زانیاری گشتی

بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌زەنگی وریاکەرەوە خەبەریان نایه‌ته‌وه‌ نیشانەی زیرەکیانه‌

ئایا تۆش بەگرانی بەئاگادێیتەوە لەبەیانیاندا لەسەر زەنگی ووریاکەرەوە و سەرلەنوێ دەتەوێ دووبارە رێکی بخەیتەوە ئەمە مانای ئەوە نیە تۆ تەمەڵی بەڵکو ئاماژەیەکی نوێیە بەئاستی زیرەکیی تۆ.
ھۆکارەکەش ئەوەیە کەلەش لەباری ئاساییدا پێویستی بەھێورکەرەوە نیە بۆ بەئاگاھێنانەوە و خۆی بەشێوەی سروشتی بەئاگات دێنێتەوە و لەشی مرۆڤیش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ خۆرھەڵاتندا وەک ھێورکەرەوەیەکی سروشتی بەکاردێت بەڵام ووریاکەرەوەی مۆبایل دەچێتە نێو پێکھاتەی سروشتی خەوتن و بەئاگاھاتنەوەی مرۆڤدا.
توێژینەوەکە دەریخستوە ئەو کەسانەی کەدەتوانن خۆ بگونجێنن لەگەڵ ئەم جۆرە ووریاکەرانەوەیەدا ئاماژەیە بۆ سروشتی خەوتن و بەئاگاھاتنەوە کەدەرکەوتوە کەسەکە زیرەکیەکی تری ھەیە.
توێژینەوەکە دەریخستوە کەئەو کەسانەی شەوانە لەدوای ١١ی شەوەوە دەخەون و بەیانیان کاتژمێر ٨ی بەیانی بەئاگادێنەوە پارەیەکی زیاتریان دەست دەکەوێت و بەختەوەریی زیاترە، شارەزایان رێنمایی دەدەن لانیکەم ٨ سەعات بخەون بۆ پاراستنی جوانی و تەندروستیی لەش.
پێشوو
ئه‌و خاڵانه‌ی‌ پێویسته‌ بیزانیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی هاوسەرگیری سه‌ركه‌وتوت هه‌بێت
داهاتوو
گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ باوکه‌ ٦٣ ساڵەکەی دەکوژێت