ته‌كنه‌لۆژیای جوراو جۆر

زیانه‌كانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر منداڵ بزانه

بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان مەترسی گرفتەکانی زمان و قسەکردن بۆ منداڵان دروستدەکات

توێژینەوەیەکی زانستی لە فەرەنسا سەلماندویەتی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان زیانی گەورەی تەندروستی بەمنداڵان دەگەیەنێت.
بەپێی راپۆرتێکی سکای نیوز، توێژەرانی زانکۆی رین لەفرەنسا توێژینەوەیەکی چڕوپڕیان لەبارەی کاریگەری ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانە کردوە کە دایک و باوکان بەشێوەیەکی ئاسایی لەبازاڕەکاندا دەیانکڕن و بۆ سەرقاڵکردنی منداڵەکان بەکاریدەهێنن، بەپێی ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیەش بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە لەلایەن منداڵانەوە مەترسی گرفتەکانی زمان و قسەکردنیان بۆ دروستدەکات.

نمونەی ١٦٧ منداڵی تەمەن ٣ بۆ ٦ ساڵ وەرگریراوە کە گرفتی زمانیان هەبووە

هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی ئەو نمونەیەدا، تیمی توێژینەوەکە کاریان لەسەر ١٠٩ منداڵی تر کردووە کە گرفتی زمانیان نەبووە و بەپێی ئەنجامەکانی دەرکەوتووە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەن منداڵانەوە و سەیرکردنی شاشەی ئەلیکترۆنی گرفتی گەورەی زمان و قسەکردنیان بۆدروستدەکات تەنانەت ئەگەر ماوەیەکی کەمیش بێت.
پێشوو
نەخۆشی مێننجایتس چییە
داهاتوو
ئه‌و سوننه‌تانه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر چیین, كه‌ وات لێئه‌كه‌ن له‌به‌هه‌شت نزیك بیته‌وه‌