پرسیار و وەڵام

ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌نها لەگەڵ ھاوسەرەکەت باسی بکەیت

نھێنییەکانی ژیانی ھاوسەرێتی و گرفتەکانی لەو بابەتانەیە کەنابێ لەبەردەم کەسانی تردا باس بکرێت چونکە بابەتێکی پەیوەندیدارە تەنیا بەھاوسەرانەوە و کەسانی تر نابێ ئەو نھێنییانە بزانن تەنیا لەچەند ساتێکی دەگمەندا نەبێت بەئامانجی دەستوەردانی ئەرێنی بۆ ھاوکاریکردنی ھاوسەران لەچارەسەری گرفتەکانیاندا.
ھەروەک پیاو، ژنانیش دەبێ پابەندی چەندین شت بن لەبارەی تایبەتمەندییەکانی پەیوەندیەکەی لەگەڵ کەسانی تردا و نابێ ئەم بابەتانە لەگەڵ کەسی تر باس بکەن تەنیا لەگەڵ ھاوسەرەکەیان نەبێت،

لەوبارەیەوە وێب سایتی فامیلی شەیری ئەلیکترۆنی ٣ بابەتی گرنگی ئاشکراکردوە کەنابێ ژنان بۆ کەسی تری باس بکەن:

١-باسکردنی لەبارە نەرێنییەکانی پەیوەندیی ھاوسەرێتی: پێویستە ژن باس لەم بابەتە نەرێنییانە بۆ کەس نەکات یان باس لەو گرفتانە نەکات کەبەرۆکی پەیوەندییەکەیانی گرتووە ئەگەر خۆی ناتوانێ چارەسەری بکات دەتوانێ پەنا بەرێتە بەر کەسێکی شارەزای پزیشکی و رێنوێنیکار.
٢-بەخراپە باسکردنی ھاوسەر لەبەردەم کەسانی تردا: ھەندێ جار ژنان باسی خراپەی پیاوەکانیان دەکەن لەبەردەم ھاورێ و ھاوسێ و ئەندامانی خێزانەکەیاندا کەئەمەش شتێکی ناشایستەیە و دۆخەکە خراپتر دەکات و دەستوەردان لەکاروبارەکانیان دروست دەکات، بۆیە ئەگەر پیاوەکەت خۆش دەوێ باسی خراپەکانی مەکە لەبەردەم کەسانی تردا و ھەوڵ بدە رزگاری بکەیت لەتایبەتمەندییە نەرێنییەکانی.
٣- باسکردنی کێشە خێزانییەکان لەگەڵ خێزانی مێردەکەت بۆ کەسانی تر: ئەمەش دەبێ ژنان خۆیانی لێ بپارێزن و باسی نەکەن بۆ کەسانی تر ئەگەر رێز و خۆشەویستی ھەیە بۆ ھاوسەرەکەی، نابێ بەخراپە باسی خێزانی ھاوسەرەکەی بکات و ھەوڵ بدات دۆخێکی ھێمنانە دروست بکات لەگەڵ ھەموو ئەندامانی خێزانەکەی چونکە ئەمە کاریگەریی نەرێنی دەبێ لەسەر پەیوەندییەکەیان.

إقرأ أيضا:ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ خانمان بیزانن ده‌رباره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانیان
پێشوو
ئایا کاتی لەدایک بوونت په‌یوه‌ندی به‌ کەسایەتیت هه‌یه‌
داهاتوو
ئه‌و چوار نهێنیه‌ی‌ ژیانت كه‌ هەرگیز نابێت کەس بیانزانێت چین