رێنمایی بۆ خۆشه‌ویستان

ئه‌و خاڵانه‌ی‌ پێویسته‌ بیزانیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی هاوسەرگیری سه‌ركه‌وتوت هه‌بێت

چەند خاڵێک هەن یارمەتیت دەدەن لە ژیانی‌ هاوسەرگیریدا سەرکەوتوو بیت

١- یەکتر بناسن.
پێویستە یەکتری بە باشی‌ بناسن بەو واتایە لە حەز و ویستەکانی یەکتری شارەزا بن. ئەو هاوسەرانەی‌ یەکتریان ناسیوە، هەمیشە پرس و ڕاوێژ بە یەکتری دەکەن و پێکەوە بریار دەدەن، پێکەوە چارەسەر بۆ کێشەکانیان دەدۆزنەوە.
٢- باسی داهاتووتان بکەن.
ئایا باسی داهاتووی خۆتانتان کردوە؟ باسی ئەوەتان کردووە چەند منداڵتان دەوێت یاخود دەتانەوێت لەکوێ بژین؟ وەڵامدانەوەی‌ ئەو پرسیارانە کاریگەری‌ دەبێت لەسەر ژیانی‌ هاوسەرگیریتان.
٣- متمانەتان بە یەکتری‌ هەبێت.
متمانەکردن زۆر گرنگە بەتایبەت بەو کەسەی‌ دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. متمانە بەو واتای ئەوەیە ئەگەر بێت و خۆشەویستەکەت مۆبایلەکەی بەجێ بهێڵێت ئەوا ئەوەندە متمانەت پێی هەیە تاکو بیر لەوە نەکەیتەوە سەیری بکەیت و بزانیت قسە لەگەڵ کێ دەکات.
٤- هاوڕێیانە مامەڵە بکەن.
گرنگە دوو کەس کە یەکیان خۆشدەوێت وەک هاورێ بن و هەوڵی‌ ڕەواندنەوەی‌ خەمەکانی‌ یەکتری‌ بدەن و لە هەڵەکانی‌ یەکتری‌ چاوپۆشی بکەن.
٥- یەکتریتان خۆشبوێت.
خۆشەویستی نابێ یەک لایەنە بێت و دەبێت هەردووکتان یەکتریتان بەدڵ بێت و یەکتریتان خۆشبوێت. ئەگەر خۆشەویستی‌ لەنێوان تۆ و هاوژینەکەتدا هەبێت، ئەوا ئامادە نین ناپاکی‌ بەرامبەر یەکتری‌ بکەن.

پێشوو
ئەو نھێنییه‌ شاراوانه‌ی‌ كه‌ پیاوان پێویسته‌ بیزانن ده‌رباره‌ی‌ خانمان چیین
داهاتوو
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌زەنگی وریاکەرەوە خەبەریان نایه‌ته‌وه‌ نیشانەی زیرەکیانه‌