چیرۆكی جیهانی

ئەسپی ترۆجان چییە

ئەسپی ترۆجان:

چەمکی جەنگی ترۆجان ئاماژە بەو ئەسپە گەورەیە ی تەختەی بەتاڵ دەکات لە ناوەوە ، کە لە لایەن دارتاشێکی یۆنانی یەوە بە ناوی ئیبوس دروست کراوە ، بۆ بەکارهێنان لە چوونە ژوورەوە و داگیرکردنی شاری ترۆی لە کاتی جەنگدا . 
لە ڕێگەی ئەم ئەسپەوە کۆتایی بە شەڕی 10 ساڵە دێت بیرۆکەی ئەم دروستکردنە مەزنەش هی ئەو پاڵەوانە یۆنانییە بوو کە فەرمانی دروستکردنی دا و بیرۆکەکەی شاردنەوەی کۆمەڵێک جەنگاوەر بوو لە ناخیدا ، ترۆجانییەکان وایان دەزانی کە ئەم ئەسپە دیاری یە لەلایەن خوداوە ، بۆیە هێنایان بۆ ناو سەنتەری شار ، بۆ ئەوەی جەنگاوەرەکان شەوان لێی دەربێن و دەرگای شارەکە بە ڕووی باقی جەنگاوەرەکاندا بکەن ، تا کۆتایی تریبێت . 

چەمکی ئەسپێکی ترۆجانی تازە:

دەستەواژەی ئەسپی ترۆجان سەرەتا بۆ ئاماژەدان بەکردەوەی تێکدەرانە بەکاردەهات کە لەسەرچاوەی دەرەکییەوە دەهات ، لەکاتێکدا کە چەند سەدەیەک دواتر ، بەتایبەت ئاماژەی بەو ڕەمزانە کرد کە بۆ مەبەستی هاککردن و دزینی زانیاری بەکاردەهێنران ، هەروەها بۆ تێکدان و سڕینەوەی پاراستنی کۆمپیوتەرەکان ، چونکە ئەم ڕەمزانە بەئاشکراو بێ دەربەست دەردەکەون ، ئەمەش لەکۆتایی سەدەی بیستەمدا باوبووە . 

چیرۆکی شەڕی ترۆجان:

جەنگی نێوان یۆنانییەکان و ترۆجانەکان کاتێک دەستیپێکرد کە میرێکی ترۆجان بەناوی پاریس هێلین ژنەکەی مینەلەی خەڵکی سپارتا ڕفاندووە و کاتێک داوای گەڕانەوەی کردووە ڕازی نەبوو، تەنها بۆ ئەوەی ئەگامینۆنی برای ڕازی بکات کە سوپایەک بۆ ترۆی هەڵبدات و ئەویش ڕازی بوو بەو کارە سوپایەک کە بە سەرکردایەتی هەڵبژاردەیەکی گەورەی سەرکردە و پاڵەوانەکانی یۆنان ، ئەچیلیس ، پاترۆکلۆس ، دیۆمێدێس ، ئۆدیسە ، نێستۆر و ئەیاکس ، ماوەی نۆ ساڵە شارو دەشتەکانی دەوروبەری ترۆی وێران دەکەن بەڵام نەیان توانیوە بچنە ناویەوە ،ترۆی باش قەڵابەند و زەحمەت بوو بچنە ژوورەوە ، تا ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی ئەسپێکی دارینی گەورەیان بۆ هات ، تا بتوانن بچنە ناو ترۆی و کۆنترۆڵی بکەن .
پێشوو
قەیس و لەیلای خۆشدەوێت
داهاتوو
چیرۆکی ڕۆمیۆ و جولیێت