وەرزش

خۆری یانەکانی کەرکوک بەرەو ئاوابون دەچێت

خولی یانە پلە یەکەکان بەرەو کۆتا دەچێت، و یانەی (چەمچەماڵ و ھەڵۆ) سەرکەوتنیان بۆ خولی نایاب بەدەست ھێناو، یانەی (خانەقین) دابەزی بۆ خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان، و خۆری یانەکانی کەرکوک، لە خولەکانی عێڕاق و کوردستان بەرەو ئاوابوون دەچێت، ئەمساڵ، ھیچ یانەیەکی کەرکوکی لە خولی نایاب بەشدار نەبون، و لە خولی پلە یەکیشدا،لە کۆی چوار یانە تەنھا دوو یانە بەشداربون، و تەنھا یانەی (خاک و ئاڵتون کۆپری) وەک نوێنەری شاری کەرکوک مانەوە، بەڵام ھیچ کام لەم دوو یانەیەدا، نەیانتوانی سەرکەوتن بۆ خولی نایاب بەدەست بھێنن، تەنانەت ھەردوو یانەکە مەترسی دابەزینیان لەسەربوو، بۆ خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان.
ئازاد کەرکوکی، سەرۆکی یانەی وەرزشی سۆلاڤ، سەبارەت بە کشانەوەیان لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئەمساڵ، گووتی: کشانەوەی یانەی وەرزشی سۆلاڤ، بۆ خولی ئەمساڵی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، ھۆکارەکەی بۆ قەیرانی دارای یانەکە دەگەڕێتەوە، چونکە ئێمە بڕە پارەیەکی زۆر قەرزارین، بە ھۆی بەشداریکردنمان لە خولەکانی ساڵانی ڕابردوو.
ئازاد کەرکوکی ، گووتیشی: ئێمە ھیچ کێشەیەکی ھونەرییمان لە یانەکەدا نییە، بەڵکو تامەزرۆین بەشداری خولەکان بکەین و تینوی نازناوین، بەڵام وەک وتم تەواوی کێشەکانی ئێمە داراییە و، یانەکەی ئێمە ڕوبەڕوی قەیرانێکی دارای بوەتەوە، کە بۆ ھەر ساڵێک کە بەشداری خولەکانمان کردوە، سەروی ٥٠ ملیۆن قەرزارین.
حوسێن کەرکوکی، ڕۆژنامەنەسی وەرزشی لە شاری کەرکوک، گووتی: بە بۆچوونی من، چەندین هۆكاری هەمە چەشن هەن بۆ ئاست خراپی یانەكانی كەركوك، لە خولی ئەمساڵی یانە پلە یەکەکانی كوردستان، بە ڕواڵەت هۆكاری دارایی دیارترینیانە.
حوسێن کەرکوکی، گووتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا هۆكاری تر هەن، سوود وەرنەگرتنە لە توانا هونەرییەكانی خودی یاریزانانی كەركوك، کە بەشێک، لە یاریزانە زۆر باش و گرنگەکانی کەرکوک، لە خولەکانی کوردستان یاری دەکەن، وە ھەروەھا نەخوێندنەوەی پێویست، بۆ ئاستی یاریزانەكان پێش دەستپێکردنی خولەكان.
ھەڵوێست کاکەوەیس
ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی وبابه‌ت لێی بەرپرسیار نییە
پێشوو
ئایا ریاڵ مه‌درید بڕیاری چی دا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆیشتنی مارسێلۆ
داهاتوو
ئیتاڵیا و تێپەڕبوونی 13 ساڵ بەسەر نازناوی مۆندیالی 2006