زانیاری گشتی

ئایا رووخسارت چی په‌یوه‌ندیی به‌ کەسایەتیته‌وه‌ هه‌یه‌

هونه‌ری‌ ڕووخسار خوێندنه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌كانی‌ ده‌روون ناسی‌ چه‌ند گرنگه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌ڵس و كه‌وته‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بناسی‌ ئه‌وه‌نه‌ش گرنگه‌ ڕووخساری‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بخوێنیته‌وه‌ .
لێره‌دا باس له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی‌ ڕووخساره‌وه‌:-
شێوه‌ ڕووخساری‌ بازنه‌یی‌:ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕووخساریان بازنه‌ییه‌ خاوه‌نی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ زۆر توڕه‌ن ، پێویسته‌ كه‌سێكی‌ لێزان بیت له‌ ڕازی‌ كردنیاندا ، چونكه‌ به‌ هه‌موو شتێك توڕه‌ده‌بن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌م شێوه‌ ڕووخساره‌ن هه‌میشه‌ دووچاری‌ گرفتی‌ قه‌ڵه‌وی‌ ده‌بنه‌وه‌ ، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ هه‌رگیز پێكه‌نین نابینیت له‌ ڕووخساریان.
شێوه‌ ڕووخساری‌ هێلكه‌یی‌ : ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌م جۆره‌ شێوه‌یه‌ن كه‌سانێكی‌ له‌سه‌رخۆ و ڕووخۆشن وه‌ جادوویه‌كی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان ، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ مه‌ترسیدارن ، چونكه‌ به‌هۆی‌ زۆرزانیانه‌وه‌ متمانه‌یه‌كی‌ زۆری‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌ده‌ست ده‌هێنن ، ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خراپ به‌كار ده‌هێنن ،چونكه‌ دواتر له‌ڕێگه‌ی‌ داوای‌ لێبوردنه‌وه‌ خۆیان ده‌په‌ڕێننه‌وه‌.
شێوه‌ ڕوخساری‌ سێگۆشه‌یی‌: ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ زۆر حه‌ز به‌كاركردن ده‌كه‌ن هه‌تا به‌ڕاده‌یه‌ك هیچ كاتێك به‌ فیڕۆناده‌ن بۆ گاڵته‌ و گه‌پ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوكته‌یشی‌ بۆ بكه‌یت پێناكه‌نێت.
شێوه‌ی‌ باریك و لاواز: ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی‌ كێشه‌ ببنه‌وه‌ خێرا هه‌ست به‌بێهیوای‌ ده‌كه‌ن ، خێرا خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆر هه‌ستیارن ، به‌ڵام هه‌رگیز پلانه‌كانیان شكست ناهێنێت ، چونكه‌ زۆر بڕوایان به‌خۆیانه‌.
شێوه‌ ڕووخساری‌ چوارگۆشه‌یی‌: ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوون له‌ ژیانیاندا ، چونكه‌ بڕیاری‌ ڕاست ده‌ده‌ن ، ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌سایه‌تی‌ سه‌ركرده‌یان لێده‌رده‌چێت.
پێشوو
ئه‌و شتانه‌ی‌ پێویسته‌ به‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت بڵێی پێش ژیانی هاوسه‌رگیری چیین
داهاتوو
ئایا ریاڵ مه‌درید بڕیاری چی دا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆیشتنی مارسێلۆ