ته‌ندروستی گشتی

ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ جێگیره‌وه‌ی‌ ئاون چین

بێگومان ئاو باشترین خواردنەوەیە بۆ لەشی مرۆڤ و سەرچاوەی سەرەکیە کەھەرگیز ناتوانین وازی لێبھێنین، ھەمیشە لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندروستیەوە ئامۆژگاری دەدرێتە خەڵک بۆ ئەوەی ڕۆژانە ٦-٨ پەرداخ ئاو بخۆینەوە چونكه‌ به‌ پێویستییه‌كی گرنگی ڕوَژانه‌ی‌ داده‌نرێت، بەڵام ئایا دەکرێت خواردنەوەیەکی دیکە ھەمان سوودی ئاو یان زیاتری ھەبێت؟ وه‌ڵام بێگومان به‌ڵیِ به‌لاَم ئایا چ جوَره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ك .
شەربەتی چەوەندەر بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین ئەی و بی و سی، لەھەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنیسۆم و ترشی ئەمینی و پێکھاتەی دژە ئۆکسان کە یارمەتی ڕیخۆڵە دەدات، بەڵام بێگومان بەبێ خەڵاتەی کارەبای ڕەنگە بەدەستھێنانی ئەم شەربەتە قورس بێت بوَیه‌ باشتر وایه‌ به‌كاری بهینیت تا درووستكردنی ئاسانتر بێت.
شەربەتی ئالۆڤێرا کە یەکێکە لە باشترین جۆری ڕووەکەکان و زاناکان ھەموو ساڵێک زانیاری گرنگ و نوێی لەسەر ئاشکرا دەکەن، یەکێک لە باشترین کارەکانی وەستاندنی بەربوونی خوێن و ڕێکخستنی کۆلیسترۆڵی خوێن، لەھەمانکاتدا پاراستنی لەش و پێست لە نیشانەکانی پیری پێش وەختە، لەلایەکی دیکەوە دژی بەکتریای زیانبەخشە وسوودی تری‌ گرنگی هه‌یه‌ بوَ له‌ش .
میوەکان جۆری زۆرە و دەتوانیت ھەریەکێکیان بە شێوەی شەربەت بخۆیتەوە، بەڵام باشترین جۆریان شەربەتی شوتی و تو و خەیار و شیلک و ترێ و تەماتەیە، کە دەکرێت ھەریەکێکیان لە وەرزێکدا دەست بکەوێت، بەڵام پێویستە کەمێک ئاو تێکەڵی ئەم شەربەتانە بکرێت بۆ ئەوەی ترشیان کاریگەری لەسەر گەدە دروست نەکات و ئه‌توانین هه‌ریه‌ك له‌ میوه‌ تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێت به‌لاَم ئه‌مانه‌ی‌ باسمان كرد باشترینن .
ئەم پێکھاتانە ھەموو خواردنەوەی زۆر گرنگ کەدەکرێت لایەنی کەم بەشێک لە سوودەکانی ئاو پڕبکەنەوە، بەڵام ئاو ھەمیشە سەرەکیە و ئەو ڤیتامین و کانزایەی لە ئاوەوە لەش وەریدەگرێت لەھیچ خواردنەوەیەکی تردا بوونی نییە.
پێشوو
چۆن پارێزگاریی له‌ گه‌ده‌مان بكه‌ین
داهاتوو
هۆكاری سوربونه‌وه‌ی پێستی مناڵ وچۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی