چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌م بكه‌م

به‌م 3 ڕێگایه‌ وابكه‌ منداڵەکەت بە ئاسانی و بە ئارامی بخەوێت

خەوی بچڕ بچڕ لە زۆربەی منداڵاندا بووە بە کێشە و لەوانەیە چەند جارێک هەستن لەماوەی خەوتنیاندا ، ئەوەش ڕەنگە بەهۆی برسییەتی یان هەستنەکردنە بە ئیسراحەت لەکاتی خەودا .

پێگەی بۆڵد سکای چەند ڕێگایەک نیشانی دایکان دەدات بۆ ئەوەی بتوانن منداڵەکانیان ئارام بکەنەوە و بە باشی بخەون :

1- گەرماوکردن ، گرماوپێکردنی منداڵ بە ئاوێکی شلەتێن ڕۆژانە و پێش خەوتن ، ئارامی بە منداڵ دەبەخشێت .
2- پیڕەوکردنی خشتەی کاتی خەوتنی منداڵ لەلایەن دایکەوە ، چونکە بە گۆڕینی کاتی خەو منداڵ تووشی کێشەی خەوتن دەبێت ، بۆیە بۆ خەوێکی ئارام و باشتر پێویستە کاتی خەوتن بۆ منداڵ دیاری بکرێت .
3- بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ منداڵ لەکاتی خەوتندا لەلایەن دایکان و باوکانەوە ، بۆ ئەوەی ئەو منداڵە هەست بە دڵنیای و ئارامی بکات ئەو هەستەش وادەکات منداڵ باشتر بخەوێت .
پێشوو
هۆشیاری بۆ دایكان و باوكان ,مناڵه‌كه‌ت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا
داهاتوو
بینینی بازدان له‌خه‌ودا مانای چییه‌