وەرزش

ئایا ریاڵ مه‌درید بڕیاری چی دا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆیشتنی مارسێلۆ

راپۆرتی ئەمرۆی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەزامەندی نواندوە بە ڕۆشتنی مارسێلۆی بەرگریكاری یانەكەیان و هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ هەر یانەیەك كه‌ خۆی بیەوێت.
پێگەی بێرنایۆ دیجیتاڵ ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داواكاری پێشكەشی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كردوە لە بارەی گواستنەوەی ئەشرەف حەكیمی و مارسێلۆ دەست بە گفتو گۆكانیان بكەن.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لاری نیە بۆ ئەوەی لە یارەی گواستنەوەی مارسێلۆوە دەست بە گفتوگۆ بكات و گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە ئەڵمانییەكە، بەڵام بەو مەرجەی بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەبەرامبە بەدەستهێنانی مارسێلۆ بدەنە یانەی شاهانە.
مارسێلۆ لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا بەشداری 19 یاریی كردوە بەسەرجەم پاڵەوانێتیەكان و توانیوێتی گۆڵێك تۆماربكات و شەش گۆڵ بۆ هاوڕێكانی دروست بكات و ئەو یاریزانە تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانەدا هەیە.
ریاڵ لاری نیە لە دەستبەرداریونی لە مارسێلۆ، بەڵام یانەی شاهانە بە نیازە ئەشرەف حەكیمی بەرەو یانەكەی بگەرێنێتەوە كە لە هاوینی 2018 بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی بڕوسیا دۆرتمۆنی ئەڵمانییەوە كرد.
پێشوو
ئایا رووخسارت چی په‌یوه‌ندیی به‌ کەسایەتیته‌وه‌ هه‌یه‌
داهاتوو
خۆری یانەکانی کەرکوک بەرەو ئاوابون دەچێت