تەندروستی

ئه‌مانه‌ مه‌خۆ تا له‌غازات به‌دووربیت, و بۆنی ئاره‌قه‌ت لێ نه‌یات

لەمێژەوە چەندین جۆری خۆراک دەزانرێت کەتوشی غازاتی ناوسک دەکات و ھەندێکی تریان توشی بۆنی ناخۆشی ئارەقە دەکات لەنێویاندا بەھارات و مادە تیژەکان، توێژینەوەکان دەریانخستوە کەچەند جۆرێکی تری خۆراکیش لەنێو لیستەکەدایە.
کاریگەری ئەو خۆراکانە وایکردوە کەگرفت بۆ ھەرس دروست بێت و ریخۆڵە نەتوانێ ئەو خۆراکانە بەئاسانی ھەرس بکات و بەو جۆرە رێژەیەکی زۆری غازات دەربچێت و سک بئاوسێنێت.

ئەو خۆراکانەش ئەمانەن:

١. گۆشت بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەت گۆشتی سور بەھۆی بونی پرۆتینێکی زۆر کەناتوانرێ لەگەدە ھەرس بکرێت.
٢. جا ماست یان پەنیر بێت.
٣. سیر: ئەمەش ئەو رەگەزە خۆراکیانەیە کەتوشی ئارەقەکردنەوە و بۆنی لەش دەکات سەرباری گرفتی ھەرسکردنی.
٤. بێرگەر: ئەمەش بەھارات و گۆشتی تێدایە
٥. پیاز: ئەمیش غازاتی سک دروست دەکات.
٦. پەتاتەی کوڵاو
٧. شمڵی بۆنی زیاتری ئارەقە دروست دەکات
٨. ھەویرەمەنییەکان بەوپێیەی گەدە ناتوانێ ھەرسی بکات و غازاتی سک دروست دەکات و بۆنی لەش دروست دەکات.
٩. بۆیە باشترە ئەوە بزانین کەچەند جۆرێکی خۆراکی ھەیە ھۆکاری توشبونە بەغازاتی سک بۆیە پێویستە بەشێوەی تەندروست و رێک بیخۆیت.
پێشوو
بینینی باران له‌خه‌ودا مانای چییه‌
داهاتوو
گرفتی دروستبوونی‌ كیس له‌هیلكه‌دانی‌ ژناند