قورئانی پیرۆز

ته‌فسیری قورئان به‌كوردی /سورَه‌تی الجاثیه‌

سورَه‌تی الجاثیه‌
سْمِ ٱللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
____________________________________
. ١
حمٓ ﴿١﴾ ٠
واتا : سه‌رنجی ئایه‌تی١ (الشوری) بده‌
_____________________________________
. ٢
تَنزِیلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِیزِ الْحَكِیمِ ﴿٢﴾ ٠
واتا: ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌، هاتووه‌ته خواره‌وه‌
_____________________________________
. ٣
إِنَّ فِی السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچِ ڵێ‌ێاتٍ لِّلْمُۆْمِنِینَ ﴿٣﴾ ٠
الترجمه‌ : به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن
____________________________________
. ٤
وَفِی خَلْقِكُمْ وَمَا ێبُپُّ مِن دَابَّه‌ٍ ێ‌ێاتٌ لِّقَوْمٍ یُوقِنُونَ ﴿٤﴾ ٠
واتا: هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێرو مێتاندا… هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه‌، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی هه‌مه‌جۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه‌) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه‌
_____________________________________
. ٥
وَاخْتِڵافِ اللَّیْلِ وَالنَّهَاڕ وَمَا أَنزَڵ اللَّهُ مِنَ السَّمَا‌وِ مِن رِّزْقٍ فَأَحْێا بِهِ الْأَرْچَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَتَصْڕیفِ الرِّێاحِ ێ‌ێاتٌ لِّقَوْمٍ ێعْقِلُونَ ﴿٥﴾ ٠
واتا: هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆرو گازه‌کان و… هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه‌)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیرو هۆشیان ده‌خه‌نه کار
____________________________________
. ٦
تِلْكَ ێ‌ێاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَڵیْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَیِّ حَدِیپٍ بَعْدَ اللَّهِ وَێ‌ێاتِهِ یُۆْمِنُونَ ﴿٦﴾ ٠
ه‌اتا : ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌، جا دوای خواو فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن
_____________________________________
. ٧
وَیْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَپِیمٍ ﴿٧﴾ ٠
واتا: هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن
_____________________________________
. ٨
ێسْمَعُ ێ‌ێاتِ اللَّهِ تُتْڵی‌ٰ عَڵیْهِ پُمَّ یُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ ێسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَژَابٍ أَلِیمٍ ﴿٨﴾ ٠
واتا: هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه‌، له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ك نه‌یبیستبێت، جا مژده‌ی سزاو ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه‌!!
____________________________________
. ٩
وَإِژَا عَلِمَ مِنْ ێ‌ێاتِنَا شَیْئًا اتَّخَژَهَا هُزُوًا ۚ أُوڵٰئِكَ ڵهُمْ عَژَابٌ مُّهِینٌ ﴿٩﴾ ٠
واتا : کاتێك شتێك له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت، ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ، ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه هه‌ر له‌م دنیادا…
_____________________________________
. ١٠
مِّن وَرَائِهِمْ جَهَنَّمُ ۖ وَڵا یُغْنِی عَنْهُم مَّا كَسَبُوا شَیْئًا وَڵا مَا اتَّخَژُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِێا‌وَ ۖ وَڵهُمْ عَژَابٌ عَڤِیمٌ ﴿١٠﴾ ٠واتا: له قیامه‌تیشدا، دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن، هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت (له ماڵ و هێزو ده‌سه‌ڵات)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی خوا کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان، جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناك بۆیان ئاماده‌یه‌
____________________________________
. 11
هَٰژَا هُدًی‌ ۖ وَالَّژِینَ كَفَرُوا بِێ‌ێاتِ رَبِّهِمْ ڵهُمْ عَژَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِیمٌ ﴿١١﴾ ٠
واتا: ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه‌، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه‌، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه‌
_____________________________________
. ١٢
٠ ۞ اللَّهُ الَّژِی سَخَّرَ ڵكُمُ الْبَحْرَ لِتَجْڕێ الْفُلْكُ فِیهِ بِأَمْڕهِ وَلِتَبْتَغُوا مِن فَچْلِهِ وَڵعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٢﴾ ٠
واتا : خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و… هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن
____________________________________
. ١٣
وَسَخَّرَ ڵكُم مَّا فِی السَّمَاوَاتِ وَمَا فِی الْأَرْچِ جَمِیعًا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِی ژَٰلِكَ ڵێ‌ێاتٍ لِّقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ ﴿١٣﴾ ٠
واتا: هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه‌، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه‌، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن
_____________________________________
. ١٤
قُل لِّلَّژِینَ ێ‌مَنُوا ێغْفِرُوا لِلَّژِینَ ڵا ێرْجُونَ أَیَّامَ اللَّهِ لِێجْزِێ قَوْمًا بِمَا كَانُوا ێكْسِبُونَ ﴿١٤﴾ ٠
واتا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه‌: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی نا‌له‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
_____________________________________
. ١٥
مَنْ عَمِڵ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ أَسَا‌وَ فَعَڵیْهَا ۖ پُمَّ إِڵی‌ٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ ﴿١٥﴾ ٠
واتا: هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
_____________________________________
. ١٦
وَڵقَدْ ێ‌تَیْنَا بَنِی إِسْرَائِیڵ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّه‌َ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الگَّیِّبَاتِ وَفَچَّلْنَاهُمْ عَڵی‌ الْعَاڵمِینَ ﴿١٦﴾ ٠
واتا: سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا
_____________________________________
. ١٧
وَێ‌تَیْنَاهُم بَیِّنَاتٍ مِّنَ الْأَمْڕ ۖ فَمَا اخْتَڵفُوا إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَا‌وَهُمُ الْعِلْمُ بَغْیًا بَیْنَهُمْ ۚ إِنَّ رَبَّكَ ێقْچِی بَیْنَهُمْ ێوْمَ الْقِێامَه‌ِ فِیمَا كَانُوا فِیهِ ێخْتَلِفُونَ ﴿١٧﴾ ٠
واتا: هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه‌، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی
_____________________________________
. ١٨
پُمَّ جَعَلْنَاكَ عَڵی‌ٰ شَڕیعَه‌ٍ مِّنَ الْأَمْڕ فَاتَّبِعْهَا وَڵا تَتَّبِعْ أَهْوَا‌وَ الَّژِینَ ڵا ێعْڵمُونَ ﴿١٨﴾ ٠
واتا: له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کارو بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده‌، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن
_____________________________________
. ١٩
إِنَّهُمْ ڵن یُغْنُوا عَنكَ مِنَ اللَّهِ شَیْئًا ۚ وَإِنَّ الڤَّالِمِینَ بَعْچُهُمْ أَوْلِێا‌وُ بَعْچٍ ۖ وَاللَّهُ وَلِیُّ الْمُتَّقِینَ ﴿١٩﴾ ٠
واتا: بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه‌
_____________________________________
. ٢٠
هَٰژَا بَصَائِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًی‌ وَرَحْمَه‌ٌ لِّقَوْمٍ یُوقِنُونَ ﴿٢٠﴾ ٠
واتا: ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵئارام ببن
____________________________________
. ٢١
أَمْ حَسِبَ الَّژِینَ اجْتَرَحُوا السَّیِّئَاتِ أَن نَّجْعَڵهُمْ كَالَّژِینَ ێ‌مَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَا‌وً مَّحْێاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ۚ سَا‌وَ مَا ێحْكُمُونَ ﴿٢١﴾ ٠
واتا: ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌؟! ژیانی دنیاو مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن
_____________________________________
. ٢٢
وَخَڵقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَی‌ٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ ڵا یُڤْڵمُونَ ﴿٢٢﴾ ٠
واتا: خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت
___________________________________
. ٢٣
أَفَرَأَیْتَ مَنِ اتَّخَژَ إِڵٰهَهُ هَوَاهُ وَأَچَلَّهُ اللَّهُ عَڵی‌ٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَڵی‌ٰ سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَڵ عَڵی‌ٰ بَصَڕهِ غِشَاوَه‌ً فَمَن ێهْدِیهِ مِن بَعْدِ اللَّهِ ۚ أَفَڵا تَژَكَّرُونَ ﴿٢٣﴾ ٠
واتا: هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن
_____________________________________
. ٢٤
وَقَالُوا مَا هِێ إِلَّا حَێاتُنَا الدُّنْێا نَمُوتُ وَنَحْێا وَمَا یُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ ۚ وَمَا ڵهُم بِژَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا ێڤُنُّونَ ﴿٢٤﴾ ٠
واتا: خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه‌، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره‌، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن
_____________________________________
. ٢٥
وَإِژَا تُتْڵی‌ٰ عَڵیْهِمْ ێ‌ێاتُنَا بَیِّنَاتٍ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّا أَن قَالُوا ائْتُوا بِێ‌بَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِینَ ﴿٢٥﴾ ٠
واتا: کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باوو باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه‌: ئه‌مه سحروو جادووه‌)؟!
_____________________________________
. ٢٦
قُلِ اللَّهُ یُحْیِیكُمْ پُمَّ یُمِیتُكُمْ پُمَّ ێجْمَعُكُمْ إِڵی‌ٰ ێوْمِ الْقِێامَه‌ِ ڵا رَیْبَ فِیهِ وَڵٰكِنَّ أَكْپَرَ النَّاسِ ڵا ێعْڵمُونَ ﴿٢٦﴾ ٠
واتا: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه‌) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن
_____________________________________
. ٢٧
وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچِ ۚ وَێوْمَ تَقُومُ السَّاعَه‌ُ ێوْمَئِژٍ ێخْسَرُ الْمُبْگِلُونَ ﴿٢٧﴾ ٠
واتا: هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن
_____________________________________
. ٢٨
وَتَرَی‌ٰ كُلَّ أُمَّه‌ٍ جَاپِێه‌ً ۚ كُلُّ أُمَّه‌ٍ تُدْعَی‌ٰ إِڵی‌ٰ كِتَابِهَا الْێوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾ ٠
واتا: ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه‌، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه‌، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه‌
_____________________________________
. ٢٩
هَٰژَا كِتَابُنَا ێنگِقُ عَڵیْكُم بِالْحَقِّ ۚ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾ ٠
واتا: ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌
_____________________________________
. ٣٠
فَأَمَّا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَیُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِی رَحْمَتِهِ ۚ ژَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْمُبِینُ ﴿٣٠﴾ ٠
واتا : جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه‌
_____________________________________
. ٣١
وَأَمَّا الَّژِینَ كَفَرُوا أَفَڵمْ تَكُنْ ێ‌ێاتِی تُتْڵی‌ٰ عَڵیْكُمْ فَاسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًا مُّجْڕمِینَ ﴿٣١﴾ ٠
واتا: به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕواو کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه‌، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه‌؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبارو تاوانکار بوون
_____________________________________
. ٣٢
وَإِژَا قِیڵ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَالسَّاعَه‌ُ ڵا رَیْبَ فِیهَا قُلْتُم مَّا نَدْڕی مَا السَّاعَه‌ُ إِن نَّڤُنُّ إِلَّا ڤَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَیْقِنِینَ ﴿٣٢﴾ ٠
واتا: کاتیکیش بوترایه‌: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه‌، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه‌؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین!!
_____________________________________
. ٣٣
وَبَدَا ڵهُمْ سَیِّئَاتُ مَا عَمِلُوا وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ ێسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٣﴾ ٠
واتا : ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزاو ئازاری دۆزه‌خه‌) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت
__________________________________
وَقِیڵ الْێوْمَ نَنسَاكُمْ كَمَا نَسِیتُمْ لِقَا‌وَ ێوْمِكُمْ هَٰژَا وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ وَمَا ڵكُم مِّن نَّاصِڕینَ ﴿٣٤﴾ ٠
واتا : پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه‌، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات
_________________________________
. ٣٥
ژَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ اتَّخَژْتُمْ ێ‌ێاتِ اللَّهِ هُزُوًا وَغَرَّتْكُمُ الْحَێاه‌ُ الدُّنْێا ۚ فَالْێوْمَ ڵا یُخْرَجُونَ مِنْهَا وَڵا هُمْ یُسْتَعْتَبُونَ ﴿٣٥﴾ ٠
واتا: ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێگرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن
_____________________________________
. ٣٦
فَلِلَّهِ الْحَمْدُ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَرَبِّ الْأَرْچِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ ﴿٣٦﴾ ٠
واتا : جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه‌، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه‌، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان
__________________________________
. ٣٧
وَڵهُ الْكِبْڕێا‌وُ فِی السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچِ ۖ وَهُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ ﴿٣٧﴾ ٠
واتا: هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه‌
پێشوو
نوێژی ئیستیخاره‌
داهاتوو
سیل چییه‌