پرسیار و وەڵام

ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌كاربهێنه‌ تا به‌ درووستی بڕیار بده‌یت

زۆر له‌ كێشه‌ خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕۆژانه‌، له‌ ئه‌نجامی بڕیاردانی خراپه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن كه‌ باوترین هه‌ندێك بڕیارن ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌ن و زیره‌كه‌كانیش لێی نزیك ده‌بنه‌وه‌.
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌م حاڵه‌تی بڕیاره‌ نادروستانه‌ به‌ هۆی زۆر بیركردنه‌وه‌ ڕوو ناده‌ن، به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی بیرنه‌كردنه‌وه‌ی پێش بڕیاره‌كان روو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته‌ به‌ڵا و ناخۆشی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.

ئه‌مانه‌ باوترین ئه‌و بڕیارانه‌ن كه‌ هه‌ڵه‌ن و ده‌بێت خۆتیان لێ به‌دوور بگریت:

  • له‌ پێشدا ئاسانترین: زانایان ده‌ڵێن، هێزی ناوه‌كی و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ به‌یانیاندا زۆرترینه‌ و به‌ره‌به‌ره‌ كه‌م ده‌كات، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ بڕیاره‌ قوڕسه‌كان له‌ به‌یانیاندا بده‌یت و بیر له‌ شته‌ سه‌خته‌كان بكه‌یته‌وه‌، نه‌ك به‌و به‌یانییه‌ به‌ بڕیاری ئاسان ده‌ست پێ بكه‌یت و هێز و توانای بیركردنه‌وه‌ت له‌ ده‌ست بده‌یت.
  • ئاڵوگۆڕكردن له‌ نێوان شته‌ گرنگه‌كان: زۆربه‌ی بڕیاره‌كان له‌ هه‌ڵه‌ی دوودڵییه‌وه‌ تێك ده‌چن، كاتێك دوو شتی گرنگ له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێریت، بێگومان تۆ ئاگات لێ نییه‌ و هه‌ڵه‌كه‌ت به‌ گرنگ زانیوه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ ده‌خاته‌ بڕیاره‌كانته‌وه‌ و كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات.
  •  به‌كارهێنانی مۆبایل: له‌ كاتی كاركردن یان ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێویستت به‌ بڕیاردانی گرنگ و به‌هێز هه‌یه‌، باشتره‌ مۆبایل به‌كار نه‌هێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی مێشكت تێك نه‌چێت و خه‌یاڵ و هۆشت ته‌نیا لای شته‌ دیاریكراوه‌كه‌ بێت، ته‌نانه‌ت له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، تا مۆبایل له‌ شوێنێكی دوورتر بێت لێته‌وه‌، باشتر بڕیارت پێ ده‌درێت و توانای به‌كارهێنانی ته‌واوی مێشكت ده‌بێت.

هەروەها بخوێنەوەئه‌و هۆكارانه‌ی‌ واده‌كات هه‌رگیز پیاوه‌كه‌ت لێت جیانه‌بێته‌وه‌ چیین
پێشوو
ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ خانمان بیزانن ده‌رباره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانیان
داهاتوو
ئایا نهێنی هەڵدانی گوڵی دەستی بوک بۆ کچان چییه‌