تەکنەلۆژیا

زیانه‌كانی مۆبایل له‌سه‌ر مرۆڤ


بەپێی چەند تاقیكردنەوەیەكی نوێ كەبەم دواییە لەلایەن تیمێكی ئەمریكی و ئۆكرانیەوە ئەنجام دراوە ، دەركەوتووە تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایل دەبێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی لەشی مرۆڤەكان و ئەوەش دەبێتە هۆی پەرەپێدانی گەورەبوونی شانە دەمارەكان و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مۆخ 
بەپێی بۆچوونی زانایان تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایلەوە كاریگەری لەسەر پرۆسەی ئۆكساندن لەناو خانەكانی لەش هەیەو ئەو كاریگەرییە نێگەتیڤە ، گۆڕانكارییەكان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەو جۆرەكانی دیكەی نەخۆشی .
پسپۆڕان تەئكید دەكەنەوە پەیوەندی تەلەفونی بۆ ماوەی ( 20 ) دەقیقە لەڕۆژێكداو بەردەوامبوونی ئەو كارە بۆ ماوەی ( 5 ) ساڵ ، ئەوا دەبێتە هۆی زیادكردنی مەترسیەكان بۆ سەرهەڵدانی وەرەمی شێرپەنجەیی لەناو مۆخدا .
“ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی “
پێشوو
بینینی مار له ‌خه‌ودا مانای چییه‌
داهاتوو
مێژووی سیمكارت