ئه‌نته‌رنێت

دراوی ئەلیکترۆنی Pi Network چییە

دراوی پای چییە؟

دراوی پای بریتییە لە دراوێکی ئەلیکترۆنی (Cryptocurrency) کە ، کە لەلایەن چەند پڕۆفیسۆرێکەوە دروست کراوە ، ئەم دراوە لە ئێستادا هیچ نرخێکی نییە و تەنیا بەشێوەی نەرمەواڵەیەکی بێ سوود بەردەستە!
هەر وەک ئاشکرایە کە لە سەرەتای دەرکەوتنی دراوی Bitcoin کەسانێکی زۆر گاڵتەیان بە دراوەکە ئەکرد و کەس بڕوای بەمە نەدەکرد کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم دراوە نرخی بەرز ببێتەوە کە لە ئێستادا نرخی تەنیا یەک دانە بیتکۆین دوو دەفتەر دۆلار زیاتر ئەکا!!
شایەنی باسە کە لە سەرەتای دروستبوونی بیتکۆین کەسانێکی کەم بەژداریان لە پڕۆسەی وەبەرهێنانی ئەم دراوە جیهانیەدا کرد لەبەر ئەوەی بۆ دروستکردنی ئەم دراوە لەسەرەتادا دراوەکە نرخی نەبوو ، وە پێویستت بە کۆمپیوتەرێکی ئاست بەرز نەدەبوو ، وە بۆ دروستکردنی دراوەکەش پێویستت بە کاری Mining هەبوو ، بەڵام بەداخەوە هەر لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەم دراوە و بەرزبوونەوەی نرخەکەی وای لە بیتکۆین کرد کە درووستکردن یاخوود Miningــەکە قورس بکاتەوە و بیخاتە قۆناغێک کە کۆمپیوتەرە ئاساییەکان نەتوانن و هێزی ئەوەیان نەبێ کە ئەم دراوە وا بە ئاسانی دروست بکەن ، هەر ئەمەش بووە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی دراوەکە و تاکو وای لێ هات نرخەکەی بگاتە نزیکەی دوو دەفتەر دۆلار!!!
بەڵام ئەوەی ئێستا جێی سەرنجە دراوی Pi Networkــــە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆتە باسی تەکنەلۆژیا و چەندان پەیج و گروپی بەو ناوەوە داندراوە و خەڵکی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە ، لەکاتێکدا کە ئەم دراوە هیچ نرخێکی نییە لەم کاتەیا ، بەڵام ئەگەری زۆری هەیە کە ئەم دراوە لە سەرەتای ساڵی نوێدا نرخی بۆ دابنرێت و بکرێتە دراوێکی جیهانی و مامەڵەی پێوە بکڕێت!!!

ئایا دراوی Pi Network چۆن کار دەکات؟!

دراوی پای نێتوۆرک لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی هەیە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و زیاتر لە 1 مڵیۆن بەکارهێنەری هەیە لە هەموو لایەکی جیهانەوە!!!
سه‌رچاوه‌:
ماڵپەری تێك ئای
پێشوو
له‌ فیزیایی كلاسیك مادەی تاریک چییە
داهاتوو
ووشه‌ی گۆگڵ مانای چیه‌