التجاوز إلى المحتوى
سەرەکی ⁄ تەندروستی ⁄ ئهومنداڵانهی ئارهزووی ئاو خواردنهوه ناكهن ژیانیان له مهترسییه !!
بهشێکی زۆر لە منداڵان ئارەزوی خواردنەوەی ئاو ناکەن، کە زیانێکی زۆر بە جەستەیان دەگەیەنێت، پێویستە رۆژانە ٨ بۆ ١٠ پەرداخ ئاو بخۆێتەوە بۆ ئەوەی جەستەیان لە وشک بونەوەی بپارێزن.
بە پێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە زانکۆی پەنسیلڤێینیا ئەنجامدراوە، ئەگەر منداڵان بەڕێژەی پێویست ئاو نەخۆنەوە، لە داهاتودا چەندین کێشەی تەندروستی گەورەیان بۆ دروست دەبێت.
یەکێک لە توێژەرەکانی توێژینەوەکە بە ناوی ئاشەر رۆسینگەر، لەزانکۆی پەنسیلڤێینیا، وتی “پێویستە منداڵان رۆژانە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە، بەڵام ئەگەر ئاو نەخۆنەوە و لە بری خواردنەوەی ئاو ئەو خواردنەوانە بخۆن کە شەکری تێدایە، رێژەیەکی زۆر لە کالۆری دەخۆن بێ ئەوەی هیچ سودێکی بۆ جەستەیان هەبێت”.
ئەو توێژینەوەیە ئاماری ٨ هەزار و ٤٠٠ منداڵی کۆکردەوە کە تەمەنیان لە نێوان ٢ بۆ ١٩ ساڵ بون، دەرکەوت ئەو منداڵانەی لەبری خواردنەوەی ئاو شەربەتی نا سروشتی و خواردەوە گازیەکان دەخۆن لە رۆژێکدا ١٠٠ کالۆری زیاتر بەدەست دەهێنن بە بەراورد بە منداڵێک کە ئاو دەخواتەوە.
نەخواردنەوەی ئاو گرفتی قەڵەوی دروست دەکات، وە هەروەها سەرئێشە، درەنگ فێربون، هەستیاری، باش کارنەکردنی ئەندامەکانی جەستەی و گەشەنەکردنی بەپێی پێویست، سیستمی بەرگری جەستەیان دادەبەزێت و دەبن بە نێچیری نەخۆشیەکان.
//zuphaims.com/afu.php?zoneid=3858246