برِین وچاكردنی قژ

به‌م شێوه‌یه‌ قژت بپارێزه‌

  • رۆژانە خواردنی تەندروست و ھاوسەنگ بخۆ و رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆوە .
  • بەکارھێنانی مەوادی سروشتی بۆ گرنگی دان بە تەندروستی قژ وەک گیراوەی لیمۆ و گوێزی ھیندی و سرکەی سێو و ھەنگوین چونکە ئەم مەوادانە ھەریەکەیان سوودی خۆی ھەیە بۆ قژ .
  • شووشتنی قژی وشک بە گیراوەی لیمۆ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رەونەقی بێتەوە بەر.
  • کردنی پێکھاتەیەک لە ئاو و سرکەی سێو بۆ ئەوەی قژێکی رەونەقدارت دەست کەوێت .
  • تێکەڵ کردنی ھەنگوین لەگەڵ دوو کوپ کرێمی قژ بۆ بەکارھێنانی بۆ قژێکی وشک .
  • بەکارھێنانی ئەو شامپۆیانەی کە لە پێکھاتەی سروشتی پێکھاتوون وەک کیراتین و رۆزماری و گیایەکان .
  • بەکارھێنانی شامپۆی گونجاو بۆ جۆری قژەکەت .
  • ھەفتانە دوو تا سێ جار قژت بشۆ ، نا بێـت رۆژانە قژت بە شامپۆ بشۆیت .
  • ھەفتانە جارێکی حەمام زەیت بۆ قژت ئەنجام بدە .
  • ئەو بەرھەمە شامپۆیانە بەکار مەھێنە کە رێژەیەبه‌م شێوه‌یه‌ قژت بپارێزه‌
  • کی زۆر پرۆتینی تێدایە ، چونکە وا دەکات قژت وشک و لاواز بێت .
  • دوای خۆ شووشتن با قژت بە ھێمنی وشک بێتەوە ، راستەوخۆ مجەفەی بۆ بەکار مەھێنە ، چونکە بەم شێوەیە قژەکەت تەندروستی خۆی لە دەست دەدات.
  • ماوەی نێوان ٦ – ٨ ھەفتە قژت ببڕە بۆ ئەوەی بەشەکانی خوارەوەی باشتر بێت .
  • بە ئاوی زۆر گەرم قژت مەشۆ ، چونکە دەبێتە ھۆی وشک بوونەوەی ق١ت .
  • بەردەوام قژت بۆیە مەکە ، چونکە زیانێکی زۆر بە قژت دەگەینێت .
  • با تەسریحەی قژت بە شێوەیەکی سادە بێت و زۆر توند مەیبەستە .
  • دوور بکەوە لە زۆر خۆ ماندوو کردن ، چونکە پاڵەپەستۆ دەروونیەکان کاریگەری لەسەر رووتانەوەی قژ ھەیە .
  • ھەندێک راھێنانی وەرزشی ئەنجامبدە ، چونکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ لەش باشە و سوودی بۆ قژیشت دەبێت
پێشوو
بەم شێوەیە گرنگی بە قاچەکانت بدە
داهاتوو
به‌ چه‌ند رێگایه‌كی سروشتی وئاسان خۆت رزگار بكه‌ له‌ ئاره‌قه‌ی بن هه‌نگڵ