ته‌ندروستی گشتی

ئایا چاره‌سه‌ری‌ ئایدز بۆ كۆڕۆنا شیاوه‌

بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ كاتێكی زۆری نه‌ویست
د. سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی وەك چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەر ئایدز بەكاردەهێنرێت.
وەزیری تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، وەك چارەسەری كۆرۆنا، چارەسەری هەریەك لە ئایدز و مەلاریا دەدرێت بە هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرۆكی لیژنەی تەندروستیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت”ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێگەی بەو بابەتە داوە”.
وتیشی: “ئایدز ڤایرۆسە و كۆرۆنایش هەر ڤایرۆسە، چارەسەرەكەیان نزیكن لە یەكترەوە و بە ئەزموونی ڕابردوویش دەركەوتووە، ئەوانەی چارەسەری ئایدزیان وەرگرتووە زووتر چاكبوونەتەوە”.
پێشتر جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاندبوو بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، دەرمانی ئایدز و مەلاریا بەكاردەهێنن و كارەكەشیان سەركەوتوو بووە.
وله‌ ئێستایه‌ جیهان سه‌رقاڵه‌ به‌ دوَزینه‌وه‌ی‌ ڤاكسینی گونجاو بۆ تووشبوانی كۆڕۆنا
پێشوو
ئاسانترین ڕێگا بوَپاككردنه‌وی‌ ته‌خته‌
داهاتوو
ئایا كۆڕۆنا جیاوازی له‌ ڕه‌گه‌زه‌كان ده‌كات