پرسیار و وەڵام

ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ خانمان بیزانن ده‌رباره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانیان

زۆرێك لە پیاوان حەز لەوە ناكەن هەستەكانیان دەربڕن، بەڵام دەشیانەوێت ژنان هەستیان پێ بكەن بەبێ پێ وتنێكی راستەوخۆ.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستوە هۆكاری ئەمە ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پیاوان حەز بە شاردنەوەی نهێنیەكان دەكەن، بەڵكو ئەوان بەپێویستی نازانن هەموو شت بدركێنن و وا دەزانن خانمان لەمە تێدەگەن.
كێشەكە لەوەدایە خانمانیش لەمە تێناگەن و لێرەدا ناكۆكی نێوان هاوسەرەكان دروست دەبێت.
بۆ چارەسەری ئەم كێشەیەش یارمەتی خانمانن دەدەین بۆ ئەوەی زیاتر لە هاوسەرەكانیان تێبگەن وژیانێكی دڵخوَش به‌سه‌ر ببه‌ن 

لە گرنگترین ئەو نهێنیانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • پیاو حەز ناكات هەرگیز لەبەردەم خانماندا باسی گریان بكات، بەڵام دەشیەوێت بزانێت ئەمیش مرۆڤە و هەستی هەیەو وەك هەموو كەسێكی تر لە كاتی غەمباریدا دەگری، ئەگەریش خانمان وابزانن گریانی پیاو لاوازیە ئەوا زۆر هەڵەن و پێویستە بە خۆیاندا بچنەوە، چونكە ئەو پیاوەی لە بەردەم ئافرەتدا بگری ئازایەتیەكی زۆری هەیەو هەرگیز مانای لاوازی كەسەكە نیە.
  • پیاوان حەز ناكەن باس لە ئەزمونەكانی پێشوتریان بكەن لە خۆشەویستیداو باسكردنی ئەوەی برینداركراون، بەڵام ئافرەت دەبێت لەوە تێبگات ئەم پیاوە رەنگە پێشتر رەتكرابێتەوە لەبەر هۆكارێكی دیاریكراو و دڵی شكێنراوە، ئافرەتیش دەبێت رێز لە هەستی پیاوەكەی بگرێت و ئەگەر رۆژێك لە رۆژان شتێكی زانی لەسەر رابردووی هاوسەرەكەی یەكسەر نەیداتەوە بە رویداو گاڵتەی پێ بكات.
  • پیاوانیش حەز دەكەن گوێیان لێ بگیرێت، راستە پیاو بەشێوەیەكی گشتی زۆریان حەز لە قسەكردن نیە، بەڵام لە ناخی خۆیاندا حەز دەكەن خێزانەكانیان گوێیان لێ بگرن، هەربۆیە خانمەكان ئەگەر هەستت كرد هاوسەرەكەت كەوتۆتە قسەو دەیەوێت باسی هەندێك شتت بۆ بكات ئەوا هەموو شتێكی تر جێبهێڵەو گوێگرێكی باش بە بۆی.
  • كاتێك پیاوان بڕیار لەسەر شتێك دەدەن، حەز دەكەن خێزانەكانیان پشتگیریان بكەن و هاوڕابن لەگەڵیان لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجەی مەبەستیەتی، بەڵام ئەوان هەرگیز راستەوخۆی داوای ئەمە لە خێزانەكانیان ناكەن.
  • پیاو حەز دەكات بزانێت تۆ عاشقی ئەویت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت تۆش بزانیت كە ئەو عاشقی تۆیە بەبێ ئەوەی راستەوخۆ بیدركێنێت، پیاو حەز ناكات بەوشەی راستەوخۆ باس لە هەستەكانی بكات.
  • پیاوان دەیانەوێت تەنها پیاو بن لە ژیانی تۆدا كە دڵت بۆی لێدەدات، داوای ئەمە ناكەن بەڵكو دەبێت خانمان خۆیان رێگەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ئەم دڵنیاییە بەپیاوەكانیان ببەخشن.

هەروەها بخوێنەوەچۆن وابكه‌ین ھەوای ناوماڵەکه‌مان هه‌میشه‌ به‌ پاکی بمێنێته‌وه‌
پێشوو
بۆ ھاوسەرە گەنجەکان ئەوخاڵنه‌ی‌ گرنگن جێبه‌جێی بكه‌ن
داهاتوو
ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌كاربهێنه‌ تا به‌ درووستی بڕیار بده‌یت