هونه‌ر

ئەو کەسایەتیە ناودارەبناسه‌كه‌ ١٠ مانگە مۆبایلی به‌کار نەھێناوە

سیمۆن کۆوێڵ دەرھێنەر، داوەر و ئاوازدانەری بەریتانی ماوەی ١٠ مانگە مۆبایلی بەکارنەھێناوە.
سیمۆن فلیپ کۆوێل بە ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵی ڕاگەیاندووە، ماوەی ١٠ مانگە موبایلی بەکارنەھێناوە و ئێستاش بەردەوامە لەو کارەی، ئەوەش یارمەتی تەندروستی مێشکی داوە وتوانیویتی سه‌ركه‌وتو بێت له‌هه‌موو كاره‌كانی .
کۆوێڵی تەمەن ٥٨ ساڵ، ھۆکاری بەکارنەھێنانی موبایلی بۆ بێزارکردنی لەکاتی کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا گەڕاندووەتەوە.
کۆوێڵ دەڵێت، “لە کاتی کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا زۆر بێزار دەبووم کاتێک ھەمووان سەرقاڵی مۆبایلەکانیان بوون و منیش ناچار بووم ئەو کارە بکەم، ھەر بۆیە لەو کاتەدا ناتوانیت سەرنج بدەیتە شتانی تر”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو کاتەوەی کە موبایل بەکارناھێنێت ئاسوودە بووە، ڕاشیگەیاندووە، ئەگەرچی ئەوە ئەزمونێکی زۆر نامۆیە بەڵام ھەم خۆی و ھەم دەورووبەرەکانیشی دڵخۆش کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو ماوەیەدا توانیویەتی زیاتر سەرنج بدات و گرنگی زیاتر بە کەسانی دەورووبەری بدات.
بەپێی ڕاپرسییەکی کۆمپانیای دیلۆیت کە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامیداوە، لەسەدا ٥٥ی ئەو کەسانەی مۆبایل بەکار دەھێنن، ١٥ خولەک دوای ھەستان لە خەو، سەیری مۆبایلەکانیان دەکەن
پێشوو
هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی هه‌واڵ چییه‌
داهاتوو
ئاسانترین ڕێگا بوَپاككردنه‌وی‌ ته‌خته‌