چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌م بكه‌م

حەوت هەڵەی مەترسیدار کەپێویسته‌ دایکان ئەنجامی نەدەن

حەوت هەڵەی مەترسیدار کەپێویسته‌ دایکان ئەنجامی نەدەن
دایکان دەبێت زیاتر زانیاریان هەبێ و زیاتر زانیاری وەربگرن دەربارەی چۆنیەتی باشتر بەخێوکردنت منداڵی ساوا بە تایبەتی ئاگاداربێت لە باری تەندروستی.

بە پێی ماڵپەری برایت ساید بڵاویکردۆتەوە، توێژەرەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە حەوت هەڵەی باو هەیە زۆربەی دایکان ئەنجامی دەدەن بەرامبەر کۆرپەلەکانیان، لەوانە:

یەکەم: تێرنەکردنی کۆرپەلە بە شێوەیەکی تەندروست.

باشترین شیر، شیری دایکە بەڵام هەندێ کات ئەم شیرە بەس نییە بۆ تێر کردنی منداڵەکە لە هەندێ بارودۆخدا، پسپۆران ئاماژەیان پێکردووە کە شیری تریشی پێ بدرێ بەڵام هەندێ لە دایکان ئەمە پشت گوێ دەخەن و ئەمەش دەبێتە هۆی برسێتی منداڵەکە کە برسێتی شتێکی باش نییە.

دووەم: زیادەڕۆی لە تێرکردنی منداڵ.

گریانی منداڵ هەموو کات ئەوە ناگەیەنێت کە برسیەتی بەڵکو هەندێ جار ئەوە دەگەیەنێت کا ئازارێکی هەیە یاخود دەیەوێت دایکی نزیکی بێت، بەڵام هەندێ جار زۆربەی کەس منداڵەکانیان ژیر دەکەنەوە بە

خواردن کە ئەمەش دەبێتە ئازاردانی گەدەی منداڵەکە ولە هەندێ حاڵەتدا ڕشانەوەشی لێ دەکەوێتەوە.

سێیەم: ڕاکێشانی شیری دایک لە ڕێگەی پەمپەوە.

هەندێجار منداڵی ساوا شیری دایکی ناخوات ڕاستەوەخۆ لەڕێگەی مەمکیەوە بۆیە شیرەکە ڕادەکێشن بە پەمپ و دەیکەنە مەمەی پلاستیکی بۆ مەبەستی تێر کردنی منداڵەکە، بە شێوەیەکی گشتی ئەمە مەترسیدار نییە بەڵام خواردنی شیرەکە لە مەمەکەدا ئاسانترە ئەمەش وا لە منداڵەکە داکات کە هەندێ جار بوەستێ لە گازگرتن و کێشەی قسە کردنی دەبێت.

هەروەها بخوێنەوەهۆكاری بۆنی ناخۆشی دەمی منداڵ ئاماژەیە بۆ بوونی چی ؟

چوارەم: قوماتکردنی منداڵ بە شیوەیەکی بەردەوام.

زۆربەی کەس لە باوەڕەدان کە قوماتکردنی منداڵی ساوا سودی دەبێت بۆ منداڵەکە و گەرم دەیانهێلێتەوە، توێژەران ئاماژەیان پێکردوە کە منداڵەکان قومات مەکەن بە چەند پێجانەوەیەک و نزیکیان مەکەنەوە لە گەرم کەرەوە و لە کاتی خەوتندا کڵاوی سەریان لابەرن چونکە گەرمی مەترسیدارە بۆ منداڵ و هەندێجار دەبێتە هۆی مردن.

پێنجەم: دانانی چەند شتومەکێک لە دەروبەری منداڵ.

توێژەران ئەوەیان پێ باشە کە منداڵ بە ئاوی کوڵاو بشۆن بە جۆرێک کە زۆر گەرم نەبێت، ئەو ژوورەی منداڵەکەی تێدایە پاک و خاوێن بێت و چەند جارێک خاوێن بکرێتەوە لە ڕۆژێکدا، هەندێ جار دایک و باوک گیانلەبەران بەخێو دەکەن لە ناو ماڵەکەدا کە ئەمەش مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستی منداڵەکە.

شەشەم: بەکارهێنانی ‌‌‌‌‌عەرەبانەی منداڵ بە شێوازێکی هەڵە.

هەندێ جار ناتوانین لەوە دڵنیا بین کە منداڵەکانمان پارێزراون بە تەواوەتی بەڵام ئەتوانین بە لایەنی کەمەوە چەند ڕێنماییەک پەیڕەو بکەین بۆ پارێزگاری کردنیان لەوانە، کە دەچیتە ناو بەرزکەرەوەیەک تکایە منداڵەکە لە باوەش بگرە چونکە هەندێ کات کێشە لە دەرگای بەرزکەرەوەکە دەبێت، هەرەوها لە کاتی پەڕینەوەدا بەسەر شەقامەکاندا منداڵ لە باوەش بگرن هەتاوەکو دەپەڕنەوە چونکە بەو جۆرە دەتوانی منداڵەکەت بپارێزیت لە ڕووداوی هاتووچۆ.

هەروەها بخوێنەوەهۆكاری بۆنی ناخۆشی دەمی منداڵ ئاماژەیە بۆ بوونی چی ؟

حەوتەم: ژیرکردنەوە و ڕاوەشانی منداڵ بە شێوەیەکی هەڵە.

هەندێ جار کە منداڵ زۆر دەگری دایک و باوک هەوڵ دەدەن ژیری بکەنەوە ئەویش بەلە باوەش گرتنی و ڕاوەشانی بە ڕۆشتنەوە بەڵام ئەوە زیان بە ملی منداڵەکە دەگەیەنێت چونکە ماسولکەکانی ملی منداڵ لاوازە دەبێت بە وریاییەوە ئاگاداری ماسولکەی منداڵ ببین.

پێشوو
چەند سودێكی گرنگی کاڵەگ کە تا ئێستا نەتزانیوە
داهاتوو
دایكان منداڵەکانتان بە برسێتی مەشۆ!!