گرنگی دان بە خۆت

بەم شێوەیە گرنگی بە قاچەکانت بدە

1.سەرەتا پێویستە بۆیەی نینۆکەکانت لێبکەیتەوە بە ئەسیتۆن و نینۆکەکانت پاک بکەیتەوە.
2.کەمێک ئاو بکەرە قاپێکەوە و پاشان قاچەکانتی تێبکە و ماوەی 5 تا 10 خولەک تێیدا بهێڵەرەوە.
3.قاچەکانت دەربهێنەو وشکیان بکەرەوە و پاشان کرێمی شێدار (مورەتیب)ی تایبەتی خۆتی لێبدە و بە باشی چەوری بکە.
4.پاشان بە کرێمێک چواردەوری نینۆکەکانت چەور بکە و نینۆکەکانت بۆیەیەکی تۆخ بکە چونکە قاچت سپی تر و جوانتر دەردەخات.
5. پێویستە لە زستاندا گۆرەوی تایبەتی لە پێ بکەیت چونکە فەرش زیان بە قاچەکانت دەگەیەنێت و وشکیان دەکاتەوە و وادەکات پێست هەڵبدات.
پێشوو
پێنج خواردنی سەرەکی لە ژەمی بەیانیادا سوودی هەیە
داهاتوو
به‌م شێوه‌یه‌ قژت بپارێزه‌