ته‌ندروستی گشتی

زیانه‌كانی کەمخەوی لەسەر جەستە

پێویستە کەسێکی ئاسای نزیکەی هەشت کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا بخەوێت، بەڵام ئەگەر لەو کاتە کەمتر بێت ئەوا کاریگەری خراپی بۆسەر تەندروستی جەستە دەبێت، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و کەمبوونەوەی چالاکی مێشک.
ماڵپەڕی “سەیدەتی” لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی کەمخەوی دەکات لەسەر جەستە، کە ئەگەر کەسێک شەوانە بە بەردەوامی سەرقاڵی کارکردن بێت یان بەکارهێنانی مۆبایل ئەوە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی نوستنی کە ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جەستەی بەجێدەهڵێت.
کەمخەوی دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و بە بەردەوامی هەستکردن بە ماندوێت و کەمبوونەوەی چالاکی جەستەی و لەیادکردنی بیرەوەرییەکان و زیادبوونی کێشی جەستە. هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات، و مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتر دەکات ئەگەر بە بەردەوامی شەوان کەمتر لە شەش کاتژمێر بنویت!!.
پێشوو
سووده‌كانی خواردنی فەلافل!
داهاتوو
ژیاننامه‌ی‌ عادیلە خانم ,کارگێڕی هۆزی جاف