ته‌ندروستی گشتی

ئایا خواردنی میوە كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر گەشەکردنی منداڵ

خواردنی بڕی پێویست لە میوە بەتایبەت جۆرە باشەكانی ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە گەشەكردنی منداڵ و بەهێزكردنی بەرگری و پاراستنی لە نەخۆشی.

چەند ڕێنماییەک سەبارەت بەوەی كام جۆری میوە بدرێت بە منداڵ و چۆن بەكاربهێنرێت :

١- میوەی هەمەجۆرو ڕەنگ جیاواز پێویستە بدرێت بە منداڵ نەوەك یەك یان دوو جۆر میوەی بدرێتێ و ئەوانی تر پشتگوێ بخرێت.
٢- میوەی خۆماڵی لەڕووی تەندروستییەوە باشترەو بەها خۆراكییەكانی زیاترەو تامی خۆشترە.
٣- پێدانی میوە‌ بە ساغی یان لەتكراوی یان بدرێت لە ڕندە سوودی گەلێك زۆرترە لەوەی بە شێوەی شەربەتی فرێش بدرێت بە منداڵ.
٤- ڕۆژانە سێ جار لەنێوان ژەمەكان، یەك بۆ دوو سەعات پێش یان دوای ژەمەكان ، ڕاستوخۆ دوای ژەمە سەرەکییەکان یان کەمێک پێش ژەمەکان میوە مەدە بە منداڵ .
٥- هیچ مقەوی و مەڵتی ڤیتامینێك یان تەواوكەری خۆراكی نابێتە بەدیلی میوەكان و نابێت لەبری میوە بدرێت بە منداڵ بە بەردەوامی .
٦- پێویستە دایك و باوك خۆیان میوە بخۆن لەگەڵ منداڵ یان لە بەرچاوی نەوەك خۆیان نەیخۆن و بە منداڵەكە بڵێن بیخۆ.
٧- بە منداڵەكەت بڵێ ئەم میوەیە دەخۆیت یان ئەو جۆرەی تر نەوەك لێی بپرسرێت میوە دەخۆیت یان نا.
٨- پێشكەشكردنی میوە بە شێوازی سەرنج ڕاكێش و ڕازاندنەوەی.
٩- منداڵ پێویستە لەكاتی ساوایی و پێش ئەوەی بگاتە یەك ساڵ فێری میوە خواردن بكرێت.
پێشوو
بینینی پیاز له‌خه‌ودا
داهاتوو
توێژینەوەیەک ده‌ڵێت ژەمی بەیانیانی خوێندکاران كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزی نمره‌كانیان هه‌یه‌