خواردنی ته‌ندروستی

سووده‌كانی خواردنی فەلافل!

فەلافل یەکێکە لەو خواردنانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی حەز بە خواردنی دەکەن بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە ، چەندین سوود بە جەستە دەگەیەنێت .

1-فەلافل دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کانزاکان و ڕێژەی چەوری کەمە ، هەر ئەمەش وایکردووە کە سوودێکی زۆری هەبێت ، پڕۆتین هۆکارە بۆ بەهێزکردنی ئێسکە پەیکەری لەش و دروستکردنی ئەنزیم و هۆڕمۆناتەکان وپتەوکردنی ماسولکەو ئێسکی لەش .
2-لەگەڵ ئەوەی فەلافل بڕی چەورییەکەی کەمە ، بەڵام لەجۆری چەورییە سوودبەخش و تەندروستەکانە ، کە هاوشێوەی ماست و نان و سەوزەواتە ، ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت و تەندروستی دڵ دەپارێزێت .
3-فەلافل ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت ولە ماندویتی دورتدەخاتەوە و ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی ڕیشاڵی خۆراکی ێدایە ، کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو وزەی لەش بەرز دەکاتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری دەکەیت .
4-فەلافل تەندروستی جەستەی خانمان دەپارێزێت و مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە ، پلەی گەرمی لەش لەکاتی سووڕی مانگانەدا دادەبەزێنێت
پێشوو
به‌م پێکهاته‌ ئاسانه‌ ددانەکانت تەواو سپیبكه‌وه‌
داهاتوو
زیانه‌كانی کەمخەوی لەسەر جەستە