رێنمایی بۆ خۆشه‌ویستان

بۆ ھاوسەرە گەنجەکان..ئەوخاڵنه‌ی‌ گرنگن جێبه‌جێی بكه‌ن

ھاوسەرگیری کردن لە تەمەنێکی گەنجیدا دەشێت قورس بێت و کێشەی زۆر رووبەڕووی دوو کەسەکە ببێتەوە و ئەوەش بێزاریان بکات.

بەڵام ئەگەر چەند ئامۆژگارییەک جێبەجێ بکەیت ئەوا دەتوانیت سەرکەوتن بەدەستبھێنیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

-بوارێک بدە بە ھاوسەرەکەت بۆئەوەی ھەناسەیەک بدات و کەمێک ئازادی تاکە کەسی وەربگرێت و کات لەگەڵ ھاوڕێکانیدا بەسەربەرێت.
-ھیچ کات رووداوەکانی رابردوو مەدەرەوە بەچاوی ھاوسەرەکەتدا و ھەوڵبدە رابردوو بەجێبھێڵیت و لەبیری بکەیت و لەگەڵ ئەوەشدا متمانەیەکی زۆرت بە ھاوسەرەکەت ھەبێت.
-بەھای سوپاسکردن بزانە تەنانەت ئەگەر بۆ بچووکترین شت بێت، چونکە پێزانین وادەکات ھاوسەرەکەت زیاترت بۆ بکات.
-ھەموو کات بەخشندە بە و لە ھەڵەکانی ھاوسەرەکەت ببورە و ھەوڵبدە پێکەوە ھەڵەکان راست بکەنەوە.

پێشوو
چۆن وابكه‌ین ھەوای ناوماڵەکه‌مان هه‌میشه‌ به‌ پاکی بمێنێته‌وه‌
داهاتوو
ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ خانمان بیزانن ده‌رباره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كانیان