تەندروستی

ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی فشاری خوێن دادەبەزینێت چییه‌

زانایانی ئەمریکی لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایان کردووە ، ڕۆژانە خواردنی گوێز بە بڕێکی دیاریکراو دەتپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوری خوێن .

زانایانی زانکۆی پەنسلڤانیا لە نوێترین توێژینەوەیاندا کە ٤٥ کەس تیایدا بەشداربوون و تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا بووە و بەدەست گرفتی قەڵەوییەوە ناڵاندوویانە .
زانایان بەشداربووەکانیان کردووە بە سێ گروپ بۆ ماوەی شەش هەفتە ، هەر گروپەیان سیستمیکی خۆراکی پێدراوە ، لە سیستمی خۆراکیی گروپی یەکەمدا بڕێکی زۆر گوێزی تێدا بووە ، گروپی دووەم زیاتر ئەو جۆرە خواردنانەیان خواردووە کە دەوڵەمەندبووە بە ترشی چەوری ئۆمیگا سێ ، گروپی سێیەمیش لە هەردوو جۆرەکەی خواردووە واتە گویز وترشی چەوری .
دوای تێپەڕبوونی شەش هەفتە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە ، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ وسوڕی خوێن لە گروپی یەکەمدا کەمی کردووە و فشاری خوێنیان لە ئاستی سروشتیدا بووە .
زانایان لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر گوێزیان خواردووە فشاری خوێنیان مامناوەند بووە بەراورد بەو کەسانەی کە گوێز لە سیستمی خۆراکییاندا نەبووە .
پێشوو
کورته‌یه‌ك لەسەر ژیاننامەی مامە یارە
داهاتوو
خواردنەوەی شەربەتی تەماتە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر جەستە