فیلم و ئه‌ڵقه‌كان

ئه‌كته‌ری‌ به‌ناوبانگی هولیود , ئەمیتاب باچان

ئەمیتاب باچان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ لەدایکبوو لە ئەڵڵائاباد لە باوکێکی شاعیر بەناوی ھاریڤانش ڕای باچان و دایکێکی پەنجابی سیخی بەناوی تەجی باچان، لە دواییدا باوکی لە ٢٠٠٣ وە دایکیشی لە ٢٠٠٧ کۆچی دواییان کرد. ناوی باچان لە (Inquilab Zindabad) ھاتووە کە بەمانای بژی شۆڕشی ھیند دێت.
ئەمیتاب لەساڵی ١٩٧٣ گەڵ ئەکتەری ھیندی جایا باچان ژیانی ھاسەری پێکھێنا و خاوەنی دوو منداڵن بەناوەکانی ئەپشەیکو شویتا ناندا کە ئەپشەیک وەک باوکی بووە بە ئەکتەر و لە ئێستادا لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای ھیندە وە ئەکتەری ھیند و شاجوانی ھیند و جیھان ئایشواریا رای باجان بووکی بنەماڵەکەیە واتە ژنی ئەپشەیکە
لەساڵی ١٩٦٩ بەشداری لەیەکەم فیلمدا کرد بەزمانی ھیندی ئەویش فیلمی (Saat Hindustani) فیلمەکە لەسەر داواکردنی ڕزگاری و ئازادی گوا بوو لەدژی کۆلۆنیالیزمی پۆرتوگال لە ھیندستان.
ھەر لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Bhuvan Shome) بەدەنگھێنان بەشداریکردبوو، دواتر لەساڵی ١٩٧٠ لە نیمچە ڕۆڵێ لە فیلمی (Bombay Talkie) بەشداریکرد دوایی لەساڵی ١٩٧١ بەشداری کرد لە فیلمی پەروانە (Parwana) لەو فیلمەدا ئەمیتاب ڕۆڵی سەرەکی گێڕا ھەر لەھەمان ساڵ ڕۆڵی سەرەکی بینی لە فیلمی (Anand) کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا. ھەر لەوساڵە بەشداری چەندین فیلمی دی کرد لەوانە (Reshma Aur Shera) وە (Pyar Ki Kahani) وە (Sanjog).
وە لەساڵانی ١٩٧٠ ئەمیتاب بەشداریکردووە لە دەیەھا فیلم وە لەساڵی ١٩٧٧ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مانموھان دیسای درووستکرد ئەویس بە فیلمەکانی (Parvarish) وە عەمار ئەکبەر ئەنتۆنی کە فیلمی عەمار ئەکبەر ئەنتۆنی ناوبانگێکی باشی پەیداکرد کە فیلمێکی کۆمێدی بوو لەگەڵ ڕیشی کاپوور و ڤینۆد خانا بەشداریکردبوو. وە لەساڵی ١٩٧٨ لە فیلمی دۆن (Don)یش سەرکەوتنی مەزنی بەدەستھێنا.
ڕووداوی فیلمی Coolie ئەو ڕووداوە بوو لەڕۆژی ٢٦ی تەمموزی (٧)ی ١٩٨٢ ڕوویدا کاتێک لەکاتی نوواندنی دیمەنێک ئەکتەری بەشداربوو (Puneet Issar) لەگەڵ ئەمیتاب باچان لە گرتەیەکەی شەڕدابوون لەئەنجامی ئەو نوواندە ئەمیتاب بەخراپی برینداربوو کاتێک بە گۆشەیەکی مێزێک کەوت و سەرەتا دەستەی فیلمەکە وایان زانی بە گاڵتە وادەکات بەڵام دوایی کە بۆیان ڕوونبۆوە ڕووداوەکە ڕاستە، ئەوکاتە فیلمەکە لە زانکۆی بەنگالۆری دەگیرا وە مەنھۆمان دیسیای دەرھێنەر بەپەلە لەگەڵ ئەمیتاب بە فڕۆکە گەڕانەوە مۆمبای و دواتر ئەمیتاب گەیەندرایە لقێکی نەخۆشخانەی کاندی لەو ڕۆژەوە ئەمیتاب کەوتە نەخۆشخانە تاکوو ڕۆژی ٢ی ئەیلوول (٩) ھەمان ساڵ لەنەخۆشخانە مایەوە. لەو ڕۆژەدا واتە ٢ی ئەیلوول جایا باچانی خێزانی ئەمیتاب تێبینی کرد کە پەنجە گەورەکەی ئەمیتاب دەجووڵێت وتی”ئەو دەژیێت” ئەو ڕووداوە بووە سەردێڕی زۆرینەی ھەواڵەکانی جیھانی و واتە دەنگۆ جیھانی لەدوای خۆی ھێنا تەنانەت وڵاتی بەریتانیایشی گرتبۆوە وە تەنانەت زۆرێک لە عاشقانی ئەمیتاب لە پەرستگاکان نزایان بۆ دەکرد بەتایبەت ژنەکەی کە ھەموو ڕۆژێک بەپێی پەتی دەچوو بۆ پەرستگای “Siddhivinayak” بۆ نزاکردن وە دوای چاکبوونەوەی دەستی کردەوە بەکارەکانی و فیلمی کوولی تەواو کرد و فیلمەکەش سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا و فیلمەکە بۆ ساڵی ١٩٨٣ لە سینەماکان نمایشکرا.
لەساڵانی ٢٠٠٠ەوە ئەمیتاب بەھۆی بەسەرچوونی تەمەنییەوە زۆرتر ڕۆڵی باوک دەبینێت بەتایبەت باوکێکی تووڕە لە نموونەی ئەو فیلمانەش موحیبەتین (Mohabbatein)لەساڵی ٢٠٠٠ وە «ھەندێ کات خۆشی ھەندێ کات پەژارە» کە لەساڵی ٢٠٠١ بوو وە لە فیلمەکانی (Kabhi Alvida Naa Kehna) لە ٢٠٠٦ و باوکی بووک (Baabul)لە ٢٠٠٦ وە سەرکار (Sarkar) لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی باوکێکی باشی بینی. لەساڵی ٢٠٠٩ لەفیلمی باوک ڕۆڵی منداڵێکی تووشبوو بە پرۆگێریای بینی وە لەو فیلمەدا بەپێچەوانەی دۆخی ڕاستی ئەمیتاب ڕۆڵی منداڵی کوڕە ڕاستەقینەکەی خۆی (ئەبھیشەک باچان) ی بینی. پاشان لەساڵی ٢٠١١ لە فیلمی (Aarakshan) وە فیلمی (Bhoothnath Returns) لەساڵی ٢٠١٤ داوای باشترکردنی ژیان و خۆشگوزەرانی لە ھیند دەکرد واتە پەیامی سیاسیی ھاتە ناو فیلمەکانی ئەمیتاب. لەساڵی ٢٠١٥ەش بەفیلمی (Piku) ئەمیتاب گەڕایەوە ڕۆڵی باوک کە ئەوجارە ڕۆڵی باوکی ئەکتەری ھیندی دیپییکا پادوکۆنیگێڕا.

السابق
كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ی محەمەدئەمین زەکی بەگ, مێژوونووسي کورد