خه‌ونامه‌

ده رگا له‌ خه‌ودا

ده رگا له‌ خه‌ودا کوڕی سیرین:

  • ده‌رگای کراوه‌ ده‌رگای رزقه‌

  • چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ته‌که‌ ژنه‌و به‌ ته‌مه‌نیشه‌ 

  • ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه‌ ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات 

  • تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه‌ 

  • ده‌رچونی ده‌رگا له‌ جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته‌

  • ده‌رگای بچووك له‌ ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه‌ 

  • ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه‌ و باری دانیشتوانی ماڵه‌که‌ ده‌رده‌بڕێ 

  • بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له‌ ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه‌ 

  • ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌ وه‌ له‌ دونیادا سه‌ری لێ شێواوه 

  • ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له‌ به‌رده‌م دا بکرێته‌وه‌ کارو باری له‌ ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له‌ ژوورێکی ته‌سك و تاریك به‌ رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه‌ بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و کامه‌رانی یه‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمن 

  • ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه‌ و که‌سه‌ ئه‌مرێ و ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله‌ ده‌رگاکه‌ ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه و كه سه جێ ی دۆزه خه .

 

هەروەها بخوێنەوەده‌نگی ناو ته‌له‌فۆن له‌ خه‌ودا

bagzad kurdi

پێشوو
لە مووی زیاد کراو بە تەواوی بە خوێ ڕزگاربکە
داهاتوو
پاقله له‌ خه‌ودا