارەکەی هێندەی سندییەک بووە، هەموو ئەو وزە-بارستاییەی گەردونی بەرچاوی لە خۆگرتووە، بێگومان لە کەرتێکی بچکۆلەی چرکەیەکدا ئەمە رویداوە. دوایی، هەڵئاوسانەکە کۆتایی هات، گۆیەکی وزەیی قەبارە سندی دروستکرد بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زیاتر رێک و گونجاو لە بیگ-بانگدا بچێتە دۆخی کشانەوە. بەمجۆرە، ئا لە رێژەیەدا، واتە ل ە رێژەی کشانی گەردوندا، دوو خاڵ دەستیان پێکردووە، ئەم خاڵە بە دووری تیرەی ئەتۆمێک جیابوونەوە، لە چاو تروکانێدا جیابوونەوە کە چەندین ساڵی روناکی پێویست بوو بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی بەوجۆرەبێت، بێگومان ئەمە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، بۆ خۆی تەواو لە سەروو ئاسۆی بینینی ئیمەی ئنسانەو ئەمە بۆ خۆی تەفسیری ئەوەمان بۆ دەکات کە بۆچی گەردون ئەوەندە ساف و رێکە. بە پێی تیوری هەڵئاوسان، هەموو ئەو شتانەی لەبەر چاومانە، سەرتاپای گەردون، بناوانەکەی تۆوێکە بچکۆلەترە لە پرۆتۆن، ئەوەندە بچکۆلەیە، لە ناوەوەیدا هیچ بۆشاییەک بوونی نییە بۆ دروستبوونی هیچ ناڕێکییەک. بەڵام لەو ساتەدا، بەر لەوەی هەڵئاوسان کۆتایی بێت، بۆشایی لە ناوەوەدا هەیە بۆ ناڕێکییەکی بچکۆلە بۆ ئەوەی کاریگەری کوانتەمی روبدات، لەگەڵ هەندێک دەڤەر لە نێو گەردونی سندییەکەدا کە تۆزێک گەرمترە لە هەندێک دەڤەری تر کە ئەویش تۆزێک لە ئاسایی فێنکتربوو. وەک ئەنجامێک ئەمەش بوو بە هۆی دروستکردنی جیاوازی لە چڕی ئەو گازەی، بێگومان یەکسەر دوای پرۆسەی بیگ-بانگ، گەردونی داپۆشیبوو، ئەو دەڤەرانەش کە چڕتربوون گەشەیان کرد بۆ دروستبوونی تەنی وەکو گالاکسییەکان. لە رەوتەکەیدا، ئەم پرۆسە کوانتەمییانە جۆرە ئەسەرێکی تایبەتی لە کڵێشەی پەڵەی گەرم و سارد لەسەر باکگراوندی تیشکدانەوەکە جێهێشتووە. ئەم زەخرەفانە بە هۆی ئامرازێکەوە دۆزرانەوە کە زۆر هەستیارتربوون لە تەلەسکۆپە رادیۆییە سەرەتاییەکان، ئەم ئامرازانە لەو سەتەلایتانە بەسترابوون کە بۆ مەبەستی خوێندن و توێژینەوەی وردی تیشکی پاشخانی گەردونی نێردرابوونە فەزا.
جگە لەوەش، هەڵئاوسان گەردونی ”تەخت” کرد. گەردونێکی زۆر چەماوە هاوشێوەی تۆپێکی بچکۆلەیە کە چەماوەکەی زۆر ئاشکرایە، هەروەک هەڵماتێک. بەڵام ئەگەر ئەو هەڵماتە بچکۆلەیە چووە دۆخی کشانەوە و هێندەی قەبارەی زەوی گەورەبوو، ئەو رووەکەی بۆ ئنسانێک کە پیاسەی پێدادەکات تەخت دێتە بەرچاو. بە زمانی نسبی، هەڵئاوسانی ”تۆپێک” بچوکترە لە پرۆتۆن بۆ قەبارەیەکی وەکو سندی زۆر گەورەترە لەوەی هەڵماتێک فوو پێدابکەین و قەبارەکەی هێندەی قەبارەی زەوی لێ بکەین، پاشان دەبێت بە هۆی تەختکردنی فەزا-زەمەن بە تەرزێکی درامایی.
لێرەدا پێویستە ئەو پێوانە وردەکارییانە بەرز رابگرین کە سەتەلایتەکان لەسەر تیشکی پاشخانی گەردونی ئەنجامیانداوە، ئێستا دەزانین گەردون لە ناوەوە %0.5 تەختە، پاشان هەتا یەک لە سەد هەزاریش ساف و رێکە (هۆمۆجینیەس و ئایزۆترۆپیکە)، ئەمیش بۆ خۆی لەگەڵ پێشبینییەکانی کۆزمۆلۆژیای هەڵئاوساندا تەبایە. بەڵام لێرەدا خەسڵەتێک لە بوخچەکەدا package هەیە عادەتەن وەک لای خەڵکانێک کە فیزیکناس نین وەک مەتەڵیک وایە. باشە ئەگەر گەردون لە تۆپێکەوە دەستی پێکردووە کە بچوکتر بووە لە پرۆتۆن، ئەی ئەو هەموو وزەیە لە کوێوە هاتووە بۆ ئەوەی ئەستێرە و گالاکسییەکان بخوڵقێنێت؟ لێرەدا، وەڵامی فزولی ئەوەیە کە کۆی وزە لە گەردوندا سفرە! سەرباری ئەوەی، بە پێی هاوکێشەکەی ئاینشتاین، بارستایی یەکسانە بە وزە، کێشکردن وزەی نێگەتیڤی هەیە، بارستایی-وزەی شتێکیش، کە بارستاییەکەی m تەواو هاوسەنگ دەبێت بە هۆی وزەی نێگەتیڤی ئەو کایەی کێشکردنەوە یاوەری بارستایی m کەیە. مومکینە تۆوی گەردونێکی وەک ئەوەی لەمەڕ خۆمان سەرتاپا لە هیچەوە سەرهەڵبدات، هەروەک تەنۆڵکە روکەشەکان کە بواردەدەن بە چاڵە-رەشەکان ببنە هەڵم. خۆ ئەگەر بە هۆی هەڵئاوسانەوە نەبوایە، ئەوا گەردونی کوانتەمی لەمجۆرە یەکسەر بوونی خۆی مەحپ دەکردەوە و دیسانەوە لە چاوان بزر دەبوو، هەروەک جوتە تەنۆڵکە و دژە-تەنۆڵکە کاتێک یەکتر تێکدەشکێنن، بەڵام هەڵئاوسان فووی پێدا دەکات و دەیخاتە سەر رەوتی پرۆسەی کشان بەر لەوەی کێشكردن بێت و دیسانەوە بۆ لای یەکتر کێشیان بکاتەوە. هەروەک ئالان گەت خۆی ئیشارەی پێداوە،” گەردون دوا خوانی خۆڕاییە”. ئەمە تەنها لەوانەیە ببێت بە هۆی دواخستنی ئەوەی پێویستە روبدات. ئنجا ئەگەر ئایدیاکەی هۆوکین ” بێ-کەنار” راست بێت، ئەوا گەردون پێویستە رۆژێک دیسانەوە هەرەس بهێنێت و ئاوابێت. ئەمە راڤەکاری بایەخ و سەرنجڕاکێشی خۆی هەیە بۆ تێگەیشتنمان سەبارەت بە سروشتی زەمەن، ئەوەی هۆوکینی کێشکرد بۆ ئەو مەتەڵەی کە ئایا دەکرێت زەمەن بە ئاڕاستەی دواوە ببرێت، پاشانیش ئایا گەشتی زەمەنی time travel مومکینە.
پێشوو
کۆی ماڵپەڕەکان
داهاتوو
مێژوی بنیادنانی زمانی بەرنامەکان كۆمپیوته‌ر و چۆنیەتی کارکردنیان