پرسیار و وەڵام

ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ واده‌كات هه‌رگیز پیاوه‌كه‌ت لێت جیانه‌بێته‌وه‌ چیین

زۆرجار لەوانەیە بتەوێت ببیتە کچێک کە پیاوان ئاوات بخوازن لەگەڵدا ژیانی ھاوسەرگیری پێکبھێنن و ھیچ کات کێشەت لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا نەبێت.
بۆئەوەش پێویستە ھەوڵبدەیت ببیتە کەسێک کە پیاوان زۆر خۆشیاندەوێت و ئەوانیش بریتین لەم جۆرە کەسانە:
-پیاوان ھەموو کات حەز بە بوونی ھاوسەرێک دەکەن کە نھێنییەکانی ماڵەکەیان نەباتە دەرەوە و نھێنی پارێز بێت و ئەوەش وادەکات زۆر جوان دەربکەوێت لەبەرچاو مێردەکەیدا و ھەموو کات رێزی لێبگرێت.
-خانمێک کە دەزانێت چۆن پارە سەرف بکات و ھیچ کات زیاد مەسرەفی نییە لای پیاوان خۆشەویستە و پێویستە ھەموو کات پلان ھەبێت بۆ سەرف کردنی پارە.
-پیاوان لەکاتێکدا ھەست دەکەن ھاوسەرەکەیان دایکێکی زۆر باشە بۆ منداڵەکانیان وا دەزانێت خاوەنی ھەموو شتێکە و ھاوسەرەکەی زیاتر خۆشدەوێت.
-ئەو خانمانەی لەکاتی بوونی کێشەدا ھیچ کات ناتۆرێن و ھەموو کات دەیانەوێت کێشەکانیان بەباشترین شێوە و بەبێ ھاتنە ناوەوەی کەسی سێیەم چارەسەر بکەن ھەموو کات لای پیاوان ویستراون.
-ئەو خانمانەی کچێنییان پێوە دیارە بەو مانایەی کە تایبەتمەندی ژنیان ھەیە زۆر ویستراون و ژنان نابێت ھیچ کات لەبەردەم پیاوەکانیاندا رەفتارەکانیان جۆرێک بێت لە پیاوەوە نزیک بێت.
پێشوو
گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ باوکه‌ ٦٣ ساڵەکەی دەکوژێت
داهاتوو
ئه‌و شتانه‌ی‌ پێویسته‌ به‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت بڵێی پێش ژیانی هاوسه‌رگیری چیین