چیرۆكی جیهانی

ئەفسانەی ئاتلانتیس

ئەفسانەی ئاتلانتیس

ئەفسانە ونبووەکەی ئەتلانتیس بە ئەفلاتۆن دەرکەوت ئەفلاتۆن فەیلەسوفی یۆنانی و لە ساڵی 360 پ . ز ئەم فەیلەسوفە بەناوبانگە کتێبێکی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەتلانتیس نووسی ، کە بە گەورەتر لە ئاسیا و لیبیا وەسفی دەکات بە تێکەڵکراوی – شایانی باسە لیبیا نوێنەرایەتی باکووری ئەفریقای کرد ، ئاسیاش ناوێکی تر بوو بۆ دوورگەی قوبرس و دواتر لە هەموو کیشوەرێکی ئاسیای ناسراو بە ئەمڕۆ ناوی لێنراوە – – .
بە وتەی ئەفلاتۆن ، ئەتلانتیس 9 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە پێشەوەی کۆڵەکەکانی هەرکولەکان کە ئێستا بە گەرووی گیبرالتار ناسراوە ، کە دەکەوێتە تەنیشت دەروازەی دەریای ناوەڕاستەوە ، هاتە بوون . ئەفلاتۆن وەبیری دێنینەوە کە دانیشتووانی ئەتلانتیس خاوەن هێزی دەریایی گەورەبوون ، ئەمەش وای لێکردوون چاوچنۆک بن و ببێتە هۆی گەندەڵییە ئەخلاقیەکانیان ، دوای ئەوەی هێرشێکی شکستخواردویان بۆ سەر شاری ئەسینا بەڕێوەبرد ، کارەساتێکی کتوپڕی سروشتی کە شەوێک ئەو دوورگەیەی نقوم کرد و بوو بە پەڵەیەکی قوڕی تەنک کە دۆزینەوەی مەحاڵ بوو .
چەند بیرگەیەک هەیە دەربارەی شوێنی ئەتلانتیس کە ڕەنگە ئەفڵاتون لە نووسینەکانی لە دەوروبەریدا ئیلهامی بۆ نووسینەکانی هەبێت، بۆ نموونە فیزیازانی ئەڵمانی ڕەینەر کۆن لەو بڕوایەدایە کە ناوچەی ئەتلانتیس دەکەوێتە کەنارەکانی باشوری ئیسپانیا و بەهۆی لافاوی نێوان 800 بۆ 500 پ.ز شۆردراوەتەوە، هەروەها وێنە سەتەلایتەکان دوو بلۆکی لاکێشەییان لە خاڵێکی قوڕدا پیشان داوە، ڕەینێس لەو بڕوایەدایە کە رەنگە پاشماوەی پەرستگایەک بێت کە ئەفڵاتون باسی کردووە.
لە کاتێکدا کە جیۆلۆجیای سویدی ئولف ئێرلینگسۆن دەڵێت ئیرلەندا هاوڕایە لەگەڵ وەسفەکانی ئەفڵاتون لە دەوروبەری ئەتلانتیس و هاوتای دەکات ، بەڵام ئەوانی تر پێیان وایە کە ئەتلانتیس دوورگەی سپارتانە ، کە ئەتلانتیس بۆتە خاڵێکی قوڕی کەم تازۆر کە نزیکەی 11500 ساڵ لەمەوبەر لە گەرووی گیبرالتاردا نقوم بووە بۆ ناو دەریا .
توێژەری ئەمریکی ڕابێرت سامارست لە کتێبەکەیدا دۆزینەوەی ئەتلانتیس و سوپرایزەکانی دوورگەی قوبرسی گوتکە بەڵگەی بۆ پشتڕاستکردنەوەی بوونی ئەم کیشوەرە ونبووەی نێوان قوبرس و سوریا دۆزیوەتەوە بە دۆزینەوەی شوێنەواری نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە ژێر دەریاو لە قوڵایی 1 , 5 کم 80 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی قوبرس ، لەو بڕوایەدایە قوبرس ئەو بەشەی کە هێشتا لە ئەتلانتیسەوە دیارە .
لەو بارەیەوە جولیا ئەناس فەیلەسوف لە کتێبەکەیدا نووسیویەتی ئەفلاتۆن پێشەکییەکی زۆر کورت : خاڵێکی گرنگ لە دەست دەدەین کاتێک بە دوای ئەم شتانەدا دەگەڕێین ئەگەر ئەرکەکەمان تەنیا بە گەڕان بە سەر پێدا سنووردار بێت .
پێشوو
سمورف
داهاتوو
چیرۆکی منداڵان پێش خەوتن