تۆپی پێ

ئەو ھەواڵەی ده‌رباره‌ی‌ ڕاهێنه‌ری نوێیی ریال مه‌درید بوو بڵاو نه‌كرایه‌وه‌ بۆچی

بەفەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ناوی راھێنەری نوێی یانەکەی بۆ جێگرتنەوەی زینەدین زیدان ئاشکراکرد.

ریال مەدرید لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، یولیان لوپیتیگی، راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت و دوای کۆتاییھاتنی جامی جیھانی ٢٠١٨ لەگەڵ یانەکە دەستبەکاردەبێت.
لوپیتیگی ماوەی دوو ساڵە راھێنەری ئیسپانیایە و ئەزموونی کارکردنی دەگوازێتەوە بۆ پاڵەوانی ئەوروپا و دەبێتە راھێنەری یانەی شاھانە.
یانەی ریال مەدرید بە فەرمی جۆلیان لۆپیتخی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیای کردە شوێنگرەوەی زینەدین زیدان و راستەوخۆ دوای مۆندیال ئەرکی راھێنانی یانەکە لەئەستۆ دەگرێت.
جۆلیان لۆپیتیخی تەمەن ٥١ ساڵ ھیچ ئەزموونێکی وەک یاریزان لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی ریال مەدرید نییە، تەنیا بۆ ماوەی ٣ وەرز وەک گۆڵپارێز یاری بۆ لاوانی ریال مەدرید کردووە و پاشان بۆ ماوەی ٣ وەرزیش گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بووە.
لۆپیتیخی پێشتر راھێنەری یانەکانی رایۆ ڤایکانۆ و تیپی دووەمی یانەی ریال مەدرید و راھێنەری سەرجەم ئاستەکانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە.
پێشوو
ڕای د.عه‌لائه‌دین له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی كۆڕۆنا چییه‌
داهاتوو
ئەو خانمانەی بێزارن بەدەست سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی پێ لەلایەن ھاوسەرەکانیانەوە چیبکەن باشترە