التجاوز إلى المحتوى
بێگومان له وه‌رزه‌كانی به‌هار و هاویندا مرۆڤ دووچاری بێهێزییهكی زۆر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی گۆڕینی وه‌رزه‌كان كه ده‌بێته هۆی تێكچوون له هۆڕمۆن و ڤیتامینهكاندا، بۆیه پێویستمان به سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی به‌هێزه كه ئه‌مه‌ش له كولهگهدا ده‌ست ده‌كه‌وێت بوَیه پێویسته بخورێت تا تهنرووست بین .
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی كوله‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پزیشك و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خواردنی كوله‌كه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌وزه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ریشاڵی و ڤیتامینه‌كانی تر، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه گرینگی بده‌ین به خواردنی كوله‌كه، چونكه ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م :
كێش كه‌م ده‌كاته‌وه: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی كووله‌كه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوله‌كه بڕێكی زۆر له ماده‌ی ریشاڵی تێدایه كه چه‌وری جه‌سته دهتوینێتهوه و كالۆری زیاده له‌ناو جه‌سته‌دا ناهێڵێت، بوَیه یارمه‌تی كێش كه‌م دابه‌زین ده‌دات .
دووه‌م :
له نه‌خۆشی دڵ ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان نه‌خۆشی دڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشكان ده‌ڵێن، باشترین پێكهاته بۆ پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی خواردنی كوله‌كه‌یه، چونكه كوله‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم كه ئه‌م ماده‌یه لووله‌كانی خوێن فراوان ده‌كات و له په‌ستانی خوێن ده‌تپارێزێت كه په‌ستانی به‌رز له‌سه‌ر لووله‌كانی خوێن ده‌بێته هۆی تووشبوونی كه‌سه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌ڵام پێكهاته‌ی كوله‌كه له‌م نه‌خۆشییه ده‌تپارێزێت.
//luvaihoo.com/afu.php?zoneid=3858246