روشه‌نبیری

توێژینەوەیەک ده‌ڵێت ژەمی بەیانیانی خوێندکاران كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزی نمره‌كانیان هه‌یه‌

زانایانی زانکۆی لیدز لە توێژینەوەیەکدا گرنگی ژەمی بەیانیان بۆ خوێندکاران دەردەخات ، بە جۆرێک کە خوردنی ژەمی بەیانیان پەیوەندی ڕاسەوخۆی بە بەرزی نمرەی خوێنکارانەوە هەیە .

ماڵپەڕی ئیندپێندنتی بەریتانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە ، زانایانی زانکۆی لیدز پەیوەندی نێوان ژەمی بەیانی و نمرەی تاقیکردنەوەکانی خوێدکارانی دۆزیوەتەوە و دەڵێن ، ئەو خوێندکارانەی بە دەگمەن نانی بەیانی دەخۆن بە گشتی نمرەی کەمتر لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەریتانیا بەدەستدەهێنن بە بەراورد بەوانەی گرنگی بە ژەمی بەیانی دەدەن .
لە توێژینەوەکەدا ٢٩٤ خوێندکار بەشداربوون ، زانیارییان سەبارەت بە ژەمە خۆراکەکانیان لێوەردەگیرا و بەراورد دەکران بە نمرەکانیان لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەریتانیا ، دەرکەوتووە ئەو خوێندکارانەی کە گرنگی بە ژەمی بەیانیانیان دەدەن دوو نمرەیان زیاترە لەو خوێدکارانەی کە بە دەگمەن نانی بەیانی دەخۆن ، ئەمەش لە کاتێکدایە تاقیکردنەوەی “GSCE” لە نۆ نمرەیە و نۆ بەرزترینیانە , بوَیه‌ گرنگه‌ خوێندكاران گرنگی به‌ ژه‌می خواردنی به‌یانیان بده‌ن
پێشوو
ئایا خواردنی میوە كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر گەشەکردنی منداڵ
داهاتوو
دەرھێنەری زنجیرە درامای “سەراب بە دیاری كراوه‌ بۆ رۆحی کێ سوپاسی كێ ئه‌كات