التجاوز إلى المحتوى
فه‌لسه‌فه‌و ژن و دیموكراسی
وڵامێك بۆ پرسیاری ترانسكو‌لتوور: “بۆچی ژن بەشداریی فیکری کەمە، یاخود وەبەرچاو نییە؟”
هه‌بوونی دیموكراسی مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ په‌یدابوونی فه‌لسه‌فه.
دیموكراسیش به‌و مانایه كه را دەربڕین هه‌بێت و خه‌ڵكی ململانی بكه‌ن له‌رێگای بیربۆچوونهكانیهوه، نه‌ك بەنێوەندی توندوتیژی خۆسه‌پاندن. له وڵاتانی ئێمه‌دا ئاینداره‌كان ناهێڵن خه‌ڵكی ئازدانه را ده‌ربڕن.
ژنیش لا ناوچهگەلی ئێمه‌دا دووجار دهچهوسێنڕێنەوە، ئاینیش زۆر به شێوه‌یه‌كی توندتر به سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێت، چۆنكه ژن له‌ناوماڵدا ئابلوقه ده‌درێت.
و له هه‌لومه‌رجی وەهادا ئاسان نییه بۆ پیاوه‌كانیش را بده‌ن ئەوجا چۆن بۆ ژن!؟
بۆیه پێم وایه ژنان پێویسته پێشوانی یهككتر بكه‌ن. رزگاربوون له توند‌و تێژی مه‌رجێكی ئه‌وپه‌ڕی گرینگه بۆ بوژانه‌وه‌ی فیکری فەلسهفی. ده‌سته به‌ركردنی ئازادی راده‌ربڕین، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر خۆسه‌پاندنی ئاینیه‌كان، له‌گه‌ڵ فراههمكردنی ئه‌م پێویستیانه راده‌ربڕینی فه‌لسه‌فی ژنان زیاتر ده‌بێت.
لهلایەكی تره‌وه، ده‌بێت له بیرمان نەچێت كه بواری فه‌لسه‌فه تا دێت ته‌سكتر و ته‌سكتر ده‌بێت. پێشتر فه‌یله‌سوفه‌كان زاناش بوون، كه چی لودڤیگ ڤیتگینشتاین (سه‌یری خواره‌وه بكه) پێمان ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه جه‌نگێكه دژ به حه‌په‌سانی یان ده‌سته‌مۆبوونی ژیریمان له‌رێگای زمانه‌وه،(وشه‌كانه‌وه). كه‌واته ته‌نها ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ له نووسین یان تێكست روونبكاته‌وه. من خۆم پێم وایه بوچونی ڤیتگینشتاین دروسته. هه‌رچی شتی تر هه‌یه ئه‌ركی زانسته، جا چ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیان یان سروشتیه‌كان بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وەیشدا پێویستیمان به فه‌لسه‌فه هەیە له‌به‌ر هۆیه‌كی تریش: زانسته‌كان تایبهمهدنی ده‌به‌خشن به بواره‌كانی زانست. ئه‌و زانسته‌ی جاران یه‌ك دوو به‌ش بوون ئیستا ده‌یان یان بگره سه‌دانیان لێوه درووست بوو. تایبه‌تمه‌ندی ته‌سك رێگامان ناداتێ وێنه گه‌وره‌كه ببینین، ڵێرەدا ره‌نگه ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوف بێت بتوانی وێنه یان جیهانبینی گشتگیر درووست بكات له هه‌زاران پارچه بچوكه‌كانی جیگسۆ (jigsaw) كه هه‌ر بوارێكی خوێندن پێشكه‌شی ده‌كات.
كێشه‌یه‌كی تریش هه‌یه. له ئه‌ورپا ته‌وژمێك په‌یدا بووه له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی پۆستمۆدێرنه‌كان كه به‌راستی ئاستی نزم بۆ زانسته سروشتیه‌كان داده‌نێن. ژنان به‌تایبه‌تی هه‌ست ده‌كه‌ن پێشكهوتووخۆازن، یاخود گرینگ‌ترن كه بێڕێزی ده‌رده‌بڕن دژ به زانسته سروشتیه‌كان.
هۆكاری چواره‌میش ئه‌وه‌یه، كه زۆرینه‌ی زانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێان وایه پێویستیان به بایۆلۆژی نیروسایهنس نییه بۆئه‌وه‌ی له جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی تێبگه‌ن. ئاشكرایه ئه‌م بارودۆخه ناهێڵێت كه‌س وێنه‌ی گشتگیر یان جیهانبینیه‌كی پۆخته دروست بكات.
//zuphaims.com/afu.php?zoneid=3858246