ئاینەکان و مەزارگاکان

ئایا بینینی په‌روه‌ردگار له‌خه‌ون دا دروسته‌

پێش ئه‌وی‌ بێیینه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌كان له‌ كه‌وانه‌یه‌كدا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ پێی‌ ده‌گه‌ین و به‌نده‌ش پێی‌ راسته‌ ده‌نوسین ( بینینی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا دروسته‌ ) ئه‌مه‌ش به‌ ئاسانی‌ پێی‌ نه‌گه‌یشتوین
به‌ڵكو چاوێكمان به‌ رای‌ زانایان و ئه‌و ده‌قانه‌ خشاندووه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی‌ خه‌و بینین به‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌ن له‌ قورئانی‌ پیرۆز و سوننه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ووته‌ی‌ زانایان .
له‌راستیدا بینینی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا شتێكه‌ ناتوانرێت بڵێین درۆیه‌ , وه‌ ناشتوانین وه‌ك خۆی‌ بڵێیین راسته‌ چونكه‌ : ئه‌وه‌ وارید بووه‌ له‌لای‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ كه‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار
له‌ هیچ شتێك له‌ دروستكراوه‌كانی‌ ناچێت (لیس كمپله‌ شی‌‌و وهو السمیع البصیر …) خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ونه‌كه‌ی‌ بینیوه‌ به‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ له‌ شێوه‌ی‌ مرۆڤدا بێت ! ئه‌وه‌ گومان له‌ راستێتی‌ ئه‌كرێت
هه‌روه‌ك چۆن ناشتوانین باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌وه‌ شه‌یتان بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌سپاوه‌ كه‌ شه‌یتان ناتوانێت خۆی‌ بكاته‌ سه‌ر شێوه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (د.خ) چ جای‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار ؟!
بۆیه‌ خه‌وبینین به‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ شتێكه‌ ناتوانرێت لێك بدرێته‌وه‌ , وه‌ك خه‌و بینینه‌كه‌ی‌ حه‌زره‌تی‌ یوسف كه‌ له‌ خه‌ویدا 11 له‌ خۆرو ئه‌ستێره‌و مانگ كرنوشی‌ بۆ ئه‌به‌ن ! ئایا ئه‌توانین چۆنیه‌تی‌ ئه‌و خه‌وه‌ بزانین كه‌ چۆن خۆرو ئه‌تسێره‌كان به‌و خڕی‌ و شێوه‌ جیاوازانه‌یه‌وه‌
كرونش ئه‌به‌ن بۆ یوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) ؟ یان وه‌ك خه‌و بینینی‌ پاشاكه‌ وایه‌ كه‌ له‌ خه‌ویدا حه‌وت گای‌ زه‌عیف حه‌وت گای‌ قه‌له‌و ئه‌خوات و حه‌وت گوله‌ گه‌نمی‌ پوچ حه‌وت گوله‌گه‌نمی‌ قه‌له‌و پڕ دان ئه‌خوات !!!
ئایا ئه‌م خه‌ونه‌ چۆن ئه‌هێنرێته‌ پێش چاو ؟ ته‌وه‌قوع ناكرێت چۆنها بووه‌ …. ته‌نها یوسف پێغه‌مبه‌ر (ع.س) خۆی‌ ده‌زانێت شێوه‌كه‌ی‌ چۆن بوه‌ !
زۆرێك له‌ زانایان و پیاو چاكان باسی‌ ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاریان له‌ خه‌ودا بینیوه‌ له‌وانه‌ : ( ئیمامی‌ ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی‌ 90 جار خوای‌ په‌روه‌ردگارم له‌ خه‌ودا بینیوه‌ !! هه‌روه‌ها ( العلامه‌ اڵالوسی رحمه الله ) له‌ كتێبی‌ روح المعانی ج9 ص52 ده‌فه‌رموێت :
سوێند و سوپاس بۆخوا من له‌ خه‌ومدا 3 جار خوای‌ په‌روه‌ردگارم بینیوه‌ , سێه‌مین جاریش ساڵی‌ 1246 كۆچی‌ بووه‌ , بینیتم (جل شأنه‌) سه‌رتاپا نور بوو , له‌ خۆ هه‌ڵاته‌وه‌ , كۆمه‌لێك قسه‌ی‌ پێ ووتم كه‌ تا خه‌به‌رم بۆوه‌ بیرم چوونه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها زۆرێكی‌ تر له‌ زانانیان له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایا خه‌وبینین به‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دروسته‌ و راسته‌ ؟ فه‌رموویانه‌ : ئه‌بێت مرۆڤ خه‌وببینیێت به‌ خواوه‌ له‌ دنیا به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌
كه‌ باوه‌ڕداران له‌ به‌هست و ڕۆژی‌ دوای‌ به‌ چاوی‌ خۆیان خوای‌ په‌روه‌ردگار ده‌بینن , به‌ڵكو له‌ دنیادا بینینێكه‌ به‌ دڵ و مرۆڤه‌ پیاوچاك و زاناكان زیاتر ئه‌و خه‌ونه‌ ئه‌بینن به‌ خوای‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ !
ئێستا ناوی‌ به‌شێك له‌و زانایانه‌ ئه‌هێنین كه‌ فه‌رموویانه‌ خه‌وبینین به‌ خواوه‌ دروسته‌ له‌وانه‌ ( إبن باز , إبن عپیمین , إبن تیمیه‌ , ئیمامی‌ به‌یهه‌قی‌ , زانای‌ فه‌رمووده‌ ناس (مقبل الوادعی ) ,
عبد العزیز الراجحی , هه‌وه‌رها ئیمامی‌ ئه‌لبانی‌ فه‌رموویه‌تی‌ ( خوازاناتره‌ ) , القاچی عیاچ , هه‌روه‌ها زانای‌ پایه‌به‌رز (العلامه‌ محمد بن العربی التبانی) له‌ كتێبی‌ ” تحژیر العبقری من محاچرات الخچری” ( 1/139) فه‌رموویه‌تی‌ :
” رۆیه‌ الله تعالی‌ فی المنام جائزه‌ باتفاق العلما‌و”. واته‌ بینینی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌ خه‌ودا دروسته‌ به‌ كۆده‌نگی‌ زانایان , العلامه‌ الملا القاری ,الإمام البغوی , …..هتد ) زۆرێك له‌ زانایان به‌ دروستی‌ ئه‌زانن و پێییان وایه‌ ئاساییه‌و ئه‌بێت
مرۆڤ خه‌و به‌خوای‌ په‌روه‌ردگاریشه‌وه‌ ببینێت !!
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ بیزانیت له‌سه‌ر بیرچونه‌وه‌ وچاره‌سه‌ركردنی
بیرچوونه‌وه‌/له بیرچوونه‌وه‌ ڕوودانی بزربوون و له‌ناو چوونی یادگارییه‌کانهه‌و ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات به‌به‌رده‌وامی له بیرچوون و کاتی وه هۆکاره که‌شی که‌مرۆڨ توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی بیرو یاده‌وه‌رییه‌کانی ناو مێشکی نییه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕووده‌دات به‌به‌رده‌وامی له‌له‌بیرچوونی درێژ خایه‌ن
چاره‌سه‌ری له‌بیرچوونه‌وه‌؟
ئه‌و‌‌‌‌پێکهاتانه‌ی که‌هاوکاره‌ بۆ چاره‌ سه‌رکردنی له‌بیرچوونه‌وه‌!
1 ماسی چه‌وره‌کان / به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پیَکهاتون له‌ترشی جۆری ئۆمیگا3 که به‌ڕۆڵێکی کاریگه‌ر داده‌نرێت بۆ زاخاوی مێشک وه هه‌روه‌ها ده‌توانین ته‌واوکاری خۆراکی به‌کاربهێنین که‌ئۆمێگا3 تێدابێ له‌بری خواردنی ماسی
2 زه‌یتی گوێزی هیندی /که‌پێکهاتووه‌له‌جۆره‌ها ترشی و چه‌وری که‌هۆکاره‌ بۆ بزیادبوونی چالاکی مێشک
3 هێلکه /هێلکه بیکهاتووه له ماده یه ک که بیی ئه وتریت کۆلین که هاوکاره بۆباشتركردن وچالاككردنی خانه‌كانی مێِشك که له ده‌ماغ کار ده‌کات ئه‌سیل کۆلین که‌هه‌بوونی له‌خۆراکه‌کاندا هاوکارێکی باشه‌بۆ زیادبوونی خێرایی بیره‌وه‌ری مرۆڨ وه‌له‌هه‌مان کاتیشدا پێویسته‌ یه‌کسانی بکریَت له‌خواردنی دا له‌به‌ر بوونی ڕێژه‌ی به‌رزی کۆلیستڕۆڵ تێیدا
4 ڨیتامینه‌ ئاڵۆزه‌كان/ ئه مه ش هاوکاره بۆ باشترکردنی بیره‌وه‌ری وه هه‌روه‌ها گرنگن له‌له‌شی مرۆڨ و هه‌روه‌ها هاوکاره بۆ پاراستنی مێشک وبهه‌هیَزبوونی کۆئه‌ندامی به‌رگری و له‌مۆز و ئه ڨۆکادۆ وفاسۆلیا وچه نده‌ها خۆراکی تر ده‌ست ده‌که‌وێت
5 زه‌یتی گوێزی هیندی/ به پێی لێكوَڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ساڵی 2015 له‌گۆڨاری (تغدیه‌ الصحه‌ والشیخوخه‌ )
بڵاوکرایه‌وه‌ که‌تێیدا تیشک ئه‌خرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌زه‌یتی َگوێزی هیندی په‌یوه‌ندی ته‌واوی له‌کاره‌کانی مێشک دا هه‌یه
هه‌روه‌ها تاقی کرایه وه له‌سه‌رمرۆڨ بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ ئه وه ده ر که وت که به یوه ندی گرنگ و باشی به مێشک هه یه به بێ گوێ دانه ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن
5زه‌نجه‌فیل /
به‌پێی زانستی ساڵی 2011بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به‌ناونیشانی (ته‌واوکاری خۆراکی ) که‌تێیدا ئاماژه‌به‌گرنگی زه‌نجه‌فیل کراوه بۆئه‌و ئافره تانه‌ی دوای قۆناغی پچڕانی بینوێژی,,,, به‌کورتی ئه وه ڕوون بۆته وه بۆ خه ڵک که پێکهاته ی زه‌نجه‌فیل به باشترین هه ڵبژێردراو داده‌نرێت بۆ زاخاوی مێشک له‌ئافره‌ت له‌قۆناغی دوای بێنوێژی به‌ڵام چۆنیه‌تی کارکردن و پێکهاته کاریگه‌ره‌که ی تێیدا هێشتا له ژێر خوێندنه‌وه‌ی چڕ دایه
6 زه یتی گیایی جاترا /له ساڵی 2013 گه ڕان به دوای گۆڨارێکی له‌زانستی پێشکه‌وتووی چاره‌سه‌ری ده‌روونی که‌له‌سه‌ر 20 به‌شداربوو تاقیان کرده‌وه‌ که‌ده‌رکه‌وت که‌بۆنی زه‌یتی ئه‌کلیل یی شاخی هاوکاره بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی خێرایی بیرکردنه‌وه‌و له‌بیرنه‌چوون هه روه‌ها لێکۆڵه‌ران له‌زانکۆی نورپمبریا له ساڵی 2013 تاقییان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر66 که‌س که ئامانجیان ئه‌وه‌بوو که‌کاریگه‌ریی ئه‌م زه‌یته ده‌رخه‌ن له‌تاقیکردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی و هه‌روه‌ها لێکۆڵه‌ران له‌زانکۆی نورپمبریا ئه‌وه‌شیان سه‌لماند كه‌ئه‌و مناڵانه‌ی له‌قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی خوێندنیانن كه‌هه‌ستان به‌ڕژاندنی ئه‌و بۆنه له‌ناویان دا سه‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌م منداڵانه‌به‌شێوه‌یه‌کی باشتر وه‌ڵامی بیره‌وه‌رییه کان ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌چاو ئه‌و مناڵانه ی که‌له‌ هۆڵه کانی ترن ئه‌و بۆنه‌ی تێدابڵاو نه‌کرابۆوه
ئه‌و ڕێنماییانه‌ی که‌یارمه‌تی ده‌رن بۆ چاره‌سه‌ری‌ بیرچوونه‌وه‌
هه ندێ له‌چالاکی یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌هێزکردن و چالاککردنی زاخاوی مێشک و بیرکردنه‌وه‌ و پارێزگاری کردنی له چالاکی بیره‌وه‌ریی وه‌ک فێربوونی ئامێری میوزیك ووشه‌ی پارچه‌کراو وجۆه‌های تر که‌یارمه‌تیده‌رن بۆ دواکه‌وتنی له‌بیرچوونه‌وه‌
2 تێکه ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر /
ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ڕوونه‌دانی حاڵه‌تی خه‌مۆکی وله‌بیرچوونه‌وه‌ی شته‌کان
3 ڕێکخستن وه‌ک پێکهێنانی خشته‌ بۆ کارووباری ڕۆژانه‌وه بۆ به‌روار وچه‌ندین کاری گرنگی تر وهه‌روه‌ها خوێندندنه‌وه‌ی‌ شته‌گرنگه‌کان به‌ده‌نگی به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیرت نه‌چێیته‌وه‌و چه‌سپاندنی له‌مێشک
4 خه‌وتن/ خه‌وتن به‌باشی به‌یه‌کێ له‌گرنکترین هۆکاره‌کان داده‌نرێت که‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی کاریگه‌ریهه‌یه‌ له‌ چه‌سپاندنی له‌مێشکمان و دواجار هاتنه‌وه بیر به‌ئاسانی و ماوه‌ی خه‌وتنی پێویستی ئاسایی له 7 بۆ 8 کات ژمێر
5/ وه رزش /
ئه‌مه‌ش به‌لای زانایان به‌هۆکارێکی گرنگ چاره‌سه‌ری له‌بیرچوونه‌وه هه‌ژمارکراوه وه‌ک ڕاکردن و و ڕۆیشتن به‌پێ و جۆره‌ها وه‌زشی تر که‌گرنگن بۆ زاخاوی مێشک

هەروەها بخوێنەوەشه یتان له‌ خه‌ودا
پێشوو
ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا نه‌ت زانیوه‌ له‌سه‌رمردن
داهاتوو
چاره‌سه‌ری چه‌وری جگه‌ر چییه‌