زانیاری گشتی

ئایا کاتی لەدایک بوونت په‌یوه‌ندی به‌ کەسایەتیت هه‌یه‌

زۆربەی کەس پێی وایە بورجەکان پەیوەندیدارن بەمانگ و رۆژەوە زیاتر لەسەعاتەوە بەڵام لەراستیدا ئەو سەعاتەی تۆی تێدا لەدایک بووی کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر کەسایەتیت.

بەم جۆرە:

١. لەنێوانی نیوە شەو بۆ ٢ ی بەیانی: تۆ لەو کەسانەی زۆر حەزی بەئارامی و جێگیرییە و خێزان لای تۆ یەکەمینە و بارودۆخ ھەرچۆنێک بێت پشتیان تێ ناکەیت، تۆ ھاندەری کەسانی بەھرەداریت، تۆ متمانەت بەخۆتە .
٢. نێوانی سەعات (٢ بۆ ٤)ی بەیانی : زیرەکی و حەزت لەزانینی ھەموو شتێکە و لێھاتوویت لەپەیوەندیی لەگەڵ کەسانی تر و بەکارھێنانی ووشەکاندا، حەزت لەخوێندنەوە و نوسینە و سەرکێشی نوێ لات مەبەستە.
٣. نێوانی سەعات (٤ بۆ ٦)ی بەیانی: ھەموو ژیانت لەبارەی ئایندەوە دەسوڕێتەوە ئەوەی دەیکەیت کاریگەری ھەیە لەسەر ئایندەت، زۆر دەترسیت لەرۆژێکی رەش، تۆ متمانەت بەخۆتە.
٤. نێوانی سەعات (٦ بۆ ٨)ی بەیانی: تۆ ژنێکی لێھاتووو داھێنەری خەیاڵێکی بەھێز و ھەستێکی داھێنەرانەت ھەیە و ئەوەت خراپە ھەموو کات دەتەوێ ببیتە جێ رەزامەندی کەسەکانیی پۆستە باڵاکان، تۆ حەزت بەھەڵسوکەوتی دکتاتۆرییانەیە.
٥. نێوانی سەعات (٨ بۆ ١٠)ی بەیانی : تۆ لەجۆرە ھەستیارەکەیت و ئەمەش وایکردوە زۆربەی کات تەنیا بیت بۆ بیرکردنەوە، حەزت بەھاوکاری کەسانی ترە تا ھەست بەئاشتی بکەیت.
٦. سەعات (١٠ بۆ ١٢)ی نیوەرۆ: تۆ ژنێکی کۆمەڵایەتیت حەزت بەتێکەڵاویی و ھاوکارییە، لێھاتووی لەچارەسەری گرفتە کۆمەڵایەتییەکان.
٧. نێوانی سەعات (١٢ بۆ٢)ی نیوەرۆ: تر تەماحت زۆرە و ترست نیە لەرووبەرووبونەوەی رکابەرییەکان ، تۆ ئالودەی ئیش و کاریت و ئەمەش ھەمووکات ەکەی بردوویت، بۆیە کاتت نیە بۆ پشودانی خۆت.
٨. سەعات (٢ بۆ ٤)ی عەسر: رقت لەرۆتینە و دەتەوێ شتەکان بگۆڕێت، مێشکت لەسەر ئاستی جیاوازە و ھەمووکات پرسیاری فەلسەفی دەکەیت بۆ دۆزینەوەی وەڵامی نوێ.
٩. نێوانی سەعات (٤ بۆ ٦)ی ئێوارە: تۆ ژنێکی گەشبینی ووزەیەکی ئەرێنی زۆرت ھەیە، حەزت بەجوڵە ھەیە و دەتەوێ ھەموو شتێکی ژیان بزانیت ، ناتەوێ ھەستەکانت لەگەڵ کەس باس بکەیت.
١٠. نێوانی (٦ بۆ ٨)ی ئێوارە: ھەستێکی باشت ھەیە بۆ پێشبینی، گرفتت ئەوەیە کەزۆر ماندوو دەبیت لەتێگەیشتن لەھەستی کەسانی چواردەورت.
١١. نێوانی (٨ بۆ ١٠)ی شەو: تۆ حەزت بەگرنگیدان نیە و لەو جۆرەی دەتەوێ لاوەکی بیت، و رۆڵی لاوەکی ببینیت و کەم جار ئاماژە بەماندووبونت دەکرێت.
١٢. نێوانی (١٠ بۆ نیوەشەو): تۆ دەزانیت چیت دەوێت، بەبەردەوامی دەتەوێ بەدەستی بھێنیت، ھەندێ جار لەتوانای خۆت زیاتر بەرگە دەگریت، ھەوڵت لەژیاندا لەسەر بنەمای سەرکەوتن و ناوبانگە.

إقرأ أيضا:ئایا هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا
پێشوو
دوای سێ مانگ له‌ هاوسه‌رگیری ده‌ركه‌وت شووی به‌ باپیری كردووه‌
داهاتوو
ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌نها لەگەڵ ھاوسەرەکەت باسی بکەیت