روشه‌نبیری

دەرھێنەری زنجیرە درامای “سەراب بە دیاری كراوه‌ بۆ رۆحی کێ سوپاسی كێ ئه‌كات

ھونەرمەند مەریوان ئیبراھیم دەرھێنەری درامای سەراب لە پەیامێکدا پاش پەخشکردنی کۆتا ئەڵقەی درامای سەراب لە کەناڵی NRT٢ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “سەرابم کردووەتە دیاری بۆ ڕۆحی پاکی کاکە پشتیوان، ھیچ ئیشێک بێ کەم و کوڕی نابێت، بەتایبەت لەم وەختە ناھەموارەدا، بەبێ ھیچ پشتیوانییەک، لەسەر ئەرک و ماندووبونی خۆمان (سەراب) ھاتووەتە بەرھەم.”
هه‌روه‌ها لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سوپاسی بینەرانی دراماکە دەکات، دەڵێت: سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە ڕەخنەی بنیادنەریان لێگرتووین، سوپاسی ئەوانەش دەکەم کە دەستخۆشییان لێ کردووین.
ھونەرمەند مەریوان ئیبراھیم لە پاش کۆتایی ھاتنی دراماکە سوپاسی ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە ھاوکاریان کردوون، دەستخۆشی لە ستافی دراماکە کرد.
درامای سەراب لە ١٩ ئەڵقەی ٣٥ خولەکی پێکھاتبوو،لە چیرۆکێکی کۆمەڵایەتی ھەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگەی لەخۆگرتبوو، بەتایبەت ئەو کێشانەی کە لە ئەمڕۆدا ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبنەوە, شەوانە لەسەر شاشەی NRT٢ پێشکەشدەکرا، لە نوسینی دڵبەند مستەفا، دەرھێنانی مەریوان ئیبراھیم، چەند ھونەرمەندێکی دیار تێیدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە (پشتیوان نوری، ھەواڵ عوسمان، بەکر مستەفا، شایی عوسمان و کۆمەڵێک ھونەرمەندی دیکە).
پێشوو
توێژینەوەیەک ده‌ڵێت ژەمی بەیانیانی خوێندکاران كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزی نمره‌كانیان هه‌یه‌
داهاتوو
“ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا”