ئافره‌تان

ئەو خانمانەی بێزارن بەدەست سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی پێ لەلایەن ھاوسەرەکانیانەوە چیبکەن باشترە

مێرده‌كانتان زۆر خولیای تۆپی پێین ورەنگە ئەمەش بۆ ئەو خانمانەی ئارەزووی ناکەن کێشە بێت، چونکە ھاوسەرەکانیان بە پەرۆشەوە بینەری دەبن و بایەخ کەمتر بە ھاوسەرەکانیان و کاری خێزانی و چوونەدەرەوە دەدەن.

بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت لەو مانگەدا، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

١-ئەگەر ناتەوێت لەگەڵ ھاوسەرەکەت سەرقاڵی سەیری یاریەکان بکەیت، پێویست ناکات کێشە دروست بکەیت، خۆت سەرقاڵ بکە بە کارێکی دیکەوە کە خۆت حەزی پێدەکەیت، بە نمونە وەرزش یان کاری دەستی یان سەیرکردنی درامایەک.
٢-بۆ ئەوەی ھەست بە وەرسبوون و بێزاری نەکەیت، ھاوڕێکانتان بانگێشت بکە، چونکە ھەم پیاوان پێکەوە بینەری یاریەکان دەبن و چێژی لێ دەبینن، ھەم خانمایش پێکەوە گفتوگۆ دەکەن و ئاسوودە دەبن.
٣-رەنگە دەروونت نائارام بێت و ھەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت، بەھۆی ئەوەی ھاوسەرەکەت ھێندە بایەخ بە یاریەکان دەدات بیر لە ھیچ ناکاتەوە، تۆش بحەوێرەوە و بایەخ بە خۆت بدە بە نمونە مەساج بۆ دەموچاو بکە یان بچۆرە سەنتەرێکی وەرزشی.
٤-پاش تەواوبوونی یاریەکان ئەنجامدانی گەشتێکی رۆمانسی، بۆ ئەوەی ھەردووکتان ئارام بنەوە بحەوێنەوە، ھەربۆیە دەتوانی لەو ماوەیەدا خۆت بە ئامادەکاری بۆ گەشتەکەوە سەرقاڵ بکەیت.

هەروەها بخوێنەوەئایا هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا
پێشوو
ئەو ھەواڵەی ده‌رباره‌ی‌ ڕاهێنه‌ری نوێیی ریال مه‌درید بوو بڵاو نه‌كرایه‌وه‌ بۆچی
داهاتوو
مام جەلال چۆن باسی له‌ مردن كردووه‌