ته‌ندروستی گشتی

ئه‌و پێویستیانه‌ی‌ كه‌ زیانی زۆر به‌ مناڵه‌كه‌ت ئه‌گه‌یه‌نن چیین

ڕەنگە بە خەیاڵی کەسدا نەیەت کە چەندین پێداویستیمان هەیە کە پێمان وایە بەسودە بەڵام زیانی بۆ منداڵ هەیە.
لێرەدا چەند پێداویستیەک دەخەینە ڕوو کە زیانی بۆ منداڵ هەیە:

1- قتوی شلەمەنی ئەلکترۆنی: زۆرکەس جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جگەرەیە لەسەر تەندروستی خۆیان بەڵام نیکۆتینی زۆرە و بۆنکردن و دەستێوەردان و قوتدانی زیانی زۆرترە.
2-کلینکسی تەڕ: ئەمەش توشی ھەستیاری و رەبووت دەکات سەرباری وروژانی پێست و چاو.
3-رووەکی ناوماڵ: ھەندێ جۆری ھەیە ژەھراوییە بۆ منداڵ وەک “دیفینباچیا و داری فیلۆدیندرۆن” بەھۆی بونی خوێ و ترشی ئۆکزالیک ئەگەر بکەوێتە بەردەستی منداڵ خراپە.
4-گوریسی پەردە: ئەمەش ئەگەری گیان لەدەستدان زیاتر دەکات بۆیە دەبێ دووربێ لەمنداڵەوە.
5-دەرمان : رێژەی ٧٠%ی حاڵەتەکانی ژەھراوی بونی منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵان بەھۆی خواردنی دەرمانەوەیە، بۆیە نابێ لەبەردەستیان بێت و لەقتویەک نەبێ کەکردنەوەی ئاسان بێت.
6-کیسی پلاستیکی و نایلۆن: ئەمەش منداڵ توشی مەترسی خنکان دەکات ئەگەر یاری پێ بکات بۆیە پێویستە لەبەردەستی منداڵ لاببرێت.
پێشوو
ئافرەتێک باسی ژیانی ڕۆژانەی کریستیانۆو خێزانەکەی دەکات
داهاتوو
هۆكاری بۆنی ناخۆشی دەمی منداڵ ئاماژەیە بۆ بوونی چی