ته‌كنه‌لۆژیای جوراو جۆر

زیانی 1 ملیۆن دۆلاری به‌هۆی سكۆته‌رێك

ناوبەناو دەبینین و گوێ بیستی هەواڵی ئاگرگرتن و سوتانی ئامێرە کارەباییەکان دەبین ،کە دواهەمینیشیان لەو ڕووداوانە بوون، کە پێشتر بەسەر سامسۆنگ گالاکسی نۆت 7 و ئامێرێکی کۆمپانیای ئەپڵ و چەندین کۆمپانیای دیکە هات کە بە شێوە یەکی کەم تا زۆر زیانی بە بەکارهێنەرەکەی گەیاندووە.
بەم دوایانەش لە ناشفێڵ ،خانەوادەیەک داوایان لەسەر Amazon تۆمارکردوو داوای قەرەبووی 30 ملیۆن دۆلار دەکەن لەبەرامبەر ئەو زیانە گەورەیەی بەریان کەوتووە.ئەوەش لەدوای ئەوەی کە خانووە ملیۆن دۆلارەکەیان بەهۆی سکۆتەرێکەوە سوتاوە و بووە بە خۆڵەمێش، هەتا نزیک بووە لەوەی منداڵەکانیاشیان بەهۆی ئەم ڕووداوەوە گیان لەدەست بدەن.
شایەنی باسە، ئەم ڕووداوە جاری یەکەم نی یە و دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیانی ناوبراو، پێشترو لەمانگی 2ی سالی 2016 سزادرابوو لەسەر کەیسێکی هاوشێوە.
ئەوان لەبەر ئەوەی سکۆتەرەکەیان لەڕێگەی ئەمازۆنەوە کڕیووە ،هەر بۆیە سکاڵایان لەسەری تۆمارکردووە و تۆمەتبارییان کردوون بەوەی کە سکۆتەرەکە ساختە و دروستکراوی چین بووە و باتریەکەش خراپ و تێکچوو بووە.
بەڵام هێشتا نەیان سەلماندووە کە بەرهەمەکە هی ئەمازۆن بووە و پێویستە نوسراوەکانی کاتی کڕینی سکۆتەرەکە بدۆزنەوە و وەکوو بەڵگە بیخەنەڕوو.
ئەگەر توانیان،ئەوا بڕی 30 ملیۆن قەرەبوو وەردەگرن.بەڵام گەر نەیانتوانی ئەوا بەپێی دادگای ناوچەیەکە، گەر خاوەن سکاڵا نەتوانێت ئەو نوسراوە ڕاستەقینە بدۆزێتەوە ئەوا دەبێت قەرەبووی لایەنی فۆرشیار بکاتەوە.
پێشوو
مۆبایلی بێ پاتری -‌ پاتری‌ مۆبایله‌كانیان به‌رگه‌ی‌ زۆر ناگرێت
داهاتوو
چۆن وابكه‌ین مۆبایله‌زیره‌كه‌كه‌مان زووتر شه‌حن وه‌ربگریَت