ئافره‌تان ومناڵ بوون

دوو گیانی دەرەوەی منداڵدان (ڕەحم)

تێڕوانینێکی گشتی

دووگیانی دەرەوەی ڕەحم بریتییە لە دانانی هێلکەی پیتراو لە دەرەوەی منداڵدان و گەشەکردنی لەدەرەوەی منداڵدان، دووگیانی لە کاتی پیتاندنی هێلکەوە دەست پێدەکات و دواتر هێلکە پیتراوەکە بە ناوپۆشی منداڵدانەوە دەچەقێت. دووگیانی دەرەوەی منداڵدان زۆر جار لە جۆگەی ڤالوپ دا ڕوودەدات کە جۆگەیەکە هێلکە لە ‌هێلکەدانەوە دەگەیەنێتە منداڵدان، یاخود لە هێلکەدان ڕوودەدات یاخود لە کەلێنی سکدا یاخود لە ملی منداڵداندا.
نیشانەکانی نەخۆشیەکە
نەمانی سووڕی مانگانە
ئازاری مەمک
سەر گێژبوون
ئازاری حەوز
ئازاری سک
لە کاتی تەقینی جۆگەی ڤالوبدا تووشی خوێن بەربوونی ناوەکی دەبێت.
کاتێک ڕوودەدات کە هێلکەی پیتراو لە ڕێڕەوی چوون بۆ منداڵداندا بوەستێ و لە ڕێڕەوەکەدا بچەقێ کە زۆرجار بەهۆی ئەوەوەیە کە جۆگەکە تووشی هەوکردن بووە یاخود شێوەکەی تێکچووە. تێکچوونی باڵانسی هۆرمۆنەکان دیسان ئەکرێ کاریگەی هەبێت لەسەر ڕوودانی ئەم حاڵەتە.
دەستنیشان کردن
پشکنینی حەوز یارمەتیدەری دکتۆرەکەیە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئازارەکە، بەڵام هێشتا ناتوانرێ دیاری بکرێ مەگەر بە یارمەتی ئەم پشکنینانە: • پشکنینی خوێن • سۆنەر • پشکنینی هۆرمۆنی دووگیانی
پێشوو
هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و قەڵەوی
داهاتوو
تە ندروستی دەرونی لە کاتی دووگیانی دا