هونه‌ر

حسێن میسری

حسێن میسری:

حسێن ڕەحیم محمدئەمین ناسراو بە حسێن میسری، لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەكی شوان لە شاری كەركوك لەدایكبووە، لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەكەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە كردووەو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بووەتە خوێنەرێكی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەكان، زمانی عەرەبی، توركی، هیندی بەباشی زانیوە.
لە ئێوارەی ٢٠٠٩/٥/٣١ دا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و ماڵئاوای لە هونەر و بینەری دراماكانی کرد بۆ هەتا هەتایە.

حسێن میسری:

حسێن میسری بووە دامەزرێنەری بەشی درامای کەناڵی خاك و چەندین هونەرمەندی گەورە و گەنجی لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركوك، كەلار، هەڵەبجە لەخۆگرت و خاوەنی (٢١) كورتە دراماو نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی (٨) درامای درێژە.
– ساڵی ١٩٧٧ بۆ خوێندنی كۆرسی شانۆیی دەچێتە میسر و لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
– ساڵی ١٩٧٣ بۆ یەكەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الژی قتل الوحش) وەكو ئەكتەر بەشداری كردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی.
– ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندیكردووە بە تیپی شانۆیی ئەزمونگەری كەركوكەوە، هەر لەو تیپە دەستی بە ئەزموونی شانۆیی كردووە و بەشداری چەند شانۆیەكی تری كردووە.
– ساڵی ١٩٧٩ ئەکتەر بووە لە شانۆیی (باڵندەو رێوی)، دەرهێنانی (جەعفەر موسا).
– ساڵی ١٩٧٩ ئەکتەر بووە لە شانۆیی (الدراویش یبحپون عن الحقیقە) دەرهێنانی (عبدالرزاق محەمەد عەزیز)، ئەم شانۆییە بە گەورەترین نمایش ئەژماركرا لەسەر ئاستی عێراق و چەندەها نووسینی لەسەر نوسرا.
– ساڵی ١٩٧٩ وانەی هونەری بۆدی تەكنیكی وتۆتەوە لە تیپەكەی.
– ساڵی ١٩٨٠ یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆیی (دوا گۆرانی)بووە، لە دەرهێنانی (عبدوالرزاق محەمەد عەزیز).
– ساڵی ١٩٨١ یاریدەدەری دەرهێنەری شانۆیی (بەسەرهاتی دۆستی ئاژەڵ)بووە، لە دەرهێنانی (عبدوالرزاق محەمەد عەزیز).
– ساڵی ١٩٨١ ئەکتەر بووە لە شانۆیی (گەمەی سوڵتان و وەزیر)، دەرهێنانی (عبدوالرزاق محەمەد عەزیز).
– ساڵی ١٩٨٢ ئەکتەر بووە لە شانۆیی (دارستانی یوتوبیا)، دەرهێنانی (ئیسماعیل هەورامی).
– ساڵی ١٩٨٣ ئەکتەر بووە لە شانۆیی (حب ابیكاك و موتە)، ئامادەكردنی (جەلال پۆڵا) و ساڵی ١٩٨٤ لە فێستیڤاڵی ساڵانەی (المنتدی المسرح) لە بەغداد
نمایشكراو خەڵاتی باشترین ئەكتەری گەنجی پێبەخشرا.
– ساڵی ١٩٨٥ هاتووەتە شاری سلێمانی و ئەندامێكی چالاكی تیپی نواندنی سلێمانی بووە.
– ساڵی ١٩٨٥ دەرهێنانی بۆ شانۆیی (گوڵی بەهار هات) کردووە، نوسینی (جەلیل القیسی) لە فێستیڤاڵی لاوانی سلێمانی – خەڵاتی یەكەمی دەرهێنان و بەرهەمی پێبەخشرا.
– ساڵی ١٩٨٧ دەرهێنانی بۆ شانۆیی (هەڵهاتنی مانگ) کردووە، نوسینی (لیدی گریگۆری).
– ساڵی ١٩٨٨ ئەکتەر بوو لە شانۆیی (سێتای ئاسنین)، دەرهێنانی (جیهاد دڵپاك).
– ساڵی ١٩٨٩ نواندن و ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (ئەو پیاوەی خۆی بە بارمتە دانا) کردووە، نووسینی (مەهدی ئەلسماوی).
– ساڵی ١٩٩٠ نواندن و ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (نجنسكی ساتی زەماوەند) کردووە، لە فێستیڤاڵی ساڵانەی (المنتدی المسرح) لە بەغداد، خەڵاتی ڕێزلێنانی (نواندن و دەرهێنانی) پێبەخشرا.
– ساڵی ١٩٩١ نواندن و سیناریۆو دەرهێنانی بۆ شانۆیی (سەمایەكی بێ ناونیشان) کردووە.
– ساڵی ١٩٩٢ سیناریۆ و دەرهێنانی(كەرنەڤاڵی هەڵەبجە)ی کردووە، لە شەقامی مەولەوی تا بەردەركی سەرا.
– ساڵی ١٩٩٢ سیناریۆ و دەرهێنانی (كەرنەڤاڵی ئاشتی) کردووە لە ئەمنە سورەكە.
– ساڵی ١٩٩٢ سیناریۆ و دەرهێنانی (تابلۆی رامان بۆ 1ی ئایار)، (كەرنەڤاڵی زیندانە سیاسییەكان)، (كەرنەڤاڵی منداڵانی ئەنفال).
– ساڵی ١٩٩٢ ئەکتەر بووە لە فیلمی (مەرگی ئەرخەوانی)، دەرهێنانی (كامەران رەئوف).
– ساڵی ١٩٩٣ ئەتکتەر بووە لە فیلمی (فرمێسكی رەش)، دەرهێنانی (كامەران رەئوف).
– ساڵی ١٩٩٣ ئامادەكردن و دەرهێنانی شانۆیی (دەروێشەكان بەدوای راستیدا وێڵن)، نووسینی (مستەفا حەڵاج) لە یەكەم فێستیڤاڵی شانۆیی سلێمانیدا خەڵاتی یەكەم دەرهێنان و باشترین بەرهەمی پێبەخشرا.
– ساڵی ١٩٩٤ ئامادەكردن و دەرهێنانی شانۆیی (گەمەی چاوەڕوانی).
– ساڵی ١٩٩٤ سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (مەرگی كورسییەك) کردووە، لە فێستیڤاڵی دووەمی شانۆیی سلێمانی، خەڵاتی باشترین دەرهێنان و بەرهەمی وەرگرتووە.
– ساڵی ١٩٩٥ دەرهێنانی بۆ شانۆیی (كەرنەڤاڵی دەمامكەكان) کردووە.
– ساڵی ١٩٩٥ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (چیرۆكی خۆشەویستی) کردووە، نوسینی (فەلاح شاكر) لە فێستیڤاڵی سێیەمی شانۆیی سلێمانی خەڵاتی یەكەمی وەرگرتووە.
– ساڵی ١٩٩٦ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (پاسەوان) کردووە، نوسینی (هارول پینتەر).
– ساڵی ١٩٩٧ نواندن و ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (دیفز) کردووە، دەقی (هارولد پینتەر) لە چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆیی سلێمانی، خەڵاتی پێش مەندی كاری تەكنیكی جەستەی لە بواری نواندن پێبەخشراوە.
– ساڵی ١٩٩٧ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (گۆڕستانێكی نوێ) کردووە، لە نوسینی (شێرزاد حەسەن).
– ساڵی ١٩٩٧ سیناریۆ و دەرهێنانی كەرنەڤاڵی (ناپاڵم و سەمای گوڵەبەڕۆژەكان) لە شەقامی مەولەوی بۆ بارەگای UN تایبەتبوو بە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هاتنە ژوورەوەی سوپای توركیا بۆ خاكی كوردستان.
– ساڵی ١٩٩٨ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (لە تەنتوومانێكدا) کردووە.
– ساڵی ١٩٩٨ سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ (نمایشی شەختە فرمێسكەكانی ئەنفال) کردووە، لە شەقامی مەولەوی بۆ بەردەم بارەگای UN.
– ساڵی ١٩٩٩ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (سزاو تاوان)کردووە، نوسینی (فەلاح شاكر).

كارە هونەرییەكانی لە بەشی درامای خاك:

– ساڵی ١٩٩٧ – ١٩٩٨ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ كورتەدرامای (تەمەر هنیدی، بۆ خۆم ناگریم، سێ دزەكە، خەنەكەی مام حەسەن، مانگ گیران، پلەو چاو ماسی، سەعە درۆزنەیان، بەناو نەقاش، فەرەجی، پینەچی، پاشاو سێ پرسیار، ملكەڕێوی، دیدەنی، زنجیرە درامای (كەریم تاك دینار، شەش ئەڵقە) کردووە.
– ساڵی ١٩٩٩ سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (خۆرنەوازان) بەشی یەكەم کردووە، کە (١٥) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠٠ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (خۆرنەوازان) بەشی دووەم کردووە، کە (١٧) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠١ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ كورتە درامای منداڵانی، (ئەردەڵان و كۆمپیوتەر، (سۆرانی بۆیاخچی)، (ئەحمەدی نەوت فرۆش) کردووە.
– ساڵی ٢٠٠١ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (خەمی چۆلەكەكان) کردووە، کە (٢٩) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠١ ئامادەكردنی سەكۆی شیعری، ئامادەكردن و دەرهێنانی شانۆیی (گۆڕستانێكی بێ گۆڕ) ئاهەنگە شیعری (قوبادی جەلیل زادە).
– ساڵی ٢٠٠٢ سیناریۆ و دەرهێنانی ئۆپەرێتی سرودی سەربەستی لەیادی دووەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد.
– ساڵی ٢٠٠٢ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای تەلەفزیۆنی (ڕەشەی پۆلیس) کردووە، کە (٣١) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠٣ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (حەسەنە فەنی) کردووە، کە (١٩) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠٤ سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ تابلۆی (سوێند) کردووە، لە چلەی شەهیدانی كارەساتی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ لە هەولێر.
– ساڵی ٢٠٠٤ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (جومعە) کردووە، کە (٢٧) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠٥ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (گوڵە بێ رۆژەكان) کردووە، کە (١٥) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠٧ نوسین و سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ درامای (نیشتمان) کردووە، کە (١٥) ئەڵقە بووە.
– ساڵی ٢٠٠٨ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (بێم لەوێیت) کردووە، لە شیعری قوبادی جەلیل زادە و لە مزگەوتی قازی محمد نمایش کراوە.
– ساڵی ٢٠٠٩ ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (هارون) کردووە، لە نوسینی ڕۆمانی (هارون ئەلرەشید)ی محمد موكری، لە نوسین و سیناریۆی (ڕەزاو يەمەزان).
پێشوو
سالار ماهیر
داهاتوو
عەبدولی حەمە جوان