گرنگی دان بە خۆت

به‌ چه‌ند رێگایه‌كی سروشتی وئاسان خۆت رزگار بكه‌ له‌ ئاره‌قه‌ی بن هه‌نگڵ

.سرکەی سێو :

سرکەی سێو ھەندێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە وا دەکات رێگری لە دەردانی ئارەقە بکات ، لەبەر ئەمە دەکرێت ئەم سرکەیە وە دژە ئارەقەکردن بەکاربێت، بۆ ئەوەی چینێک دروست بکات بۆ رێگری کردن لەدەرچوونی ئارەقە لە بن ھەنگڵ .
سەرەتا دەبێت شوێنی بن ھەنگڵت بە باشی بشۆیت دوای ئەوەی خاوێن بووە و وشک بووە لۆکەیەک دەھێنیت و بن ھەنگڵت بە سرکەی سێو تەڕ دەکەیت و ئەم کارە لەشەو ئەنجام دەدەیت و لێی دەگەڕێی تا بەیانی .
بۆ بەیانی جارێکی دیکە بن ھەنگڵت بە باشی دەشۆیت و ئینجا موعەتەری ئاسایی بۆن خۆش لێدەدەیت .
ھەروەھا دەکرێ دوو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ کەوچکێک ھەنگوین و کوپێک ئاو بە یەکەوە بخۆیتەوە و رۆژانە لە سەر خورێنی بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە زۆر ئارەقەکردن بکات .

. سۆدەی نانی :

سۆدەی نانی یەکێک لە باشترین پێکھاتە سروشتیەکان بۆ نەھێشتنی ئارەقەی بن ھەنگڵ و نەھێشتنی بۆنی ناخۆش چونکە دەتوانێت دەتوانێت ھاوسەنگی لە دروست بوونی ترشی رابگرێت کە دەبنە ھۆی گەشەکردنی بەکتریا .
کاری سۆدەی نانی بریتیە لە ھەڵمژینی بۆنە ناخۆشەکان .
ئەم کارەش بەم شێوەیە دەکرێت ، نیو کوپ نیشاستە لەگەڵ نیو کوپ سۆدە تێکەڵ دەکرێت ، ئینجا سێ دلۆپ زەیتی لافەندەر بۆ پێکھاتەکە زیاد دەکرێت , ئینجا بن ھەنگڵت خاوێن دەکەیتەوە .
دواتر بن ئەم پێکھاتەیە لە بن ھەنگڵت دەدەیت بە بەکارھێنانی قوماشێکی تەڕ و لێی دەگەڕێی تا وشک دەبێتەوە .
.
پێشوو
به‌م شێوه‌یه‌ قژت بپارێزه‌
داهاتوو
چۆن بتوانین كه‌می شه‌كر له‌ خوێن چاره‌سه‌ر بكه‌ین