ئافره‌تان ومناڵ بوون

تە ندروستی دەرونی لە کاتی دووگیانی دا

ئاشکرایە کە تەندروستی دەرونی تۆی تازە دایک  گرنگە هەر وەک چون دەبێ ئاگات لە لەشی خۆت بێت دەبێ تەندروستی دەرونیشت بپارێزیت بە تایبەت کە لە کاتی سکپڕیدا سەرەو خوار بونی تەندروستی دەرونی تەواو زۆرە و بە ئاسانی حاڵەتەکانی دایک توشی گۆڕان دەبن

خەمۆکی، نیگەرانی وە  سترێس:

 بۆ زۆر ژن دوگیانی دەورانێکی پر لە شایی و بەختەوەریە بەڵام بۆ هەندێ ژنی تر ئەم دەورانە پڕە لە دلەڕاوکێ و تەنانەت  هەندێ ژن توشی خەمۆکی دەبن
 ئەنجۆمەنی  پسۆڕان و پزشکانی تایبەتی ژنانی ئامریکا ڕایگەیاندوە کە ١٤ تا ٢٣ لە سەدی لە کاتی دوگیانی دا توشی  خەمۆکی دەبن
لە هەر ٤ ژندا ژنێک لە ژیانی دا توشی خەمۆکی دەبێت بۆیە ئاساییە کە ژنی سکپڕیش توشی ئەم نەخۆشینە ببێت، کە لە هەندێ  کاتدا خەمۆکی دەتوانێت بۆ دایک و کۆرپەلە  مەرتسیدار بێت

خەمۆکی دوگیانی چیە؟

خەمۆکی دوگیانی هەر وەک هەمو خەمۆکیەکی تر وایە کە بە هۆی تێوەگەڵانی شمیایی مێشکەوە پێک دێت . لە کاتی دوگیانی دا گۆڕانی هۆرمونەکان دەتوانن کاریەگەر بن لە شێواندنی شمیایی مێشکدا. ئەگەر دایک لە ژیانێکی ناخۆشدا بێت یان   لە کاتێکی دژواردا بێت ئەمە دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەر بێت بۆ ئەوەی توشی خەمۆک

چەن هۆی خەمۆکی:

           ناکۆکی نێوان ژن و مێرد
  • ئەگەر پێش لە دوگیانی توشی خەمۆکی بوبێت یان لە بنەماڵەیاندا خەمۆکی هەبوە
  • ئەگەر بە ئاسانی دوگیان  نەبوبێت
  • ئەگەر پێشتر منداڵی لە بار چوبێت
  • ئەگەر ژیانێکی پڕ لە سترێسی بێت
  • ئەگەر سکپڕیەکەی ئاسان نەبێت
  • ئەگەر دەسدرێأی کرابێتە سەری

نیشانە گەلی خەمۆکی:

  • ئەگەر هەر ژنێک دو حەفتە یان زیاتر ئەم نیشانانە ببینێت
  •  زۆر یان کەم خەوتن
  • دژوار بونی بیرکردنەوەی ورد
  •  نەمانی ئارەزولە ئەو چالاکیانەی کە پێشتر حەزی لێ بوبێت
  • بیر کردنەوە لە مردن یا خۆ کوشتن
  • هەست بە نا ئۆمێدی کردن
  • نیگەرانی زۆر
  • حەزی نان خواردنی نەمابێت
ئەگەر پێت وایە کە توشی خەمۆکی بویت ئەوە باشتر کە بەدوای یارمەتدیدا بگەڕێت
دەتوانی ڕاوێژی پزیشک بکەیت
هەندێ کەس هەن پێیان باشترە کە لە ڕێگای سروشتیەوە چارەسەری خەمۆکی کەن  وەک
 دەتوانی جم وجوڵ و چالاکی تازە بۆ خۆت بەرهەم بێنیت
تێکۆشە ڕێگایەک بۆ باش خەوتن پەیا کەی، خەوتنی باش و پشو دان زۆر باشە
خواردنەکانت بگۆڕە. دەرکەوتوە کە خواردن بە سە ر ئاڵوگۆڕی دەرونیدا کاریگەرە بۆیە بزانە کام خواردن باشترە بۆت
خواردنی ئۆمگا ٣ کە چەن ساڵە ناسراوە بۆ چارەسەرکردنی دەیان نەخۆشین
هەندێ گیای کێوی هەن کە بۆ ئەم مەبەستە باشن
پێشوو
دوو گیانی دەرەوەی منداڵدان (ڕەحم)
داهاتوو
زه‌لاته‌ی 3 فاسۆلیا